حوکمى ئەو ئافرەتە چیە کە مارە بڕدراوە بەڵام پێش گواستنەوە مێردەکەى مردووە ئایا میراتى دەبات و عیددەى هەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو ئافرەتە چیە کە مارە بڕدراوە بەڵام پێش گواستنەوە مێردەکەى مردووە ئایا میراتى دەبات و عیددەى هەیە؟
پرسیار:

ئافرەتێک دوای ئەوەی مارەی بڕاوە مێردەکەی مردووە پێش ئەوەی بچێتە لای ولەگەڵی جووت ببێت .
ئایە لەماڵی خۆیدا عیدەکەی بەسەر دەبات یاخود دەچێ بۆ ماڵی مێردەکەی ولەوێ عیدەکەی تەواو دەکات ؟
لەکاتێکدا پێشتر نێشتەجێ نەبووە لەماڵی مێردەکەی بەڵام کەس وکاری مێردەکەی پێشنیاریان بۆکردووە عیدەکەی لەلای ئەوان بەسەر ببات .

یەکەم :
ئافرەت کاتێ مێردەکەی دەمرێت دوای ئەوەی مارە بڕاوە حوکمی خێزانی هەیه ومارەیی بەتەواوی بەر دەکەوێت وهەروەها میراتیشى دەکەوێت وعیدەشی لەسەر پێویستە ؛ چونکە پێغەمبەر بەو شێوە قەزاوەتی کردووە هەروەک لە ابن مسعود رضي الله عنه گێڕدراوەتەوە کاتێ پرسیاری لێ کرا دەربارەی پیاوێک کە مارەی ئافرەتێکی بڕیوە و مارەی بۆدیاری نەکردووە و پێش ئەوەی لەگەڵی جووت ببێ مردووە ؟
ابن مسعود رضي الله عنه گوتویەتی :
مارەییەکەی هاوشێوەی مارەیی ئافرەتانی ترە بەبێ زیاد وکەم و عیدەی لەسەر پێویستە ومیراتیش دەبات .
جا(معقل بن سنان الأشجعي) هەستا وگوتی : پێغەمبەر هەمان ئەم قەزاوەتەی کرد لە (بروع بنت واشق)کەئافرتێک بوو لەئێمە ، ابن مسعودیش دڵ خۆش بوو بەم قسەیە " . رواه الإمام أحمد والأربعة، وصححه الترمذي وحسنه جماعة " . انتهى من "فتاوى اللجنة الدائمة" (20/ 412) .
وە عیدەکەی چوار مانگ ودەڕۆژە .

دووەم :
ئەو ئافرەتەی مێردەکەی مردووە پێش ئەوەی لەگەڵی جووت بێت ئەوا لەماڵی کەس وکاریدا عیدەکەی بەسەر دەبات نەک ماڵی مێردەکەی ، چونکە کاتێ مێردەکەی مردووە ئەو لەماڵی کەس وکاری بووە نەک ماڵی مێردەکەی .

پرسیار کراوە لە الشيخ ابن عثيمين رحمه الله :
کچێک دوای ئەوەی مارە بڕدراوە وپێش ئەوەی مێردەکەی لەگەڵی جووت ببێت مێردەکەی مردووە ئایا عیدەکەی لەکوێ بەسەر دەبات ؟
لەوەڵامدا گوویەتی : لەماڵی کەس وکاریدا عیدەکەی بەسەر دەبات ؛ چونکە هێشتا نەچۆتە ماڵی مێردی " .
انتهى من "ثمرات التدوين" (ص 116) . والله تعالى أعلم .

پرسیار : کاتێ پیاوێک ئافرەتێک مارە دەکات وپێش ئەوەی لەگەڵی جووت بێت یەکێکیان دەمرن ئایا میرات لەیەک دەبەن یاخود نا ؟
وە ئایا عیدە لەسەر ئافرەتەکە واجب دەبێت یاخود نا ؟
وەڵام :
کاتێ عەقدی زەواج گرێ دراو هەموو ڕوکن ومەرجەکانی تێدا هاتبووە جێ پاشان یەکێک لەوان مردن پێش ئەوەی جووت ببن ، ئەوا عەقدەکە دەمێنێت ، ومیرات لەیەک دەبەن ، بەبەڵگەی گشتگیری ئەم ئایەتە پیرۆزە : (وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُنَّ وَلَدٌ فَإِنْ كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمْ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِنْ لَمْ يَكُنْ لَكُمْ وَلَدٌ فَإِنْ كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُمْ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ ) النساء/12 ،
واتە : نیوەی ماڵی خێزانەکانتان بۆ ئێوەیە کاتێ وەفات دەکەن گەر منداڵیان لەدوای خۆیان بەجێ نەهێشتبێت ، خۆ ئەگەر منداڵیان لەدوای خۆیان بەجێ هێشتبوو ئەوا چوار یەکی ماڵەکەی هی ئێوەیە لەو ماڵەی کە لەداوی خۆیان بەجێیان هێشتووە دوای ئەوەی وەسیەتەکانیان بەجێ دەهێنرێت وەهەروەها دوای ئەوەی قەرزەکانی دەدرێتەوە ، وبۆ ئافرەتان هەیە چوار یەکی ماڵەکانتان لەوەی کەلەدوای خۆتان بەجێتان هێشتووە گەر منداڵتان نەبوو ، خۆ ئەگەر منداڵتان لەدوای خۆتان بەجێ هێشتبوو ئەوا هەشت یەکی ماڵەکە بۆ ئەوانە لەو ماڵەی کەلەدوای خۆتان بەجێتان هێشتووە دوای ئەوەی وەسیەتەکانتان بەجێ دەهێنرێت وەهەروەها دوای ئەوەی قەرزەکانتان دەدرێتەوە .

جا ئایەتەکە عامە ولەبارەی ئەوکەسانەی مێردەکانیان مردووە جا مێرد چووبێتە لایان وجووت بووبێت لەگەڵیان یاخود نا ، هەرکە عەقدی زەواج گرێ درا ویەکێک لەژنەکە یاخود مێردەکە مردن پێش ئەوەی جووت بوون ڕوو بدات ئەوا هەر حسابی ژن ومێردیان بۆ دەکرێت ومیرات لەیەک دەبەن لەبەر گشتگیری ئایەتەکە .

بەڵام بەنیسبەت عیدەوە بەڵێ عیدەش لەسەر ئافرەتەکە واجبە هەر چەند مێردەکەی لەگەڵی جووت نەبوبێت ، بەبەڵگەی گشتگیری ئەم ئایەتە : (وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ) البقرة/234 ،
واتە : ئەو پیاوانەی لەئێوە دەمرن وخێزان لەدوای خۆیان بەجێ دێڵن ئەوا چاوەڕێ دەکەن تاچوار مانگ و دەڕۆژ تاوەکو عیدەکەیان بەسەردەچێت .

جا ئەم ئایەتە هەموو ئەو ئافرەتانە دەگرێتەوە کەمێردیان مردووە ، جووت بوون ڕووی دابێت یاخود نا و ئافرەت میراتیشی بەر دەکەوێت هەر وەک ئاماژەمان پێدا .
والله أعلم .
"مجموع فتاوى الشيخ صالح الفوزان" (2/628) .

وە لە فەتواى ( اللِّجْنَة الْدَائِمَة لِلْبحوث العِلمية وَالإفتاء (19/83).) هاتووە و دەفەرمون :
ئه‌و ئافره‌ته‌ عیدده‌كه‌ى بریتیه‌ له‌ چوار مانگ و ده‌ڕۆژ، وه‌ نابێ جلى ڕه‌نگا و ڕه‌نگ له‌به‌ر بكات تا ئه‌و كاته‌ ، وه‌ میراتى مێرده‌كه‌ى ده‌بات و وه‌ ده‌بێت هه‌موو ماره‌ییه‌كه‌شى پێبدرێت .

سەردان: ٤,٣٨٥ بەش: ئافرەتان