من وەکو گەنجێک ئەگەر داڵغە و بیرم چوو بۆ زینا کردن چی بکەم ؟ ئایا تاوانبار دەبم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من وەکو گەنجێک ئەگەر داڵغە و بیرم چوو بۆ زینا کردن چی بکەم ؟ ئایا تاوانبار دەبم؟

بیر کردنەوە لەزینا دوو جۆرە :

یەکەم : ئەگەر تەنها خەیاڵ وداڵغە بێت بێ ئەوەی لەدەروندا جێگیر بێت و هەوڵی بۆ بدات ، لەم حاڵەتەدا مرۆڤ پێی تاوان بار نابێت ، بەڵام باشتر وایە مرۆڤ خۆی لێ ڕزگار بکات نەوەک سەر بکێشێت بۆ شتی نەشیاوى تر .

دووەم : بیرکردنەوەیەک بێت کەنیەت وهەوڵدانی لەگەڵ بێت ، ئا ئەم جۆرەیان پێویستە چارەسەر بکرێت لەڕێگای چەند شتێکەوە لەوانە :

1- بەجدی بیر کردنەوە لەزەواج کردن ، حەتمەن زەواج کردن باشترین چارەسەری سروشتی یە بۆ موسوڵمان جا چ پیاو بێت یاخود ئافرەت .

2- بەڕۆژو بێت گەر توانای زەواج کردنی نەبوو .

3- سوور بوون لەسەر بەهێز کردنی باوەڕ لەڕێگەی قورئان خوێندن ، ونوێژی سوننەت ، وئەو بەندایەتیەیی کە لەنێوان بەندە وخودادا دەکرێت .

4- گرنگی دان بەهەڵبژاردنی هاوڕێی چاک .

5- دوور کەوتنەوە لەهەموو ئەوشتانەی کەئارەزوو دەجوڵێنێت ، گرنگترینیان پاراستنی چاو لەحەڕام .

6- بیر کردنەوە لەدەرهاویشتەکانی لەدونیا و دواڕۆژدا ، حەتمەن تاڵاو وشوێنەواری تاوان هەرگیز بەراورد ناکرێت لەگەڵ ئەو چێژە کاتیەیی کەتاوان بار هەستی پێ دەکات لەکاتی تاوانەکەدا .

سەردان: ٣,٧٥٩ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان