ئایا غوسل و خۆشۆردنی ڕۆژی هەینی پەیوەندی بەڕۆژی هەینیەوە هەیە یاخود بەنوێژی هەینیەوە؟ وە ئایا ئافرەتانیش واجبە خۆیان بشۆن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا غوسل و خۆشۆردنی ڕۆژی هەینی پەیوەندی بەڕۆژی هەینیەوە هەیە یاخود بەنوێژی هەینیەوە؟ وە ئایا ئافرەتانیش واجبە خۆیان بشۆن؟
پرسیار:

ئایا غوسل و خۆشۆردنی ڕۆژی هەینی پەیوەندی بەڕۆژی هەینیەوە هەیە یاخود بەنوێژی هەینیەوە؟
پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم کە فەرموویەتی : «غُسْلُ يَوْمِ الجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ»(١)
واتە : خۆ شوشتنی ڕۆژی هەینی واجبە لەسەر هەموو کەسێکی باڵغ .
جا ئایا ئەو خۆشوشتنە لەبەر نوێژی هەینی یە یاخود لەبەر ڕۆژی هەینی یە ؟
گەر لەبەر نوێژی هەینی یە ئایا ئەو خۆ شوشتنە واجبە لەسەر ئافرەتان و ئەو کەسانەش کە عوزریان هەیە وناتوانن بچن بۆ نوێژی هەینی ؟ وجزاكم الله خيرًا.

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
خۆ شوشتنی ڕۆژی هەینی لەبەر نوێژی هەینی یە و لەبەر چوونە بۆ مزگەوت ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم: «مَنِ اغْتَسَلَ يَوْمَ الجُمُعَةِ غُسْلَ الجَنَابَةِ ثُمَّ رَاحَ فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ بَدَنَةً»(٢) الحديث،
واتە : هەر کەسێک لەڕۆژی هەینیدا خۆی بشوات هەروەک چۆن خۆی دەشوات بۆ لەش گرانی پاشان بچێت بۆ مزگەوت ئەوا وەک ئەوە وایە حوشترێکی کردبێتە خێر .

وەهەروەها لەبەر فەرموودەیەیی کە ابنِ عُمَرَ رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم بوو دەیفەرموو : «مَنْ جَاءَ مِنْكُمُ الجُمُعَةَ فَلْيَغْتَسِلْ»(٣).
واتە : هەر کەسێک لەئێوە هات بۆ نوێژی هەینی با خۆی بشوات .

ئا ئەم دوو فەرموودەیە هەموو کەسێکی باڵغ دەگرێتەوە جا پیاو بن یاخود ئافرەت وکەسی ئازاد بن یاخود بەندە (٤).

پاشان ئافرەت لایەنی کەم پێویستە حەفتەی یەک جار خۆی بشوات ، و باشتر وایە ئەو خۆشوشتنە لەڕۆژی هەینیدا بێت ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی کە ئیمامی النسائيُّ بەم لەفزە گێڕاویەتیەوە : «عَلَى كُلِّ رَجُلٍ مُسْلِمٍ فِي كُلِّ سَبْعَةِ أَيَّامٍ غُسْلُ يَوْمٍ وَهُوَ يَوْمُ الجُمُعَةِ»(٥).
واتە : پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێکی پیاو لەهەر حەوت ڕۆژێکدا جارێک خۆی بشوات ، ئەوەش ڕۆژی هەینی یە .

جا فەرموودەکە هەرچەند باسی پیاوی کردووە ، بەڵام ئافرەتیش دەگرێتەوە لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم : «النِّسَاءُ شَقَائِقُ الرِّجَالِ»(٦)
واتە : ئافرەتان هاوشێوەی پیاوانن .
واتە : لەحوکمێکدا کەبەڵگەیەک نەبێت لەسەر تایبەتی بەپیاوانەوە .

جا ئەو فەرموودەیە بەچەند شێوازێکی تر هاتووە کەتایبەتی نەکردووە بەپیاوانەوە حەتمەن ئەوە ئەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کەئافرەتیش هەمان حوکمی هەیە وتایبەت نی یە بەپیاوانەوە ، لەوانە : ئەو فەرموودەیەیی کە ئەبو هوڕەیڕە رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی : «للهِ تَعَالَى عَلَى كُلِّ مُسْلِمٍ حَقٌّ أَنْ يَغْتَسِلَ فِي كُلِّ سَبْعَةِ أَيَّامٍ يَوْمًا»(٧).
واتە : خودا واجبی کردووە لەسەر هەموو موسوڵمانێک لەهەر حەوت ڕۆژێکدا ڕۆژێک خۆی بشوات .

ئا ئەم فەرموودەیە ئافرەت و عەبد و موسافیر و ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کەعوزریان هەیە ونایەن بۆ نوێژی هەینی ، جا تایبەت کردنی بەڕۆژی هەینی یەوە بۆ چاکی وفەزڵەکەی دەگەڕێتەوە .

بەڵام ئافرەت وجگە لەویش ئەوانەی کەدەیانەێت بچن بۆ نوێژی هەینی وئامادەی نوێژی هەینی دەبن ئەوا پێویستە لەسەریان خۆیان بشۆن ؛ چونکە ئەو خۆشوشتنە پەیوەندی بەچوون بۆ مزگەوتەوە هەیە نەک خودی نوێژی هەینی(٨) ـ هەروەک لەفەرموودە سەحیحەکاندا ئاماژەی پێ دراوە .

ئەم فەرموودەیە کە ئیمامی أبو داود وجگە لەویش گێڕاویانەتەوە ئەو بۆچوونە بەهێز دەکات وپشت ڕاستی دەکاتەوە : «عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ رَوَاحٌ إِلَى الجُمُعَةِ، وَعَلَى كُلِّ مَنْ رَاحَ إِلَى الجُمُعَةِ الغُسْلُ»(٩).
واتە : خۆ شوشتن پێویستە لەسەر هەموو کەسێکی پێگەیشتووی باڵغ کەدەچێت بۆ مزگەوت ، وەهەروەها لەسەر هەموو ئەوانەی دەچن بۆ نوێژی هەینی .

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : شێخ محمَّد علي فركوس ـ حفظه الله ـ

===========
(١) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الجمعة» بابُ فضلِ الغُسل يومَ الجمعة.. (٨٧٩)، ومسلمٌ في «الجمعة» (٨٤٦)، واللفظُ لأحمد (١١٥٧٨)، مِنْ حديثِ أبي سعيدٍ الخدريِّ رضي الله عنه.
(٢) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الجمعة» بابُ فضلِ الجمعة (٨٨١)، ومسلمٌ في «الجمعة» (٨٥٠)، مِنْ حديثِ أبي هريرة رضي الله عنه.
(٣) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الجمعة» باب: هل على مَنْ لم يشهد الجمعةَ غُسلٌ مِنَ النساء والصبيان وغيرِهم؟ (٨٩٤)، ومسلمٌ في «الجمعة» (٨٤٤)، مِنْ حديثِ ابنِ عمر رضي الله عنهما.
(٤) «فتح الباري» لابن حجر (٢/ ٣٦٦).
(٥) أخرجه النسائيُّ في «الجمعة» بابُ إيجابِ الغُسل يومَ الجمعة (١٣٧٨) مِنْ حديثِ جابرٍ رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٤٠٣٤).
(٦) أخرجه أبو داود في «الطهارة» بابٌ في الرجل يجد البِلَّة في منامه (٢٣٦)، والترمذيُّ في «الطهارة» بابٌ فيمَنْ يستيقظ فيرى بللًا ولا يذكر احتلامًا (١١٣)، مِنْ حديثِ عائشة رضي الله عنها. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح الجامع الصغير» (٢٣٣٣).
(٧) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الجمعة» باب: هل على مَنْ لم يشهد الجمعةَ غُسلٌ مِنَ النساء والصبيان وغيرِهم؟ (٨٩٨)، ومسلمٌ في «الجمعة» (٨٤٩)، مِنْ حديثِ أبي هريرة رضي الله عنه.
(٨) انظر: «فتح الباري» لابن حجر (٢/ ٣٥٧).
(٩) أخرجه أبو داود في «الطهارة» بابٌ في الغُسل يومَ الجمعة (٣٤٢) مِنْ حديثِ ابنِ عمر عن حفصة رضي الله عنهم. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٤٠٣٦).

سەردان: ٤,١٦٧ بەش: نوێژى هەینى