ئایا كه‌سێك نوێژ بكات له‌ دواى ته‌واوبوونى نوێژه‌كه‌ ئینجا زانیبێتى، كه‌ له‌شى گران بووه‌، حوكمى چى یه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كه‌سێك نوێژ بكات له‌ دواى ته‌واوبوونى نوێژه‌كه‌ ئینجا زانیبێتى، كه‌ له‌شى گران بووه‌، حوكمى چى یه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هه‌ركه‌سێك نوێژى كرد پاشان بۆى ده‌ركه‌وت، كه‌ له‌شى گران بووه‌، یان بێ ده‌ستنوێژ بووه‌، ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌رى غوسڵ یان ده‌ستنوێژ هه‌ڵبگرێت و نوێژه‌كه‌ى دوباره‌ بكاته‌وه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه‌ وسلم - فه‌رمووى: « لاَ تُقْبَلُ صَلاَةٌ بِغَيْرِ طُهُورٍ ... »( صَحيح مُسلِم، رَقَم: (557)).
واته‌: خواى گه‌وره‌ نوێژى هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات به‌بێ ده‌ستنوێژ.

سەردان: ٢,٥٩٦ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ