باوکی مێردەکەم پێش بیست ساڵ مردووە و کەس نوێژی لەسەر نەکردووە ، ئایا ئێستا چ شتێکی بۆ بکەین ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باوکی مێردەکەم پێش بیست ساڵ مردووە و کەس نوێژی لەسەر نەکردووە ، ئایا ئێستا چ شتێکی بۆ بکەین ؟

مادام ئەو پیاوە موسوڵمانە ونوێژی لەسەر نەکراوە ، واجبە ئێستا نوێژی لەسەر بکرێت ، جا دەبێ بچیت بۆ لای گۆڕەکەی وئەمەش تایبەتە بەپیاوانەوە ، پیاوێک یاخود زیاتر دەچن بۆ سەر گۆڕەکەی ونوێژی مردووی لەسەر دەکەن ، ویاخود نوێژی غائیبی لەسەر دەکەن وئەمەش پیاوان وئافرەتان تیایدا یەکسانن ، جا نوێژی غائب دەبێت مردووەکە لەدەرەوەی ئەو وڵاتە بێت ، جا ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بوو ئەوا نوێژی غائبی لەسەر دەکەن لەمزگەوت بێت یاخود لەماڵ و ڕێز دەبەستن وەک ئەوەی مردووەکە لەبەردەمیاندا بێت .

ئەمە لەبەر ئەوەیە چونکە نوێژی مردوو فەڕزە ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە لە "صحيح البخاري" (2176) و"صحيح مسلم" (1619) دا هاتووە و ئەبو هريرة دەڵێت :
پیاوی مردویان دەهێنا بۆلای پێغەمبەر وقەرزدار بوو ، پێغەمبەریش پرسیاری دەکرد ئایا شتێکی لەدوای خۆی بەجێ هێشتووە قەرزەکەی پێبدرێتەوە ؟
جا ئەگەر شتی لەدوای خوی بەجێ بهێشتایە ئەوا نوێژی لەسەر دەکرد ، گەر نا دەیگوت : : " نوێژ لەسەر هاوەڵەکەتان بکەن .
جا دواتر کاتێ کە خودا چەند جێگەیەکی خستە ژێر فەرمان ڕەوایی ، دەیفەرموو : " أنا أولى بالمؤمنين من أنفسهم فمن توفي وعليه دين فعلي قضاؤه ومن ترك مالا فهو لورثته " .
واتە : من لەپێشترم بۆ موسوڵمانان لەخودی خۆیان وهەرکەسێک مردبێت وقەرزدار بێت ئەوا قەرزەکەی لەسەر من وئەگەر ماڵی بەجێ هێشتبوو ئەوا بۆ کەس وکارەکەیەتی .

بەڵام نوێژی مردوو فەڕزی کیفایەیە ، وفەڕزی کیفایەش ئەوەیە :
گەر کۆمەڵێک پێی هەستن ئەوا لەسەر هەموو ئەو موسوڵمانەی تر دەکەووێت کەلەو ناوچەدا نیشتە جێن .

لە ( أبو هریرە ) ەوە رضی الله عنه دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی : " أن امرأة سوداء كانت تقم ( وفي رواية تلتقط الخرق والعيدان من ) المسجد ، فماتت ، ففقدها النبي ، فسأل عنها بعد أيام ، فقيل له إنها ماتت ، فقال : هلا كنتم آذنتموني ؟ ( قالوا : ماتت من الليل ودفنت ، وكرهنا أن نوقظك ) ، ( قال : فكأنهم صغروا أمرها . فقال دلوني على قبرها فدلوه ، ( فأتى قبرها فصلى عليها ) . أخرجه البخاري (1/438،439،440-3/159) ومسلم (3/56)
واتە : ئافرەتێكی ڕەش پێست هەبوو خزمەتی مزگەوتی دەكرد ( لە ڕیوایەتێكی تردا هاتووە : پارچە شت و چڵە داری لە ناو مزگەوتەكە كۆ دەكردەوە ، پاشان مرد ، پێغەمبەری خواش ماوەیەك نەیبینی ، پاش چەند ڕۆژێك پرسیاری سەبارەت بەو ئافرەتە كرد ؟ لە وەڵامدا پێ‌ی وترا : ئەو ئافرەتە مرد ، ئەویش فەرمووی : ئەی بۆچی ئەو كاتە هەواڵتان پێ‌ نەدام ؟ وتیان : لە شەودا مرد و هەر لە شەویشدا بەخاك سپێردرا ، و حەزمان لێ‌ نەبوو كە خەبەردارت كەینەوە ، دەڵێت : هەروەك بڵێت : باسەكەیان بەبێ‌ نرخی هێنایەوە ، ئەویش فەرمووی : گۆڕەكەیم پێ‌ پیشان بدەن ، ئەویش هاتە سەر گۆڕەكە و نوێژی لە سەر كرد .

جا ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە نوێژ لەسەر مردوو بکرێت دوای ناشتنی .

وەهەرەوەها لە ( البخاري (1333) ومسلم (951) دا هاتووە ئەبو هريرة دەیگێڕێتەوە ودەڵێت :
پێغەمبەری خوا هەواڵی مردنی نەجاشی بڵاو کردەوە لەو ڕۆژەی کەنەجاشی تیایدا مرد ، لەگەڵ هاوەڵاندا دەر چوو بۆ شوێنی نوێژ کردن ، وڕیزیانی بەست ، وچوار (الله ٲکبر)ی لەسەر کرد .

ئائەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر دروستیەتی نوێژی غائیب ،
جا هەندێ لەزانایان ( نوێژی غائیب )یان تایبەت کردووە بەو کەسانەوە کە نوێژیان لەسەر نەکراوە ، وەهەندێ لەزانایانی تر تایبەتیان کردووە بەئەهلی عیلم و فەزڵەوە .

وەزانایان ئەوەیان ڕوون کردۆتەوە کە گەر کەسێک مرد ونێژرا ونوێژی لەسەر نەکرا ، ئەوا نوێژی لەسەر دەکرێت دوای ناشتنی , الشيخ ابن عثيمين دەڵێت :
گەر نوێژی لەسەر نەکرابوو ئەوا نوێژی لەسەر دەکەین گەر چەندین ساڵیشی بەسەر تێپەڕ بووبێت .
الشرح الممتع 5 / 440 .

وەپرسیار کراوە لە ( اللجنة الدائمة ) :
منداڵێکم مرد کەتەمەنی شەش مانگ بوو ، بردم بۆ گۆڕستان بێ ئەوەی نوێژی لەسەر بکەم ، ئەمە لەکاتێکدایە من نازانم قەبرەکەی لەکوێدایە ، ئایا هیچ خێرێک هەیە جێگەی نوێژکردن بگرێتەوە یاخود هەر کارێکی تر کەجێگەی نوێژکردن بگرێتەوە ؟

لەوڵامدا گوتویانە :

هیچ کارێک نی یە جێگەی نوێژ بگرێتەوە لەسەر مردوو جا منداڵ بێت یاخود گەورە ، و نه هیچ کارێکی تری باش ، بۆیە پێویسته لەسەرت بچیت بۆ ئەو قەبرستانەی کە تیایدا ناشتووتە ، وقەبرستانەکە بکەیتە نێوان خۆت وقیبلەوە ونوێژی مردوو لەسەر ئەو منداڵە بکەیت ، جا ئەوەندە بەسە مادام تۆ نازانی گۆڕەکەی لەکوێدایە بەدیاری کراوی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( لا يكلف الله نفساً إلا وسعها ) ، واتە : خودا تەکلیفی شتێکتان لێ ناکات کەلەتواناتاندا نەبێت .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( فاتقوا الله ما ستطعتم ) ،
واتە : گوێڕایەڵی خودا بکەن بەگوێرەی توانا .

وە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : ( إذا أمرتكم بأمر فائتوا منه ما استطعتم ، وإذا نهيتكم عن شيء فاجتنبوه ) والله الموفق
واتە : کاتێ فەرمانم بەشتێک پێتان کرد ئەوەندەی لێ جێ بەجێ بکەن کەلەتواناتاندا هەیە ، وەهەروەها کاتێ ڕێگریم لێتان کرد لەکارێک ئەوا لێی دوور کەونەوە .
فتاوى إسلامية 1 / 27
والله تعالى أعلم .

سەردان: ٣,٧٠٥ بەش: چۆنێتى نوێژى جەنازە