حوكمی فرۆشتنی ئەڵقەی ئاڵتون بۆ پیاوان چی یە ئەگەر زەرەنگەرەكە دڵنیا بێت لەوەی كە كڕیارە پیاوەكە لەدەستی دەكات؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی فرۆشتنی ئەڵقەی ئاڵتون بۆ پیاوان چی یە ئەگەر زەرەنگەرەكە دڵنیا بێت لەوەی كە كڕیارە پیاوەكە لەدەستی دەكات؟ 

فرۆشتنی ئاڵتون بۆ پیاوان حەرامە ئەگەر فرۆشیارەكە بزانێت كە كڕیارە پیاوەكە لە دەستی دەكات، یاخود گومانی زاڵ بوو بەسەر ئەوەی كە لە دەستی دەكات، چونكە ئاڵتون حەرامە بۆ پیاوانی ئەم ئوممەتە، ئەگەر بیفرۆشێت بە پیاوێك كە بزانێت لەدەستی دەكات، یاخود گومانی زاڵ بوو بەسەر ئەوەی كە خۆی لە دەستی دەكات ئەوا یارمەتی داوە لەسەر تاوان كردن كە خوای گەورە قەدەغەی كردووە كە دەفەرمێت: [وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ] (المائدة: 2).
واتە: ئێوە هاوكاری یەكتری بكەن لەسەر چاكەو لە خواترسان وخۆپارێزی لەتاوان، وە هاوكاری یەكتری مەكەن لەسەر تاوان و دوژمنكاری یەكتری.
وە زەرەنگەریش حەڵاڵ نی یە بۆی ئەڵقەی ئاڵتون دروست بكات بۆ ئەوەی پیاوان لە دەستی بكەن

گوڵبژێرێك لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله) (فقه وقتاوى البيوع: ص142).

سەردان: ٢,٨٨٨ بەش: کڕین و فرۆشتن