ئایا چ كاتێك نوێژ بە دانیشتنە دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا چ كاتێك نوێژ بە دانیشتنە دروستە؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
نوێژ كردن بە پێوە ڕاوەستان واجبە لەسەر كەسێك تواناى هەبێت ئەگەر نەیتوانى بە دانیشتنەوە نوێژ دەكات لەبەر فەرموودەكەى پێغەمبەرى خوا كەدەفەرموێ: (صلِّ قائما ًفان لم تستطع فقاعداً فان لم تستطع فعلى جنب) رواه البخاري وأبوداود وأحمد.
واتە: بەڕاوەستان نوێژ بكە ئەگەر نەتوانى بەدانیشتویى ئەگەر نەتوانى بە پاڵەوە.

سەردان: ٣,٨٣٠ بەش: نوێژ