موسڵمان چی بکات بۆ ئەوەى بەردەوام بێت لەسەر مەنهەجی سەلەفی ساڵح و لا ڕێ نەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
موسڵمان چی بکات بۆ ئەوەى بەردەوام بێت لەسەر مەنهەجی سەلەفی ساڵح و لا ڕێ نەبێت؟

زوابیتە شەرعییەکان بۆ بەردەوامى لەسەر مەنهەجى سەلەفى صاڵح بەم شێوەیەیە :‏
یەکەم: مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ لای ئەهلی عیلم وشارەزا و لێیانەوە فێر دەبێت وپرس وڕایان پێدەکات لەو شتانەدا کەبۆی دروست دەبن لە بۆچوون و فیکرەکان ؛ بۆ ئەوەی بۆچوونیان بزانێ لەو بارەیەوە .‏

دووەم : لەسەر خۆ و پەلە نەکردن ، وە زوو حوکم نەدان بەسەر خەڵکدا ، بەڵکو پێویستە دڵنیابن لە شتەکان پاشان بڕیار بدەن خوای پەروەردگار فەرموویەتی:‏ ‏{‏يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَأٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ‏}‏ ‏[‏الحجرات‏:‏ 6‏.‌‏]‏.
واتە :
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە کاتێ کەسێکی فاسق هەواڵێکی پێدان لێی ورد ببنەوە نەوەک تووشی شتێک ببن بەنەزانی ودواتر توشی پەشیمانی وئیحڕاجی ببن لەبەرانبەر کارەکانتاندا .

وەهەروەها فەرموویەتی :‏ ‏{‏يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَبَيَّنُواْ وَلاَ تَقُولُواْ لِمَنْ أَلْقَى إِلَيْكُمُ السَّلاَمَ لَسْتَ مُؤْمِنًا تَبْتَغُونَ عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فَعِندَ اللَّهِ مَغَانِمُ كَثِيرَةٌ كَذَلِكَ كُنتُم مِّن قَبْلُ فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْكُمْ فَتَبَيَّنُواْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا‏}‏ ‏[‏النساء‏:‏ 94‏.‌‏]‏ .


سێیەم : پاشان گەر دڵنیا بوون ، ئەوا پێویستە بەڕێگایەکی چاک چارەسەری بکەن ، نەک بەتوند وتیژی وتێکدەرانە ، پێغەمبەر فەرموویەتی : ‏(‏بشِّروا ولا تُنفِّروا‏)‏ ‏[‏رواه الإمام البخاري في ‏"‏صحيحه‏"‏ ‏(‏1/25‏)‏ من حديث أنس بن مالك رضي الله عنه‏.‌‏]‏، .
واتە : موژدە دەر بن وخەڵک مەڕەتێنن .

وەهەروەها فەرموویەتی : ‏(‏إنما بُعِثتُم مُبَشِّرين لا مُنفِّرين‏)‏، واتە : ئێوە نێردراون موژدە دەر بن نەک ڕەتێنەر بن .

وەهەروەها بەهەندێ لە هاوەڵە بەڕێزە کانی فەرموو :‏ ‏(‏إن منكم لَمُنفِّرين؛ فمن أمَّ الناس، فليُخفِّف؛ فإنَّ وراءه الضَّعيفَ وذا الحاجة‏)‏ ‏[‏رواه الإمام البخاري ‏(‏1/31‏)‏ بلفظ‏:‏ ‏(‏إنكم منفرون، فمن صلى بالناس‏.‌‏.‌‏.‌‏)‏ من حديث أبي مسعود الأنصاري‏.‌‏]‌‏.‏
واتە :
هەندێک لەئێوە ڕەتێنەرن ، هەر کەسێک لەئێوە پێش نوێژی بۆ خەڵک کرد ، با کورتی کاتەوە ، چونکە لەدوایەوە کەسی لاواز و خاوەن کار لەدوایەوە هەن .

بەهەر حاڵ ، کارەکان بەحیکمەت چارە سەر دەکرێن ، ونابێت بۆ هەموو کەسێک تەداخولی شتێک بکەن کە لێی نازانن .‏

چوارەم: وەهەروەها لەو زەوابیتانەی کەمرۆڤ بیکاتە پارێزەر بۆ خۆی زانستی بەسوودە ئەوەش بەدانیشتن لەمەجلیسی زانایاندا دەبێت بەگوێ گرتن بۆ بۆچوونەکانیان ، وەهەروەها خوێندنەوەی کتابی سەلەفی ساڵح وسیرەی چاکخوزان لەپێشەوانیانی ئەم ئومەتە و زانایانی، وەئایا ئەوان چۆن چارەسەری کێشەکانیان دەکرد ، وەچۆن ئامۆژگاری خەڵکیان دەکرد ، وەچۆن فەرمانیان بەچاکە دەکرد وڕێگریان دەکرد لەخراپە ، وەچۆن حوکمیان بەسەر شتەکاندا دەدا ، وەبێگومان هەموو ئەمانە لەسیرە وبەسەرهاتی پیاو چاکان وڕاستگۆیان وئەهلی خیر نوسراوەتەوە ، خوای تەعالی فرموویەتی ‏{‏لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لأُوْلِي الأَلْبَابِ‏}‏ ‏[‏يوسف‏:‏ 111‏.‌‏]‏؛ واتە :بەتەئکید لەبەسەر هاتی ئەواندا پەند هەیە بۆ کەسانی عاقڵ مەند .

جا بێگومان مرۆڤ تاکێکی ئەم کۆمەڵگایەیە ، وکۆمەڵگاش بەشێکە لەئومەتی ئیسلامی لەسەرەتای دەرکەوتنیەوە تاوەکو ڕۆژی دوایی ، ئا ئەوە کۆی ئومەتە ، وموسوڵمان دەگەڕێتەوە بۆ سیرەی سەلەفی ساڵح وبەسەرهاتەکانیان ، ، و دەڕوانێت بزانم ئایا چۆن چارەسەری کێشەکانیان دەکرد ؟ وڕێبازیان لەو بارەیەوە چۆن بووە؟ بۆ ئەوەی چاویان لێبکات وشوێن پێیان هەڵ بگرێت ، وە ناڕوانێتە کەسانی موتەسەڕیع وە چاو لەبەسەرهاتی کەسانی جاهل ناکات ، ئەوانەی کە خەڵک هان دەدەن بەبێ بەر چاوڕوونی.‏

جا زۆربەی نامیلکەو موحازەڕات وبۆچوونەکان لەمڕۆدا لەکەسانێکەوە دەر دەچن کە نەزانن بەشەرع ، خەڵک هان دەدەن و حەماسەتیان پێ دەدەن ، وفەرمان بەخەڵک دەکەن بەشتێک کەخودا وپێغەمبەر فەرمانی پێنەکردوون ، هەرچەند ئەو کارانە سەر چاوەی گرتبێت لەنییەتێکی چاک وپاکەوە ، بەڵام عیڕەت وسەنگی مەحەک پێکانی حەققە ، وبەتەئکید حەقیش ئەوەیە کە موافیقی قورئان وسوننەت بێت بەتێگەشتنی سەلەف ، بەڵام خەڵک بێجگە لە پێغەمبەری خودا ؛ بەدڵنیاییەوە هەڵەش دەکەن ودەیشی پێکن ، شتە ڕاستەکانیان وەر دەگیردرێت وهەڵەکانیان ڕەت دەکرێتەوە .‏
الشيخ صالح الفوزان

سەردان: ٢,٥٠٧ بەش: سەلەفیەت