حوکمی لەدەستکردنى ئەڵقە چی یە بۆ پیاوان کە بەهۆی داوا کردن یاخود مارە کردنى ئافرەتەوە لەدەستی دەکەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی لەدەستکردنى ئەڵقە چی یە بۆ پیاوان کە بەهۆی داوا کردن یاخود مارە کردنى ئافرەتەوە لەدەستی دەکەن ؟

بەنیسبەت زێڕ جا ئەنگوستیلە بێت یان هەرشتێکی تر بەهیچ شێوەیەک بۆ پیاو دروست نی یە ؛ چونکە پێغەمبەرى خوا زێڕی حەڕام کردووە لەسەری پیاوانی ئومەتەکەی ، هەروەک کاتێ ئەنگوستیلەیەکی زێڕی بینی لەدەستی پیاوێکدا لەدەستی داکەند و فەرمووی : ( يعمد أحدكم إلى جمرة من نار فيضعها في يده ) ، رواه مسلم ( اللباس والزينة/3897 ) ،
واتە : ئەوە چی یە یەکێک لەئێوە پەنا دەباتە بەر پشکۆیەک لەئاگر ودەیکاتە دەستی ؟!.

جا دروست نی یە بۆ پیاوی باوەڕدار ئەنگوستیلەی زێڕ لەدەست کات ، بەڵام جگە لەزێڕ جا زیو بێت یاخود هەرشتێکی تر دروستە هەرچەند زۆر گران بەهاش بێت .

بەڵام (ئەڵقە)کە بۆ ئاهەنگی زەواج لەدەست دەکرێت ، ئەوا لەعادەتی موسوڵمانان نی یە ، جا ئەگەر باوەڕی وابێت ئەو ئەڵقەیە دەبێتە هۆکاری خۆشەویتسی نێوان ژن ومێرد ، وداکەندی و لەدەس نەکردنی کاریگەری دەبێت لەسەر خۆشەویستیان ،ئا ئەوا بەشیرک حسابە ، و بیروباوەڕێکی سەردەمی نەفامی یە ، هەر بۆیە لەدەست کردنی ئەڵقە دروست نی یە بەهیچ شێوەیەکە .

یەکەم : چونکە لاسای کردنەوەی کەسانێکە کەخێریان تێدا نییە ، وعادەتی بێباوەڕانە هاتۆتە نێو موسوڵمانانەوە .

دووەم : گەر ئەو بیر وباوەڕەی لەگەڵ بێت کەکاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی ئەوا بەشیرک حسابە ولا حول ولا قوّة إلا بالله .
الشيخ صالح الفوزان .

سەردان: ٦,٠٠٦ بەش: هەمەجۆر