ئەو هەڵە و تاوانانە چین کە دەبێ کەسانى نوێژخوێن ئاگایان لێ بێ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو هەڵە و تاوانانە چین کە دەبێ کەسانى نوێژخوێن ئاگایان لێ بێ ؟

هەندێک لە هەڵەكانی نوێژخوێنان کە ئەبێتە هۆى تاوانبار بونیان
یەکەم : دواخستنی نوێژ لەكاتی خۆیدا.
دووەم : وازهێنان لە نوێژی جەماعەت بەبێ عوزر چونکە نوێژى جەماعەت واجبە .
سێیەم : پەلەكردن و هێواش نەبوون.
چوارەم : گرنگی نەدان بە خشوع.
پێنجەم : ووتنی نیەت بە زمان بیدعەیە چونکە جێگاى نیەت دڵە نەک زمان .
شەشەم : تێپەڕبوون بە پێش نوێژخوێناندا کە ئەمەش تاوانە .
حەوتەم : كردنی نوێژی سوننەت لەكاتی قامەت كردندا بۆ نوێژ.
هەشتەم : بەتەنها وەستان لە پشت ڕێزێكەوە.
نۆیەم : چاوبەرزكردنەوە بۆ ئاسمان لەكاتی نوێژدا.
دەیەم : پێشكەوتنی ئیمام (پێش نوێژ).
یانزەیەم : تەوقە کردن لەگەڵ کەسانى دەستە ڕاست و دەستە چەپ دواى سەلام دانەوەى نوێژ چونکە وارد نەبوە کە ئەمە سوننەت بێ .
دوانزەیەم : کردنى نوێژى سوننەت دواى سەلام دانەوە لەنوێژى فەرز بە بێ زیکر کردنێک یان شوێن گۆڕینێک، واتە هەر کە سەلامى دایەوە یەکسەر لە شوێنى خۆى دەست دەکات بە نوێژى سوننەت کە ئەمەش هەڵەیە .

 

سەردان: ٣,٩٧٧ بەش: نوێژ