ئامۆژگارى گەنجێک کە ڕۆژانە خوى نهێنى ئەنجام دەدات و واى لێ هاتوە کە نوێژەکانى ناکات یان بە لەشگرانیەوە دەیکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگارى گەنجێک کە ڕۆژانە خوى نهێنى ئەنجام دەدات و واى لێ هاتوە کە نوێژەکانى ناکات یان بە لەشگرانیەوە دەیکات
پرسیار:

من گەنجێکم تا ڕادەیەک پابەندم بە دینەوە ، وە هەندێ لە قورئانی پیرۆزم لەبەرە ، بەڵام خوى نهێنى زۆر ئەنجام دەدەم و نەمزانى کە حەرامە دوای چەند ساڵێک نەبێت ، وە نەم دەزانی دەبێتە هۆی لەش گرانیم ، من خراپ خوم بەو کارەوە گرتووە ، تەنانەت ڕۆژی سێ جار ئەو کارە دەکەم .
کاتێ کەزانیم دەبێتە هۆی لەش گرانی وپێویستە خۆمی بۆ بشۆم سەرەتا خۆم دەشوشت ،بەڵام فائدەی نی یە ، ناگاتە نیوڕۆ ئەو کارە دەکەم ، ئێستا کاتێ ئەو کارە دەکەم خۆم ناشۆم و بۆ نوێژ و قورئان خوێندن تەنها دەس نوێژ دەگرم ؛ چونکە زەحمەت وگرانە هەموو جارێک خۆم بشۆم ، گومانم لەنوێژەکانم هەیە وڕەنگە بەتاڵ بێت ، جا وام لێهاتووە کەم تەرخەمی دەکەم لەنوێژەکانمدا ، نایان کەم کاتێک نەبێ کەخۆم دەشۆم ، پاشان ترسام کافر ببم وبڕیارم دا دەس نوێژ بگرم ونوێژ بکەم وبۆ ئەوەی ڕانەیەم لەسەر نوێژ نەکردن .
زۆر جار هەوڵم داوە واز لەدەسپەڕ بێنم بەڵام هەر فەشەل دێنم وسەرکەوتوو نابم ، نزکترین کات ئەوە بوو توانیم ئەو کارە نەکەم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پاشان گەڕامەوە سەری .
ئایا بەردەوام بم و ئامادەی نوێژەکان ببم لەگەڵ جەماعەتدا وتەنها دەس نوێژ بگرم یاخود وازی لێبێنم وکاتێ خۆم دەشۆم نوێژەکانم جەمع بکەم ؟ وئایا لەو ماوەیەدا قورئان بخوێنم ؟

یەکەم :
پێویسته پێش ئەوەی وەڵامت بدەینەوە هەندێ لەگەڵت بوەستین ، ئێمە دڵخۆش بوین بەوەی نامەت بۆمان ناردووە ، وباسی ئەوەت کردووە کەشەیتان زاڵ بووە بەسەردا ، وپێمان ناخۆشە کە حاڵت گەشتووە بەو ئەندازەیە ، بەڵام ئومێدمان بەخوا هەیە هیدایەتت بدات بۆ جوانترین ڕەوشت و کردەوە ، وە وا دەبینین قورئان لەبەر کردنت وەهەروەها سوربونت لەسەر گوێڕایەڵی خودا بەتایبەت نوێژ دەبێتە هۆکاری پارێزراویت وهیدایەتت إن شاء الله .

دووەم :
وەئەوە بزان ئەو کارە خراپەی تۆ زۆر کەس ئەنجامیان داوە و خودا هیدایەتی داون بۆ تەوبە کردن لێی ، جا هۆکاری واز هێنانی ئەو کەسانە لەو کارە نەشیاوە زۆرە ، هەندێکیان وازیان لێی هێناوە لەترسی خودا ، ولەشەرم کردن لەخودا وفریشتە بەڕێزەکان ، ئەو باوەڕی وایە خودا دەیبینێت ، بۆیە وازی لێ دێنێت وەک شەرمێک لەخودا ، وەهەروەها دەزانێت فریشتەکان دەیبینن و واز لەو کارە دێنێت لەبەر شەرمکردنی لەفریشتەکان ، وەهەروەها دەزانێت خودا حەڕامی کردووە و لەترسی سزای خوڕا وازی لێدێنێت ، وەهەندێ لەوانە وازیان لێی هێناوە لەبەر زیانەکانی بۆ سەر دەرون ولاشە ، وە دەزانن کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ژیانی هاوسەرگیری ، وازی لێدێنێت لەترسی دەراویشتە خراپەکانی ، وەهەندێکی تر وازی لێدێنن لەبەر ئەوەی پێچەوانەی فیتڕەت وعەقڵیەتی سەلیمە کە خودا پێی بەخشیوە .

وەئێمە پێمان وایە تۆ وازی لێ دێنیت لەبەر هەموو ئەو شتانەی کەئاماژەمان پێدا ، خوای پەروەردگار هێز وتوانای پێ بەخشیوی ، وەهەروەها لەش ساغی کردوی ، و ڕێنوێنی کردوی ،و بێگومان ئەمانە نیعمەتێکن کە گەر بەقەد نوح بژیت ناتوانیت شوکرانەی ئەو نیعمەتانە بکەیت ، نوێژ دەکەیت وگوێڕایەڵی خودا دەکەیت ، و ئایا ئەوا شوکر کردنی ئەو نیعمەتانەیە ؟ ، و مادام تۆ قورئانت لەبەرە ، وحوکمی نوێژ نەکردن دەزانی ، ئا ئەوا یاریمەتیت دەدات بیر لەوە بکەیتەوە کەئەو عادەتە خراپە دەبێتە هۆی لەدەس چوونی گەورە ترین ئەڕکانی ئیسلام کە نوێژە ، وە تۆ بەواز هێنانت لەنوێژ دەبی بەهاوەڵی موشرک وهەڵگەڕاوەکان لەئیسلام !

ئێمە گومانی باش بەتۆ دەبەین ، ئەویش ئەوەیە تۆ واز لەو کارە دێنیت لەشەرمی خودا و مەلائیکەتەکان ، وەهەروەها لەترسی سزای خودا ، وەلەبەر ئەو شوێنەوارە خراپانە کەهەیەتی بۆ دەرون ولاشە ، وەهەروەها لەبەر ئەوەی ئەو کارە ڕوونە کەلەشەرعدا حەڕامە .

ئا ئەوا گومانی ئێمەیە بەتۆ ، وئومێدمان وایە گومانەکەمان بەهەڵەدا نەچوبێت ، ودوای هەموو ئەمانە داوات لێ دەکەین بیر لەدوو شت بکەیتەوە کەسێیەمی نی یە :
1- ئایا حاڵت چۆن دەبێ گەر یەکێک لە گەورە زانایان بت بینن ئەوانەی کەتۆ سقەت لەسەریان هەیە و ڕێزیان لێ دەگریت یان یان دایک و باوکت لەکاتى ئەنجامدانى ئەو کارەیە بتبینن ؟
ئایا چ ڕوو دەدات گەر بت بینن و تۆ ئەو کارە قێزەونە ئەنجام دەدەیت ؟ ئایا پێت خۆش دەبێت ؟ وئایا لەڕووت دێت جارێکی تر ڕوو بەڕووی ببیتەوە ؟

دڵنیابە خودا دەتبینێت وئاگای لێتە ! وەهەروەها فریشتە بەڕێزەکانیش دەتبینن ! .

2- ئوێدەوارین چەند خولەکێک بیر بکەیتەوە ئایا گەر خودا لەو کاتەدا مرانتی و تۆ خەریکی ئەو کارە نەشیاوەی !ئایا ڕازیت ئەوە عاقیبەتت بێت ؟!
وە ئایا ڕازیت بەوەوە لەگۆڕەکەت زیندو بکرێیتەوە و تۆ خەریکی ئەو کارە بیت ؟ وەئایا ڕازیت بەلەش گرانییەوە بمریت بەهۆی کارێکی حەڕامەوە ؟!
ڕازیت لەوکاتەدا فریشتەى گیان کێشان گیانت بکێشێ؟ ئەى چ زەمانەتێک هەیە کە تۆ لەو کاتەدا ئەجەلت کۆتایی نایات؟

ئوێدەوارین بیر لەو دوو شتە بکەیتەوە ، بۆ ئەوەی دواتر نامەمان بۆ بنێریت و وەعدی ئەوەت دابێت واز لەو کارە بێنیت و ڕێگای ڕۆشن کردنەوەی دڵت بگریتە بەر بەئیمان ویەقین ، ودوور کەویتە لەهەر کارێک کەببێتە هۆی ئەو کارە ، وەک سەیر کردنی شتی حەڕام ، وبەتەنها دانیشتن ، وخوێندنەوەی ئەو بەسەر هاتانەی کە ئارەزووت دەجوڵێنن ، وجگە لەوانەش ، وە چاوەڕوانین نامەمان بۆ بنێریت بەوەی کە تەوبەت کردووە ، ونوێژەکانت بەجوانی ئەنجام دەیت ، بەڵکو ئەو گومانەمان بێتە جێی و ئەوە نزیک بێت .

سێیەم :
ئەوە باش بزانە کە دەرچوونی مەنی پێویست بەخۆشوشتن دەکات ، ودروست نی یە بۆت تەنها دەس نوێژ بگریت لەکاتێکدا کەلەشت گرانە ،و ئەمە هیچ خیلافێکی تێدا نی یە؟، بۆیە پێت ناڵێین دەس نوێژ بگرە ونوێژ بکە ئەوەت باشترە لەوەی هەر نوێژ نەکەیت ؛ چونکە ئەوە غەش کردنە لەفەتوا داندا و هەروەها غەش کردنە لەتۆش ؛چونکە نوێژکردن بەلەش گرانیيەوە بەتاڵە ، ونوێژ کردن بەو حاڵەتەوە جۆرێک لەگاڵتە کردنی تێدایە بەشەریعەتی ئیسلام .

وەبێگومان نوێژ کردن بەلەش گرانییەوە تاوانێکی گەورەیە ، خاوەنەکەی موستەحەقی سزای گۆڕە ، گوێ لەو فەرموودەیە بگرە کە ئیمامی الطحاوي لە ( مشكل الآثار )دا لە عبد الله بن مسعود رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەلێ پێغەمبەر فەرمووی : (أُمر بعبد من عباد الله أن يضرب في قبره مائة جلدة ، فلم يزل يسأل الله ويدعوه حتى صارت واحدة ، فامتلأ قبره عليه ناراً ، فلما ارتفع عنه أفاق فقال: علام جلدتموني ؟ قالوا : إنك صليت صلاة بغير طهور ، ومررت على مظلوم فلم تنصره) حسنه الألباني في صحيح الترغيب (2234) .
واتە :
فەرمان کرا بەبەندەیەک لەبەندەکانی خودا لەنێو گۆڕەکەیدا سەد جەڵدی لێبدەن ، بەردەوام لەخودا دەپاڕایەوە تاوەکو بۆی کرا بەیەک جەڵد ، گۆڕەکەی پڕ بوو لەئاگر ، کاتی کەبەهۆش خۆی هاتەوە گوتی :
ئەوە لەسەر چی لێتاندام ؟!
گوتیان : تۆ نوێژێکت کردووە بەبێ دەس نوێژ ، وبەلای ستەم لێکراوێکدا تێپەڕ بوویت و سەرت نەخست .
ئا ئەمە سزای کەسێکە یەک نوێژ بکات بەبێ دەس نوێژ !
جا ئایا بەرگەی ئەو سزایە دەگریت ؟

وەئاگادار بە شەیتان فریوت نەدات واز لەنوێژ کردن بێنیت ، وڕەنگە دەرونت ئەوەت بۆ بڕازێنێتەوە ، وەک ڕاکردنێک لەو سزایەی ئاماژەمان پێدا .
بەڵام ڕاکردن لەسزا بەو شێوەیە نابێت ، نموونەی ئەوە وەک کەسێک وایە لەسزایەک ڕاکات بۆ سزایەکی خراپ تر لەوە .
چونکە واز هێنان لەنوێژ و بڕوانەبون پێى کوفرە وپێی لەئیسلام دەردەچیت ، وبێگومان کافریش بەهەتا هەتایی لەئاگردا دەمێنێتەوە ، ئەوە باش بزانە ودڵنیابە لێی ، بەڵکو ئەم قسانە سودت پێ بگەیەنن ، و پەلە بکەیت لەواز هێنان لەو هەڵە وتاوان وکەم وکورتیانەی کە توشت بووە .

شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت :
خۆ پاک کردنەوە لەلەش گرانی فەڕزە ، وە بۆ هیچ کەسێک نی یە بەلەش گرانییەوە نوێژ بکات ، وەهەروەها بۆی نی یە بەبێ دەس نوێژ ، نوێژ بکات ، جا هەر کەسێک بەبێ دەس نوێژ نوێژ بکات وئەو کارە بەحەڵاڵ بزانێت ، ئەوا کافر دەبێت ، بەڵام گەر ئەو کارە بەحەڵاڵ نەزانێت ، ئەوا زانایان جیاوازن تیایدا کە ئایا کافر دەبێت یاخود نا وەبێگومان موستەحەقی سزایەکی توند و گەورەویە .
" مجموع الفتاوى " ( 21 / 295 ) .

وەڕاکردن لەسزا بەگەڕانەوە دەبێت بۆلای خودا : (فَفِرُّوا إِلَى اللَّهِ إِنِّي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ مُبِين) الذاريات/50.
واتە : بگەڕێنەوە بۆ لای خوا بێگومان من ئاگادار کەرەویەکی ڕوونم بۆ ئێوە .

وەهەر شتێک لێی بترسیت لێی ڕادەکەیت تەنها خودا نەبێت گەر لێی بترسیت بۆ لای دەچیت ، وگەڕانەوە بۆ لای خودا، واتە : خۆ دوورگرتن لەو شتانەی کە خودا پێی ناخۆشە وکردنی ئەو شتانەی کەخۆشی دەوێت ، وواز هێنان لەتاوان بۆ گوێڕایەڵی کردنی خودا ، وەهەروەها ڕاکردن لەکوفر بۆ ئیمان ، ولەبیدعەوە بۆ سوننەت ، ولەبێئاگاییەوە بۆ زیکر ویادی خودا .
نسأل الله أن يطهر قلبك ويحصن فرجك ، وأن يوفقك لما يحب ويرضى .
والله الموفق

سەردان: ٦,٥٧٣ بەش: خوى نهێنى (دەستپەڕ)