ئایا جگە لە (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن (الله أکبر) ە کانى ترى ناو نوێژ واجبن یان سوننەت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جگە لە (الله أکبر) ى نوێژ دابەستن (الله أکبر) ە کانى ترى ناو نوێژ واجبن یان سوننەت؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بۆچوونی ڕاست ئەوەیە کە ( الله ٲكبر ) ی ناو نوێژ ، واتە : دابەزێن بۆ ڕکوع و سوجدە و بەرز بوونەوە لە ڕکوع و سوجدە هەمووی واجبە ، هەرکەسێک بەئەنقەست نەیکات نوێژەکەی بەتاڵە ، وە هەرکەسێک بەلەبیر چوون نەیکات ، ئەوا پێویستە سوژدەی سەهو بەرێت .

زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین ڕەحمەتى خواى لێ بێ لە (الشرح الممتع) ، (3/316) دەفەرموێ :
(تكبيرات الانتقال) (الله ٲکبر)ی بەرز بوونەوە و دابەزین : بریتی یە لە هەموو (الله ٲکبر)ەکان جگە لە (الله ٲکبر)ی دەس پێکردن(تكبيرة الإحرام) ، وەک : (الله ٲکبر)ی چونە ڕکوع و سەژدە و بەرز بوونەوە لێیان ، وەهەروەها لەکاتی بەرزبوونەوە لە تەحیاتی یەکەمدا .

جا زانایان جیاوازن لەبارەی (الله ٲکبر)ی بەرز بوونەوە و دابەزینەوە و دوو بۆچوونیان هەیه لەم بارەیەوە :

بۆچوونی یەکەم :
پێی وایە (الله ٲکبر)ی بەرز بوونەوە و دابەزین ، سووننەتێکە لەسوننەتەکانی ناو نوێژ و واجب نی یە ، وە ئەم بۆچوونە بۆچوونی جمهوری زانایانە لە: (الحنفيَّ ، والمالكيَّ ، والشافعيَّ) ، وەهەروەها جمهوری زانایان لەهاوەڵان و تابعین و ئەوانەی دوای ئەوانیش ، وکۆدەنگی زانایانیش لەو بارەیەوە گێڕدراوەتەوە .
ئیمامی النووي دەڵێت : ( الله ٲکبر) بەرز بونەوە و دابەزین... ئا ئەمانە هەموویان سوننەتن ، تەنها ( الله ٲکبر) دەس پێکردن نەبێت ، ئەمە مەزهەبی ئێمەیە و مەزهەبی جمهوری زانایانە لەهاوەڵان و تابعین و ئەوانەی دوای ئەوانیش .
ابن منذر دەڵێت : ئەمە بۆچوونی ئەبو بەکری صدیق ، و عومەر ، و ابن مسعود ، ابن عمر ، و ابن جابر ، و قیس بن عباد ، و شعیب ، والٲوزاعي ، و سعید بن عبدالعزیز ، وزۆربەی زانایانە ( المجموع : ۳/ ۳۹۷) .

ئەبو هورەیرە رضيَ اللهُ عنه گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پیاوێک هاتە نێو مزگەوتەوە ، پێغەمبەری خوا لەسوچێکی مزگەوتەکە دانیشتبوو ، ئەو پیاوە نوێژی کرد و پاشان هات و سەلامی لە پێغەمبەر کرد ، پێغەمبەری خواش پێی فەرموو : ((وعلَيكَ السَّلامُ، ارجِعْ فصلِّ؛ فإنَّك لم تُصَلِّ، فرجَع فصلَّى ثم جاء فسلَّم، فقال: وعلَيكَ السَّلامُ، فارجِعْ فصلِّ؛ فإنَّك لم تُصَلِّ، فقال في الثَّانيةِ، أو في التي بعدَها: علِّمْني يا رسولَ اللهِ، فقال: إذا قُمْتَ إلى الصَّلاةِ فأسبِغِ الوُضوءَ، ثم استقبِلِ القِبلةَ فكبِّرْ، ثم اقرَأْ بما تيسَّر معَك منَ القرآنِ، ثم اركَعْ حتَّى تَطمَئِنَّ راكِعًا، ثم ارفَعْ حتَّى تستوِيَ قائِمًا، ثم اسجُدْ حتَّى تَطمَئِنَّ ساجِدًا، ثم ارفَعْ حتَّى تَطمَئِنَّ جالِسًا، ثم اسجُدْ حتَّى تَطْمَئِنَّ ساجِدًا، ثم ارفَعْ حتَّى تَطمَئِنَّ جالِسًا، ثم افعَلْ ذلك في صلاتِكَ كلِّها)) (رواه البخاري (6251) ، ومسلم (397)) .
واتە : سەلامی خوا لەخۆت بێت ، بگەڕێرەوە نوێژ بکە ؛ چونکە تۆ نوێژت نەکردووە !
پیاوەکە گەڕایەوە و نوێژی کرد و پاشان هات و سەلامی لە پێغەمبەر کرد ، پێغەمبەری خوا پێی فەرموو : سەلامی خوا لەخۆت بێت ، بگەڕێرەوە نوێژ بکە ؛ چونکە تۆ نوێژت نەکردووە ، پیاوەکە لەجاری دووەمدا یاخود لەجاری سێیەمدا گوتی : فێرم کە ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمووی : کاتێ هەستای بۆ نوێژ کردن دەس نوێژ بەجوانی بگرە ، پاشان ڕوو بکەرە قیبله و (الله ٲکبر)بکە ، پاشان ئەوەندە قورئان بخوێنە کە لەتواناتدا هەیە ، پاشان ڕکوع ببە تاوەکو گیانت لەحەرەکە دەکەوێت ، پاشان بەرز بەرەوە تاوەکو بەتەواوی ڕاست دەبیتەوە ، پاشان سەژدە ببە تاوەکو گیانت لەحەرەکە دەکەوێت ، پاشان بەرز بەرەوە تاوەکو بەتەواوی دادەنیشیت ، پاشان سەژدە ببە تاوەکو گیانت لەحەرەکە دەکەوێت ، پاشان بەرز بەرەوە تاوەکو بەتەواوی دادەنیشیت ، پاشان ئەمانەی پێتم گوت لەهەموو نوێژەکانتدا دوو باره بکەرەوە .

جا ئەوەی لەم فەرموودە وەردەگیرێت ئەوەیە:
پێغەمبەر جگە (الله ٲکبر)ی دەس پێ کردن فەرمانی بەو پیاوە نەکرد (الله ٲکبر)ی بەرز بوونەوە و دابەزین بکات . المجموع للنووي (397/3)

بۆچوونی دووەم :
پێی وایە : (الله ٲکبر)ی بەرز بوونەوە و دابەزین واجبه ، وەئەمەش مەزهەبی (الحنابلة)یە وەهەروەها بۆچوونی (إسحاقُ بنُ راهَوَيْهِ) وهەندێ لە (الظَّاهريَّةِ)یەکانە
ئیمامی الشوکاني دەڵێت : لەڕیوایەتێکدا له ئیمامی ئەحمەدەوە هاتووە ، وەهەروەها لەهەندێ زانایانی زاهڕیەوە کەگوتویانە : ( ئەمانە هەمووی واجبە ، واته : هەموو ( الله ٲکبر)ەکانی ناو نوێژ . [ نیل الأوطار : ۲/۲۷۸] .
وە هەروەها زاناى پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله  : ئەم بۆچوونەیان لا پەسەند بووه و بە واجبی دەزانێت . مجموع فتاوى ابن باز (3/291)
زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێبۆچوونی ڕاست ئەوەیە : ئەم (الله ٲکبر)انە ، هەمووی واجبە . [ تعلیقات ابن عثيمين علی الکافي لابن قدامة ] .
وەهەروەها ( اللَّجنةُ الدَّائمةُ)ش هەمان بۆچوونیان هەیە و دەفەرموون :
بۆچوونی ڕاست ئەوەیە کە ( الله ٲكبر ) ی ناو نوێژ ، واتە : دابەزێن و بەرز بوونەوە هەمووی واجبە ، هەرکەسێک بەئەنقەست نەیکات نوێژەکەی بەتاڵە ، وهەرکەسێک بەلەبیر چوون نەیکات ، ئەوا پێویستە سەژدەی سەهو بەرێت . [اللجنة الدائمة - المجموعة الثانیة : ٦/۱۰]

وەچەند بەڵگەیەک دێننەوە :
یەکەم :  ئەبوهورەیرە دەڵێت : پێغەمبەر فەرمووی : ((إنَّما جُعِلَ الإمامُ لِيؤتَمَّ به، فإذا كبَّرَ فكبِّروا، وإذا ركعَ فاركعوا، وإذا قال: سَمِعَ اللهُ لِمَن حَمِدَه، فقولوا: ربَّنا ولك الحَمدُ، وإذا سجَدَ فاسجُدوا، وإذا صلَّى جالسًا، فصَلُّوا جلوسًا أجمعونَ)) (رواه البخاري (734) ، ومسلم (414)) .
واتە : ئیمام بۆ ئەوە دانراوە شوێنی بکەویت ، جا گەر (الله ٲکبر)ی کرد ٫ ئێوەش(الله ٲکبر)بکەن ، وکاتێ چووە ڕکوع ، ئێوەش بچنە ڕکوع ، وکاتێ : گوتی : (سَمِعَ اللهُ لِمَن حَمِدَه) ، ئێوەش بڵێن : ( ربَّنا ولك الحَمدُ ) ، وکاتێ چووە سەژدە ، ئێوەش بچنە سەژدە ، وگەر بەدانیشتنەوە نوێژی کرد ، ئێوەش هەمووتان بەدانیشتنەوە نوێژ بکەن .

جا ئەوەی لەم فەرموودە وەردەگیرێت ئەوەیە:
بەتەئکید فەرموودەکە هەموو (الله ٲکبر)ێکی ناونوێژ دەگرێتەوە .(فتح الباري) لابن رجب (5/36) ، (الشرح الممتع) لابن العثيمين (3/316) .

دووەم : وەهەروەها ئەبوهورەیرە رضيَ اللهُ عنه، دەڵێت: ((كان رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا قام إلى الصَّلاةِ يكبِّرُ حين يقومُ، ثم يكبِّرُ حين يركَعُ ثم يقولُ: سمِعَ اللهُ لِمَن حمِده حين يرفَعُ صُلبَه مِن الرُّكوعِ، ثم يقولُ وهو قائمٌ: ربَّنا ولك الحمدُ، ثم يكبِّرُ حين يَهْوِي ساجدًا، ثم يكبِّرُ حين يرفَعُ رأسَه، ثم يكبِّرُ حين يسجُدُ، ثم يكبِّرُ حين يرفَعُ رأسَه، ثم يفعَلُ مِثلَ ذلك في الصَّلاةِ كلِّها حتَّى يقضيَها، ويكبِّرُ حين يقومُ مِن المَثْنى بعد الجلوسِ، ثم يقولُ أبو هُرَيرةَ: إنِّي لَأشْبَهُكم صلاةً برسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم)) (رواه البخاري (803) بمعناه ، ومسلم (392) واللفظ له .) .
واتە : پێغەمبەر گەر هەستایە بۆ نوێژ (الله ٲکبر)ی ، دەکرد ، پاشان کاتێ بچوایەتە ڕکوع(الله ٲکبر)ی دەکرد ، پاشان کاتێ هەڵسایەتەوە ، دەیگوت : (سَمِعَ اللهُ لِمَن حَمِدَه) ، پاشان (الله ٲکبر)ی ، دەکرد کاتێ دەچووە سەژدە ، پاشان (الله ٲکبر)ی ، دەکرد کاتێ بەرز دەبووەوە ، پاشان ئەم کارانەی لەهەموو نوێژەکانیدا دوو بارە دەکردەوە تاوەکو کۆتایی بەنوێژەکە دەهێنا ، وەهەروەها (الله ٲکبر)ی ، دەکرد ،کاتێ بەرز دەبووەوە لە دانیشتنی یەکەمی تەحیات خوێندندا ، پاشان ئەبوهورەیرە رضيَ اللهُ عنه، دەیگوت : نوێژ کردنی من لەهەمووتان زیاتر دەشوبهێ بەنوێژی پێغەمبەری خوا .

جا ئەوەی لەم فەرموودە وەردەگیرێت ئەوەیە :
یەکەم : فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی : پێغەمبەری خوا ئەم (الله ٲکبر)انەی کردووە ، ومەعلومیشە کەفەرموویەتی : ((صلُّوا كما رأَيتُموني أُصلِّي)) (رواه البخاری 631) .واتە :نوێژ بکە کەبەو شێوازەی من دەبینن نوێژ دەکەم .

دووەم : بەردەوام بوونی پێغەمبەری خوا لەسەری ، واتە : کردنی ئەم (الله ٲکبر)انە ، تاوەکو مردن ، ڕۆژێک لەڕۆژان ئەم (الله ٲکبر)انەی واز لێ نەهێناوە .(الشرح الممتع) لابن العثيمين (3/316) .

سێیەم : شیعاڕ و نیشانەی چونە نێو ڕوکنێکە لە ڕوکنێکی ترەوە ؛ جا بەتەئکید چوون لەڕوکنێکەوە بۆ ڕوکنێکی تر هەیئەت و شێوازێکی نوێژ کردنە ، هەر بۆیه پێویستە شتێک هەبێت دەلالەت بکاتە سەری .(الشرح الممتع) لابن العثيمين (3/317) .

سەردان: ٣,٠١٩ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ