ئایا حوكمى بردنى منداڵى بچوك بۆ مزگه‌وت چى یه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوكمى بردنى منداڵى بچوك بۆ مزگه‌وت چى یه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دروست نیه‌ منداڵى بچوك به‌ریت بۆ مزگه‌وت ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه‌ بوه‌ مایه‌ى ده‌نگه‌ ده‌نگ و ئازار بۆ نوێژخوێنان، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - ده‌رچوو بۆ ناو صه‌حابه‌كان (ڕه‌زاى خوایان لێبێت) له‌كاتێكدا نوێژیان ده‌كرد و ده‌نگیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ فه‌رمووى: « أَلاَ إِنَّ كُلَّكُمْ مُنَاجٍ رَبَّهُ فَلاَ يُؤْذِيَنَّ بَعْضُكُمْ بَعْضًا وَلاَ يَرْفَعْ بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ فِي الْقِرَاءَةِ » حَديثٌ صَحيح: صَحيح وضعيف سُنَن أَبي داود، رَقَم: (1332).
واته‌: (هه‌مووتان داوا له‌ په‌روه‌ردگارتان ده‌كه‌ن كه‌ستان ئازارى كه‌ستان نه‌ده‌ن وه‌ كه‌سیشتان ده‌نگ به‌رزنه‌كه‌نه‌وه‌ به‌سه‌ر كه‌سێكى تردا له‌ قورئان خوێندندا).

ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌ ده‌نگ قه‌ده‌غه‌كرابێت هه‌تا له‌ قورئان خوێندندا چی ده‌ڵێیت بۆ یارى و ده‌نگه‌ ده‌نگى منداڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ و ئازارى بۆ نوێژخوێنان دروست نه‌ده‌كرد، ئه‌وه‌ له‌و كاته‌دا كارێكى چاكه‌ فێرى مزگه‌وتیان بكه‌یت، چونكه‌ ڕادێن له‌سه‌ر نوێژى جه‌ماعه‌ت و دڵیان په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ مزگه‌وته‌وه‌ .

مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (12/392).

سەردان: ٢,٣١٧ بەش: ئادابەکانى مزگەوت