بەشێوەیەکى گشتى چەند جۆر دین و ئاین هەیە لەسەر زەوی؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەشێوەیەکى گشتى چەند جۆر دین و ئاین هەیە لەسەر زەوی؟

مرۆڤایەتی لەڕووی ئاێنندارێتیەوە دەبن بەدوو بەشەوە :

یەکەم : بەشێکیان خاوەنی کتابێکن کەلەلایەن خوداوە بۆیان هاتووە ، وەک نەصرانێکان و جولەکە و موسوڵمانان ، نەصرانێکان وجولەکەکان بەهۆی ئەوەی کاریان بەو بەرنامەیە نەکرد کەلەلایەن خوداوە بۆیان هاتبوو وبەهۆی ئەوەی مرۆڤەکانیان لەبری خودا دەپەرست ، وبەهۆی شکانی پەیمانی خودا ، ئەو کتابە لەنێو چوو کەلەلایەن خوداوە بۆیان دابەزیبوو بۆ پێغەمبەرەکانیان ، جا زاناکانیان بەحسابی خۆیان کتابێکیان هەیە کەلەلایەن خوداوە دابەزیوە ، کەلەحەقیقەتدا ئەو کتابە ئەو کتابە نی یە کەخودا بۆیانی ناردبوو بەڵکو ئەمان بەکەیفی دڵی خۆیان دەستکاریان کردووە وگۆڕیویانە ؛ بۆیە بەکتابی ئاسمانی حسابی بۆ ناکرێت.

بەڵام بەنیسبەت موسوڵمانانەوە خاوەنی کتابێکن بەناوی ( القرآن العظيم ) کە کۆتا کتابی ئاسمانییە ولەهەموویان بەهێز ترە و خودا بۆ خۆی زەمانەتی پاراستنی داوە ، بۆیە تا ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە دەستکاری بکات ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( إنَّا نحن نزلنا الذّكر وإنَّا له حافظون ) [ سورة الحجر/9 ]
واتە : ئێمە قورئانمان دابەزاندووە وهەر خۆمانیش پارێزگاری لێ دەکەین .

جا بێگومان قورئان بەدوو ڕێگە پارێزراوە :
ئـ - لەسنگدا پارێزراوە وبەهەزارەها مرۆڤ قورئانیان لەبەرە ،
بـ ـ وەهەروەها وەک دەیبینین لەکتابیشدا هەیە وپارێزراوە ؛ حەتمەن ئەو پاراستنەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کۆتا کتابە وخوداش پاراستنی گرتۆتە ئەستۆ ، جا قورئان حوججە وبەڵگەی خودایە بەسەر بەندەکانەوە تا ڕۆژی دوایی ، و هەتا قیامەت دێ ئەویش دەمێنێت ، وەلەهەموو زەمانێکدا کۆمەڵێ کەسی بۆ تەرخان دەکات وباوەڕیان پێیەتی ودەیپارێزن چ لەڕووی حەرف و کەلیماتەوە بێ وە چ لەڕووی جێ بەجێکردنی ئەحکامەکانیەوە بێت .

دووەم : بەشێکیان خاوەنی هیچ کتابێک نین کەلەلایەن خوداوە بۆیان هاتبێت ، هەرچەند خاوەنی چەندکتابێک بن کەلە باو باپیرانیانەوە بۆیان مابێتەوە ، وەک : هندۆس ومەجوس وبوزی ..هتد ، وەهەروەها وەک عەڕەب پێش هاتنی ئیسلام و پێغەمەبەر موحەمەد .

حەتمەن هەموو گەلێک زانیاری هەیە لەبارەی ئەوەی چۆن ژیان بباتە سەر ، وبێگومان ئەمەش جۆرێکە لەڕێنوێنی خودا کەگشتگیرە بۆ هەموو مرۆڤایەتی ، تەنانەت خوا ڕێنوێنی ئاژەڵانیشی کردووە بۆ کار وباری ژیان ودەزانن چ شتێک باشە لەخواردن وخواردنەوە وچ شتێکیش زیان بەخشە ، وخوادا خۆشەویستی تیاندا دروست کردووە بۆ ئەو شتانەی قازانجیان پێ دەگەیەنێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( سبح اسم ربك الأعلى – الذي خلق فسوى – والذي قدر فهدى ) سورة الأعلى/1–3 ,
واتە : تەسبیحاتی خوداکەت بکە کە بەرز وبنڵدە ، ئەوەی کە بەجوانی وڕێکی شتەکانی دروست کردووە ، وئەوەی کەئەندازەی شتەکانی داڕشتووە وخەڵکی ڕێنوێنی کردووە بۆ خێر وهەروەها شەڕی پێناساندوون .

وە موسى عليه السلام بە فرعەون گوت : ( ربنا الذي أعطى كل شيئاً خلقه ثم هدى ) سورة طه/50 ,
واتە : ئەو خودایەیی ئێمە کەهەموو شتێکی دروست کردووە وپاشان ڕێنوێنی کردوون .

و ئیبڕاهیم عليه السلام فەرمووی : ( الذي خلقني فهو يهدين ) سورة الشعراء/87 ,
واتە : ئەو خودایەیی کە دروستی کردووم هەرئەویش ڕێنوێنیم دەکات .

بڕوانە : الجواب الصحيح فيمن بدل دين المسيح , ج 4 , ص : 97 .

وە ئاشکراو مەعلومە بۆ هەرکەسێک کە کەمترین بیر کردنەوە وتێڕوانینی هەبێت کە هەر گەلێک زانست وچاکە وخێرێکیان تێدا بێت ئەوا لەموسوڵماناندا زیاتر هەیە ، وبێگومان موسوڵمان دینێکی هەیە هیچ کەسێک ئەو دینەی نی یە .

جا زانست و کردار دوو جۆرن :
جۆری یەکەم : ئەوەیە کەبەعەقڵ بەدەست دێت ، وەک زانستی پزیشکی بیرکاری وسیناعەت ، ئا ئەم زانستانە لای گەلان هەن بەهەموو جۆرێکیانەوە .

جۆری دووەم : جۆرێکیان نازانرێت تەنها لەڕێی پێغەمبەرانەوە نەبێت ، بەعەقڵ ناتونرێت درکی پێ بکرێت ، وەک هەواڵ دان لەبارەی خوادوە وناو سیفاتەکانی وهەواڵی ڕۆژی دوایی وخۆشیەکانی بۆ کەسانی چاکە کار ، وسزا بۆ تاوانباران ، وڕوون کردنەی شەرع ، وەهەواڵی پێغەمبەرانی پێشوو وجگە لەمانەش .
بڕوانە : مجموع فتاوي شيخ الإسلام ابن تيمية , ج4 , ص : 210 – 211 .

سەردان: ٤,٥٣٨ بەش: بیروباوه‌ڕ