ئایا لە کاتى سەفەرکردندا دەبێت نیەتى ئەوە بێنیت کە نوێژەکانت کورت دەکەیتەوە لەو سەفەرە یان پێویست ناکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە کاتى سەفەرکردندا دەبێت نیەتى ئەوە بێنیت کە نوێژەکانت کورت دەکەیتەوە لەو سەفەرە یان پێویست ناکات؟

ئەصڵ و بنەوا لە نوێژی سەفەردا كورتكردنەوەیە ، بۆیە پێویست بە نیەت ناكات ، واتە : ئەگەر ڕۆشتیتە نوێژێكی چوار ڕكاتیەوە لەسەفەردا ئەوا ئەگەر نییەتی كورتكردنەوەشت نەبوو ، ئەوا هەر كورتی بكەرەوە ، چونكە بنەوا لە نوێژی سەفەردا كورتكردنەوەیە هەروەكو لە ( صحیح البخاری ) و جگە لەویش هاتووە كە : (أول ما فُرِضَت الصلاة ركعتين ، فأُقِرَّت صلاة السفر ، وزِيْدَ في صلاة الحَضَر ) ، لەبەر ئەمەیە ووتەی هەڵبژاردە ئەوەیە : كە نوێژ كورتكردنەوە لە سەفەردا نیەتی ناوێت .
داواكارین لە خوای پەروەردگار لە سەر گوێڕایەڵی خۆی كومانبكاتەوە ، وە لەلای خۆشیەوە ڕەحم و زانستێكی بەسود و كردەوەی صاڵحمان پێكەرم بكات .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد ، وعلی آله وصحبه أجمعین .
( لقاء الباب المفتوح [4] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله )

سەردان: ٢,١٨٧ بەش: نوێژ