ئەگەر لە کاتی نوێژ کردندا پژمیم ، ئایا دروستە (الحمد لله) بکەم یاخود نا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە کاتی نوێژ کردندا پژمیم ، ئایا دروستە (الحمد لله) بکەم یاخود نا ؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەر کەسێک لەکاتی نوێژ کردندا پژمی دروستە (الحمد لله) بکات ، جا نوێژەکە فەزر بێت یاخود سوننەت ، ئەمە بۆچوونی زۆربەی هاوەڵان و تابعینە ، بەڵام بەئەندازەی ئەوەی خۆی گوێ لێ بێت و زۆر دەنگ بەرز ناکاتەوە ، بۆ ئەوەی نەبێتە تەشویش بۆ کەسانی تر .

هەر کەسێک لەکاتی نوێژ کردندا پژمی دروستە (الحمد لله) بکات ، جا نوێژەکە فەزر بێت یاخود سوننەت ، ئەمە بۆچوونی زۆربەی هاوەڵان و تابعینە ، وەهەروەها بۆچوونی ئيمامى (مالك و شافعي و أحمد )ە ، بەڵام جیاوازن لەوەدا :
ئایا بەدەنگی بەرز (الحمد لله)دەکات یاخود نزم ، بۆچوونی ڕاست لەبۆچوونی زانایان و ئیمام أحمد ئەوەیە کەبەدەنگی بەرز دەیکات ، بەڵام بەئەندازەی ئەوەی خۆی گوێ لێ بێت و زۆر دەنگ بەرز ناکاتەوە ، بۆ ئەوەی نەبێتە تەشویش بۆ کەسانی تر ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو هوریرە رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : (إذا عطس أحدكم فليقل : الحمد لله ..) الحديث أخرجه البخاري . واتە : گەر کەسێک لەئێوە پژمی با (الحمد لله)بکات .

وە هەروەها ئەو فەرموودەیەیی رفاعة بن رافع رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە و دەڵێت : (صلَّيتُ خلفَ النبي فعطستُ فقلتُ الحمدُ للَّهِ حمدًا كثيرًا طيِّبًا مبارَكًا فيهِ مبارَكًا عليْهِ كما يحبُّ ربُّنا ويرضى. فلمَّا صلَّى رسولُ اللَّهِ انصرفَ فقالَ: منِ المتَكلِّمُ فى الصَّلاةِ . فلم يكلمه أحدٌ. ثمَّ قالَها الثَّانيةَ: منِ المتَكلِّمُ فى الصَّلاةِ . فقالَ رفاعةُ بنُ رافعِ ابنِ عفراءَ: أنا يا رسولَ اللَّه. قالَ: كيفَ قلتَ. قالَ قلتُ الحمدُ للَّهِ حمدًا كثيرًا طيِّبًا مبارَكًا فيهِ مبارَكًا عليْهِ كما يحبُّ ربُّنا ويرضى فقالَ النَّبيُّ: والَّذي نفسي بيدِهِ لقدِ ابتدرَها بضعةٌ وثلاثونَ ملَكًا أيُّهم يصعدُ بِها)
واتە :  لەدوای پێغەمبەری خواوە نوێژم کرد ، پژمیم ، گوتم : ( الحمد لله حمداً كثيراً طيباً مباركاً فيه ، مباركاً عليه ، كما يحب ربنا ويرضى) دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا نوێژەکەی تەواو کرد فەرمووی : (ئەوە کێ بوو قسەی کرد لەناو نوێژدا ؟) کەس قسەی نەکرد ، پاشان دووبارەی کردوەوە و فەرمووی : (ئەوە کێ بوو قسەی کرد لەناو نوێژدا ؟) کەس قسەی نەکرد ، پاشان سێ بارەی کردوەوە و فەرمووی : (ئەوە کێ بوو قسەی کرد لەناو نوێژدا ؟) رفاعة بن رافع گوتی : من بووم ئەی پێغەمبەری خوا ، فەرمووی : (چیت گوت ؟) گوتم : گوتومە : (الحمد لله حمداً كثيراً طيباً مباركاً فيه ، مباركاً عليه ، كما يحب ربنا ويرضى) پێغەمبەر فەرمووی : ( والذي نفسي بيده ، لقد ابتدرها بضعة وثلاثون ملكاً أيهم يصعد بها)
واتە : سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە ، سی و ئەوەندە فریشتە پێش بڕکێیان دەکرد بۆ بەرز کردنەوەی .
أخرجه الترمذي وأبو داود والنسائي ، وقال الترمذي : حديث حسن ، والذي نقله الحافظ في التهذيب عن الترمذي أنه صححه ، وأخرجه البخاري في صحيحه إلا أنه لم يذكر أنه قال ذلك بعد أن عطس ، وإنما قاله بعد الرفع من الركوع ، فيحمل على أن عطاسه وقع عند رفعه من الركوع ، فقال ذلك لأجل عطاسه .

جا دەبینی لێرەدا پێغەمبەری خوا ئیقڕاری کرد و ئینکاری لێ نەکرد ، بۆیە ئەم فەرموودەیە دەبێتە بەڵگە لەسەر دروستێتی (الحمد لله)کردن لەناو نوێژدا 

بەڵام گەرکەسێک لەناو نوێژدا پژمی ، دروست نی یە بۆ ئەو کەسەی له تەنیشتى دایە بڵێت : ( یرحمك الله ) ؛ چونکە وەڵام دانەوە قسەی مرۆڤەکانە ، حەتمەن ئەمەش دروست نی یە ، هەروەک پێغەمبەر ڕێگری کردووە لەوەی وەڵامی ئەو کەسە بدرێتەوە کەدەپژمێ و دەڵێ : (الحمد لله) ، پاشان پێی فەرموو : (إن هذه الصلاة لا يحل فيها شيء من كلام الناس هذا ، وإنما هو التسبيح والتكبير وقراءة القرآن) أخرجه الإمام مسلم وأبو داود والنسائي .
واتە : ئەم نوێژە دروست نی یە قسەی هیچ کەسی تیدا بکرێت ، بەڵکو بریتی یە لە : (سبحان الله ، الله ٲکبر ، خوێندی قورئان) .
وبالله التوفيق ، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم" انتهى .
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء .
الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز ... الشيخ عبد العزيز آل الشيخ ... الشيخ صالح بن فوزان الفوزان ... الشيخ بكر بن عبد الله أبو زيد .
"فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء" (26/113) .

سەردان: ٥,٣٤٢ بەش: نوێژ