ئایا جگە لە پێغەمبەر موحەمەد صلى الله عليه وسلم دروستە سەڵاوات بدرێت لەسەر پێغەمبەران و ئیماندارانیش؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جگە لە پێغەمبەر موحەمەد صلى الله عليه وسلم دروستە سەڵاوات بدرێت لەسەر پێغەمبەران و ئیماندارانیش؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

گەر بکرێتە شیعار بۆ کەسێکی دیاری کرا و بەشێوەیەک هەر کاتێک ناوی برا سەڵاواتی لەسەر بدرێت ، ئەوا دروست نی یە بۆ غەیری پێغەمبەران ، بۆ نموونە هەر کاتێ ناوی (ئەبو بكر) برا بڵێین صلى الله عليه یاخود هەرکاتێ ناوی (عمر) برا یاخود هەرکاتێ ناوی (عثمان) برا ، یاخود هەرکاتێ ناوی (علي) برا ، بڵێین صلى الله عليه .

زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ  : بەڵێ ، دروستە سەڵاوات بدرێت لەسەر پێغەمبەرانی تر عليهم الصلاة والسلام ، بەڵکو دروستە سەڵاوات بدرێت لەسەر باوەڕدارانیش گەر لەگەڵ پێغەمبەراندا سەڵاواتیان لەسەر بدرێت ، بەنەص و کۆدەنگی زانایان ، هەروەک کاتێ پرسیار لەپێغەمبەر کرا و گوتیان چۆن سەڵاواتت لەسەر بدەین ؟
فەرمووی : بڵێن : ( اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمدٍ كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد")
وە بێگومان (آل النبي) بەشێکن لەشوێن کەوتوانی شەریعەتەکەی لەکەس کاری و غەیری ئەوانیش وە ئەم بۆچوونەش ڕاجح و تەواوە هەرچەندە یەکەم باوەڕداران لە کەس و کاری پێغەمبەر دەگرێتەوە ، بەڵام سەڵاوات (بەتەنها ، واتە : بۆنموونە بڵێیت : اللهم صلِّ على فلان) لەسەر غەیری پێغەمبەران خیلافی لەسەرە ، ئایا دروستە یاخود نا ؟
جا بۆچوونی ڕاجح و ڕاست ئەوەیە دروستە ، وەخوای پەروەردگار بەپێغەمبەری فەرمووە : {خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ} ﴿التوبة: ١٠٣﴾ .
واتە : ئەی پێغەمبەر زەکاتی ماڵەکانیان لێ وەر بگرە و بەوە پاکیان بکەرەوە و سەڵاواتیان لەسەر بدە .

وەپێغەمبەر سەڵاواتی دەدا لەسەر ئەو کەسانەی زەکاتی ماڵەکەی دەهێنا ، هەروەک جارێکیان (ئیبن و ئەبو ئەوفا) زەکاتی بۆ هێنا پێغەمبەر فەرمووی : "(اللهم صلى على آل أبي أوفي") .
بەڵام گەر بکرێتە شیعار بۆ کەسێکی دیاری کرا و بەشێوەیەک هەر کاتێک ناوی برا سەڵاواتی لەسەر بدرێت ، ئەوا دروست نی یە بۆ غەیری پێغەمبەران ، بۆ نموونە هەر کاتێ ناوی (ئەبو بكر) برا بڵێین صلى الله عليه یاخود هەرکاتێ ناوی (عمر) برا یاخود هەرکاتێ ناوی (عثمان) برا ، یاخود هەرکاتێ ناوی (علي) برا ، بڵێین صلى الله عليه .
"فتاوى نور على الدرب".

سەردان: ٣,٣٥٧ بەش: پێغەمبەری خودا