چۆن ببمە کەسێکى ڕەبانی و خواپەرست و بچمە بە هەشتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن ببمە کەسێکى ڕەبانی و خواپەرست و بچمە بە هەشتەوە؟
پرسیار:

پرسیارەکەم ئەوەیە ئەمەوێت بچمە بەهەشتەوە ، پێم خۆشە دەرونم چارەسەر کەم، پێم خۆشە هەموو ڕۆژێک دەستی دایکم ماچ بکەم ، پێم خۆشە دوور کەومەوە لەشەیتان ، پێم خۆش لەڕۆژی دوایدا خودا بەبەندەی ڕەبانی ناوزەندم بکات إن شاء الله ، پێم خۆشە براکانم خۆش بوێت ، وە دەمەوێ باوەڕم بەردەوام بێ لەزیاد کردن ئایا چ بکەم ؟

داوا لە خودا دەکەین بەردەوامت کات لەسەر حەق ، وە ئامانجەکانت بۆ بەدی بێنێت ، وە بتکاتە ئەو بەندانەی کە شارەزای حەقن و پارێزگاری لێ دەکەن ، ودەستیان گرتوە بەدینەوە .
ئەو شتانەی ئاماژەت پێ کردووە بەڵگەیە لەسەر فیتڕەتی پاک ، و حەزێکی زۆرە لە گەیشتن بەپلەی بەرز ، و ماف دان بەهەموو خاوەن مافێک ، وە بێگومان ئەمانە هیوایەتی گەورەن و جێ بەجێ دەبن بەباوەڕ و ئیمان ، هەروەک لە (سفيان الثوري ) گێڕدراوەتەوە : (ليس الإيمان بالتمنِّي ولا بالتحلي ، ولكن ما وقر في القلب وصدَّقه العمل
واتە : باوەڕ بەهیوایەت خواستن نی یە بەڵکو شتێکە لەدڵدا جێگیر دەبێت کردار بەڕاستی دەخاتەوە .

جا براکەم لەگەڵتا بەڕێ دەکەوین لەباس کردنی باوەڕ ، و گرنگیەتی بۆ گەشتن بەپلەی ڕەبانی ، و بەجێ هێنانی ڕەزامەندی دایک و باوک و بەدەست هێنانی بەهەشت .
هەر بۆیە الفضيل دەفەرموێ  : ( حرامٌ على قلوبكم أن تصيب حلاوة الإيمان حتى تزهدوا في الدنيا) .
واتە : حەڕامە لەسەر دڵەکانتان خۆشەویستی باوەڕی تێدا جێگیر بێت تاوەکو دونیا بەکەم نەزانن و کەم گرنگی پێ نەدەن .

وە هەروەها گوتویەتی : ( إذا لم تقدر على قيام الليل وصيام النهار فاعلم أنَّك محروم).
واتە : گەر نەتوانی بەڕۆژ بەڕۆژوو بیت و شەو نوێژ بکەیت ئەوا بزانە تۆ بێبەش بووی لەخێر .

باوەڕداری ڕاستگۆ دڵێکی هەیە وەک پارچە پشکۆیە ، هەربۆیە ئیمامی الحاكم له( مستدرك )والطبراني له (معجم) بەسەندێکی ( صحيحٍ ) فەرموودەیەکیان لەپێغەمبەرەوە : ( إنَّ الإيمان ليخلق في جوف أحدكم كما يخلق الثوب ، اسألوا الله أن يجدِّد الإيمان في قلوبكم ) ، واتە :باوەڕ لەدڵی یەکێک لەئێوەدا کۆن دەبێ ، هەروەک چۆن جل کۆن دەبێت ، داوا لەخودا بکەن باوەڕ لەدڵتاندا تازە بکاتەوە .

وەهەروەها دڵی باوەڕدار هەندێ جار هەوری تاوان دایدەپۆشێ و تاریک دەبێت ، گەر هەوڵی دا بۆ زیاد کردنی باوەڕ و پەنای بەخودا گرت ئەو تاریکیە نامێنێ و دوو بارە دڵی ڕوناک دەبێتەوە ، هەر بۆیە هەندێ لەسەلەف دەیان گوت : " من فقه العبد أن يعاهد إيمانه وما ينتقص منه " ومن فقه العبد أيضًا : " أن يعلم نزغات الشيطان أنَّى تأتيه ".
واتە : لە هۆشیاری مرۆڤ ئەوەیە موڕاجەعەی باوەڕی بکات و تەماشا بکات بزانم تاچەند باوەڕی کەمی کردووە ، وهەروەها بزانێت شەیتان لەچ ڕێگایەکەوە دێت بۆ لەخشتە بردنی ؟!.

جا بۆیە گرنگە موڕاجەعەی ئیمان بکرێت ، خۆ گەر موڕاجەعەت کرد ئەوا ئەوا ئەوە بەدەست دێنیت کەدەتەوێت ، هەر بۆیە یاسایەک دەخەمە بەردەستت کە بیکەی بەپێوەر لەسەر هەبوونی ئیمان و بەهەمان شێوە نەبوونی.
ابن الجوزي رحمه الله دەڵێت : "يا مطرودًا عن الباب ، يا محرومًا من لقاء الأحباب ، إذا أردت أن تعرف قدرك عند الملك ، فانظر فيما يستخدمك ، وبأيِّ الأعمال يشغلك ، كم عند باب الملك من واقفٍ ، لكن لا يدخل إلا من عني به ، ما كلّ قلبٍ يصلح للقرب ، ولا كلّ صدرٍ يحمل الحبّ ، ما كلّ نسيم يشبه نسيم السحر ".
واتە :ئەی ئەو کەسەی دوور خراویتەتەوە لەدەرگا ، ئەی ئەو کەسەی بێبەشی لەچاو پێکەوتن بەهاوڕێیان ، هەر کاتێک ویستت ڕێزت بزانیت لەلای خودا ئەوا بڕوانە بزانم خودا لەچ شتێکدا بەکارت دێنێت ، وبە چ کردەوەیەکەوە مەشغوڵی کردووی ، زۆر کەس لە لای دەرگای خودا ڕاوەستاون بەڵام هیچ کەسێک ناچێتە ژوورەوە تەنها کەسێک نەبێ گرنگی پێ بدرێت ، هەموو دڵێک شیاوی ئەوە نی یە نزیک بێتەوە لەخودا ، وە هەروەها هەموو سنگێک خۆشەویستی هەڵ نەگرتووە هەموو ڕوناکیەک ناشوبهێ بەڕوناکی بەرە بەیان .

گەر مرۆڤ ویستی پلەی خۆی بزانێت لەلای خودا ، و چۆنە لەگەڵ فەرمان و ڕێگری لێکراوەکان با تەماشای حاڵی خۆی بکات بزانم بەچیوە خەریکە ، خۆ ئەگەر سەرقاڵ بوو بەبانگەواز و کار و بارەکانی ، و بە ڕزگار کردنی خەڵک لەئاگر ، و کردەوە کردن بۆ بەدەس هێنانی بەهەشت و یارمەتی دانی کەسی بێ توانا و موحتاج ، وچاک بوون لەگەڵ دایک و باوکدا ، ئەوا موژدەی لێ بێت لەلایەن خاوەنی هەموو جیهانەوە ، بەتەئکید خودا هیچ کەسێک ڕێنوێنی ناکات بۆ خێر تەنها کەسێک نەبێت کەخۆشی دەوێت .

جا گەر دوور بێت لەبانگەواز بۆ ئیسلام ، وڕقی لەبانگخوازان بێت ، ودوور بێت لەکاری خێر ، وسەرقاڵ بێت بەدونیاوە و قیل و قال و وتی وتی و زۆر پرسیار کردن ، لەگەڵ ئەوەشدا کردەویەکی کەم ئەنجام بدات ، یاخود شوێن هەواو و ئارەزوی کەوتبێت ، با بزانێت دوورە لەخوداوە ، وبێ بەش بووە لەوەی لەبەهەشت نزیکی دەکاتەوە ، خوای پەروەردگارە لەقورئانە پیرۆزەیکەیدا دەفەرموێت : ( مَّن كَانَ يُرِيدُ الْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُ فِيهَا مَا نَشَاءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُ جَهَنَّمَ يَصْلَاهَا مَذْمُومًا مَّدْحُورًا ).
واتە : هەر كەسێك داواكاری دونیا و ژیانی دونیای پێشخراو بێت ، وهەوڵی تەنها بۆ ئەوە بێت ، و دواڕۆژ یش بەڕاست نەزانێت ، وكاری بۆ نەكات ، ئەوا خوای پەروەردگار ئەوەی كەویستی لەسەر بێت بۆی پێش دەخات تێیدا لەوەی كە لە ( اللوح المحفوظ ) ـدا نووسیویەتی ، پاشان لەدواڕۆژدا دۆزەخی بەنسیب دەكات ، ودەیخاتە دۆزەخەوە بەلۆمەكراوی و دوورخراوەیی لەبەزەیی و ڕەحمەتی خۆی ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی كەمەبەست و هەوڵی بۆ دونیا بووە ، نەك دواڕۆژ .
[ وَمَنْ أَرَادَ الآخِرَةَ وَسَعَى لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَئِكَ كَانَ سَعْيُهُمْ مَشْكُورًا (19) ]
واته : وە ئەو كەسەشی كەمەبەستی بەكردەوە چاكەكانی پاداشتی ڕۆژی دوایی بێت كە ماوە و نەبڕاوەیە ، وبەگوێڕایەڵی خوای پەروەردگار هەوڵی بۆدا ، و باوەڕی بەخوای پەروەردگار و پاداشت ، وسزای گەورەی هەبێت ، ئەوا ئەوانە كردەوەكانیان وەردەگیرێت و لەلای پەروەردگاریان پاشەكەوت دەكرێت بۆیان ، و لەسەری پاداشت دەدرێنەوە .
براکەم ....

گەر دەتەوێ پلەیەکی بەرزت هەبێت لەهەموو ڕووە خێرەکانەوە ، لەناویاندا ببی بەبەندەیەکی ڕەبانی و چاک و لەگەڵ دایک باوکتدا چاک بیت ، وبگەی بەبەهەشت ، ئەوا پێویستە ئەم کارانە بکەیت :

یەکەم : باوەڕ لەناختدا زیندو بکەرەوە ، چونکە باوەڕ گەیەنەری موسوڵمانە بەهەموو ئەو شتانەی کەهەوڵی بۆ دەدات لەدونیاو دوا ڕۆژدا ، باوەڕ کلیلی هەموو خێرێکە ، وداخەری هەموو دەرگایەکی شەڕە ، جا ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی جێگیر بوونی لەدڵدا زۆر زۆرە و جیاوازە ، لەوانە : زۆر گوێڕایەڵی کردن و ئەنجام کردەوەی چاک .

دووەم : ڕوو لەخودا بکەی بەڕاستی ، هەروەک لەئەسەرێکدا هاتووە : " إذا أقبل عليَّ عبدي بقلبه وقالبه أقبلت عليه بقلوب عبادي مودَّةً ورحمة " .
واتە : گەر بەندەکم ڕووی تێ کردم بەدڵی و لاشەی ئەوا ڕووی دڵی هەموو بەندەکانی لێدەکەم بەڕێز و بەزەیی .
وه خودا بکەیتە گەورەترین مەبەست و یەکەم هەدەف : ( وما خلقت الجنَّ والإنس إلا ليعبدون ).واتە : جن و مۆڤمان دروست نەکردووە بۆ غەیر بەندایەتی نەبێت .

سێ یەم : بەردەوام بەرەو دەرجەی بەرزتر هەوڵ بدەیت ، وهەموو ئامانجێکت لەدونیادا ڕازی کردنی خودا بێت ، و کردەکردنە بۆ بەدەس هێنای بەهەشت، وکردوە بکەیت بەگوێرەی توانا بۆ بەدەس هێنانی ئەو ئامانجانە .

چوارەم : شوێن پێی کەسە مەزنەکانی ئیسلام بکەویت لەهاوەڵان و پیاو چاکان و سەلەفی ساڵەح .

پێنجەم : هەموو چرکە و سەعاتێک وهەموو لێدانی دڵێک بکەیتە هۆی بەرز کردنەوەی ڕەسیدی باوەڕت .

شەشەم : هاوڕێیەتی کەسانی چاک بکەیت، پێغەمبەر فەرموویەتی : ( المرء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل ) رواه أبو داود والترمذيّ بسندٍ حسن . واتە : مرۆڤ لەسەر دینی هاوڕێیەکەیەتی دەی بڕوانێت و بزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات .
هاوڕێی چاک باشترین یارمەتی دەرە بۆ عیبادەت کردن ودوو کەوتنەوە لەتاون و خراپە .

حەوتەم : زۆر ئەنجام دانی کردەوەی چاک کە خۆش گوزەرانی دونیا و دواڕۆژت بۆ دەستە بەر دەکات .

هەشتەم : شەو نوێژ کردن وپارانەوە لەکاتی بەرە بەیاندا ، پێغەمبەر پێیەکانی دەئاوسان لەزۆری وەستانی لەشەو نوێژدا بۆ ئەوەی ببێت بەبەندەیەکی سوپاس گوزار ، هەر چەند خوداش لەهەموو تاوانەکانی پێش و پاشی خۆش بوو بوو .

نۆیەم : بەردەوام بوون لەسەر قوئان خوێندن ، وبیر کردنەوە و تێفکرین لەماناکانی قورئان .

دەیەم : سوور بوون لەسەر بانگەواز کردن بۆ ڕێگای خودا ، وکار کردن لەپێناوی دیندا بەپێی توانا .

گەر ویست ببی بەکەسێکی ڕەبانی هەروەک دەتەوێ ببیت ئەوا بەو شێوازە بە کە خودا فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی کردووە : ( قل إن صلاتي ونسكي ومحياي ومماتي لله رب العالمين ) . واتە : بڵێ نوێژ و سەر بڕین ژیان و مردنم تەنها بۆ خودایەی هەموو جیهانیانە .

ڕەبانیەت خۆدانە پاڵ (رەب)ە ، و ئەو خۆدانە پاڵە جێ بەجێ نابێت ئیلا بەجێ بەجێ کردنی ئەو ئایەتەی سەرەوە ، وەهەروەها هەموو کار و کردەوەیەکمان و حاڵێکمان بۆ خودا بێت .
ڕەبانیەت بەتەواوی بەدەس نایەت جگە بەعیبادەت کردن نەبێت بە مانا فراوانەکەی ، ئەویش ژیان و مردنە ، بەڵکو هەموو حەڕەکاتەکانە بۆ خودا ، هیچ شتێک نەکەین جگە لەوە نەبێ کەخودا لێی ڕازیە ، ولەکردەوەکانماندا مەبەستمان هیچ کەسێک نەبێت جگە لەخودا ، نەک عیبادەت تەنها لەوەدا کۆ بکەینەوە ڕۆژانە چەندجارێک سەرمان نزم و بەرز بکەینەوە یاخود چەند دینارێک ببەخشین ماوەی جارێک ، یاخود چەند ڕۆژێک بەڕۆژو بین لەساڵێکدا یاخود چەند زیکرێک بکەین .

بێگومان ئەو کردەوانەی کە دەتگەیەنێت بەپلەی ڕەبانی ، زۆرترە لەوەی بژمێردرێت ، دابەش بووە بەسەر هەموو جۆرە کردەوەیەکی ڕۆژانەدا .
بەدوای ڕازی بوونی خوادا بگەڕێ لەهەموو ئەو جێگایانەی تیایدایت و لەهەموو ساتێک کەبەسەرتدا تێپەڕ دەبێت ، وئەو کارانە بکە کەدەزانی خودا پێی خۆش بیکەیت و بت بینێت تیایدا ، ئابەمانە دەبی بەکەسێکی ڕەبانی .
وختاما نسأل الله أن يتقبل منا ومنك صالح العمل ، وأن يحشرنا وإياك في مستقر رحمته مع النبيين والصديقين والشهداء والصالحين ، وحسًن أولئك رفيقاً .
================

سەردان: ٥,٤٠٧ بەش: تەزکیەى نەفس