غوسڵی لەشگرانی دوای دەركەوتنی فەجر بۆ ڕۆژووان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
غوسڵی لەشگرانی دوای دەركەوتنی فەجر بۆ ڕۆژووان ؟
پرسیار:

پرسیار كراوە لە شێخ محمد بن صالح العثمين (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەربارەی غوسڵی لەشگرانی دوای دەركەوتنی فەجر بۆ ڕۆژووان ؟

لە وەڵامدا فەرموویەتی:

ئەڵێین دروستە و ڕۆژووەكەشی تەواوە، چونكە هیچ گوناهی تێدا نییە كەسی ڕۆژووان دەست بە ڕۆژووگرتن بكات لە كاتێكدا لەشی گران بێت با فەجریش دەركەوێت، بەڵێ هیچی لەسەر نییە و پاشان خۆى دەشوات، بۆ لەشگرانی پێغەمبەر () فەجری بەسەردا دەهات لە كاتێكدا لەشی گرانبوو لە خێزانەكانی ئەنجا خوسڵی دەكرد و ڕۆژووەكەشی بەسەر دەبرد.
ئەوەی پێغەمبەری خوا () كردوویەتی گومانی تێدا نییە دروستە بۆ ئێمەش، چونكە ڕابەر و سەرمەشقی ئێمەیە، هەر شتێك ئەو بیكات موسڵمانان شوێنكەوتەی ئەون لەو شتەدا مەگەر بەڵگە تایبەتی بكات بە پێغەمبەری خواوە ().

بڕوانە:فتاوى رمضان: (2 / 547)..