ئایا کاتێک ئافرەت دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە دروستە خۆی بشوات چونکە ناتوانێ خۆی ڕابگرێت بەچڵکنی لەو ماوەیەدا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کاتێک ئافرەت دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە دروستە خۆی بشوات چونکە ناتوانێ خۆی ڕابگرێت بەچڵکنی لەو ماوەیەدا ؟

بەڵێ دروستە خۆی بشوات و لاشە و پرجی پاک بکاتەوە وجگە لەمانەش بەڵگو سوننەتە خۆی بشوات گەر توشی لەش گرانی بوو هەر چەندە ئیستیفادە لەو خۆ شوشتنە ناکات ، چونکە ناتوانێت نوێژ بکات لەکاتێکدا کەلەسوڕی مانگانەدایە تەنها لەبەر ئەوەیه شوێنەواری لەش گرانیەکە لەسەر خۆی لابەرێت .
جا بابەتی توش بوونی ئافرەت بەلەش گرانی کەلەسوڕی مانگانەدایە دەترسم کەسانێک وا گومان ببەن دروستە جماع کردن لەگەڵی ، بێگومان ئەم گومانە لەجێی خۆیدا نی یە ؛ چونکە ئافرەت هەندێ جار توشی لەش گرانی دەبێت بەهۆی خەو بینینەوە ، وئافرەت گەر توشی لەش گرانی بوو و ئاوی بینی پێویستە لەسەری خۆی بشوات هەروەک چۆن لەسەر پیاو واجبە وەهەروەها ڕەنگە مێردەکەی لەگەڵی جووت بوبێت پێش ئەوەی بکەوێتە سوڕی مانگانەوە پاشان دوای ئەوە بکەوێتە سوڕی مانگانەوە پێش ئەوەی خۆی بشوات ، لەم حاڵەتەدا پێی دەڵێین : خۆت بشۆ هەر جەندە لەسوڕی مانگانەدایت ، وە هەروەها ڕەنگە مێردەکەی یاری لەگەڵ کردبێت بەبێ جووت بوون لەو حاڵەتەدا ئاوی ئافرەتەکە هاتبێتەوە و خۆشوشتن لەسەری پێویست بووبێت ، بۆیە پێی دەڵێین : خۆت بشۆ پێش ئەوەی پاک بیتەوە بۆ ئەوەی ئەو لەش گرانیە لەسەر خۆت لاببەی .
ئەمە سێ شێوازە کە دەنگونجێ ئافرەت توشی لەش گرانی بێت و لەهەمان کاتدا لەسوڕی مانگانەدا بێت .

وەڵامى شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -

سەردان: ٥,٥٦٢ بەش: حەیز و نیفاس