خوێندن لە قوتابخانەى تێکەڵ حوکمى چیە؟ ئەگەر هەندێ لەمامۆستاکان ئافرەت بن چۆن چاوی خۆم بپارێزم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خوێندن لە قوتابخانەى تێکەڵ حوکمى چیە؟ ئەگەر هەندێ لەمامۆستاکان ئافرەت بن چۆن چاوی خۆم بپارێزم ؟
پرسیار:

من لەقوتابخانەیەکی تێکەڵ دەخوێنم هۆکارەکەشی زۆر لێ کردنی باوکمە ، جا من زۆر جار غائب دەبم لەبەر ئەو تاوانانەی ڕۆژانە ڕوو بەڕووی دەبمەوە ، هەندێ جار لای خۆمەوە هەندێ بیانو بۆ باوکم دروست دەکەم وەک ئەوەی پێی دەڵێم دەچم بۆ نەخۆشخانە جا لەلای ئەودا دەڵێم چووم بۆ نەخۆشخانە بەس مەبەستم ئەوەیە لەڕابردوودا چووم نەک ئەو ڕۆژە...ئایا ئەم کارە دروستە ؟
پاشان گەر هەندێ لەمامۆستاکان ئافرەت بن من چۆن چاوی خۆم بپارێزم ؟

یەکەم :
حەڕامە تێکەڵی پیاوان وئافرەتان لەجێگای کار کردن وهەر جێگایەکی تر ، وحەتمەن بۆ خوێندن زۆر حەڕام ترە ، لەبەر ئەوەی گەنج لەو تەمەنەدا زیاتر پێویستی بەگرنگی دانە بەدین وخۆپاراستنە لەفیتنە .

جا ئەوەی پێویستە تۆ ئەنجامی بدەیت ئەوەیە باوکت ڕازی بکەیت کەخۆت نەقڵ کەیت بۆ قوتابخانەیەک کە تێکەڵ نی یە ، لەو کارەتیش دا پشت بەخوا وپاشان کەسانی عاقڵ لەمامەکانت وخاڵۆکانت ببەستە ، بەڵکو خودا دڵی باوکت چاک بکات وڕازی بێت .

دووەم :
دروستە تەوریە وهەندێ عوزر و بیانو دروست بکەیت بۆ خۆ ڕزگار کردن کاتێ دەکەویتە مەوقیفەوە ، بەڵام دەبێ بەپێی مەسڵەحەت و پێویستی بێ ، بەتایبەت لەگەڵ باوکدا کەپێویستە زۆر ڕاستگۆ و ڕاشکاو بیت لەگەڵى و پەیوەندیتان لەسەر متمانەیەکی بتەو بونیاد بنرێت .

جا هەندێ لەزانایان بەحەڕامی دەزانن عوزر بهێندرێتەوە بۆ غەیری پێویستی ومەسڵەحەت ، و ئەوا هەڵبژاردەی شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله .

وە النووي رحمه الله دەڵێت :
" قال العلماء :‏ فإن دعَت إلى ذلك مصلحة شرعيَّة راجحة على خداع المخاطب ، أو دعت إليه حاجة لا مندوحة عنها إلا بالكذب : فلا بأس بالتعريض" انتهى .
" الأذكار " ( ص ‏380 ) .
واتە : زانایان دەڵێن : گەر مەسڵەحەتێکی حەقیقی شەرعی وای خواست فێڵ لەکەسی بەرانبەر بکەیت ، یاخود پێویستیەک وا دەکات ئەو شتە بکەیت وبەبێ درۆ نەکرێت : ئەوا دروستە بەشێوازێک بیڵێی کەبەشێوەیەک لەشێوەکان فێڵی تیادا بێت لەکەسی بەرانبەر .
واته : قسەیەک بکەیت کەکەسی بەرانبەر وابزانێت تۆ مەبەستت شتێکە بەڵام لەحەقیقەتدا تۆ مەبەستت شتێکی تر بێت .

سێیەم :
دروست نی یه بۆ پیاو تەماشای ئافرەتی نامەحڕەم بکات مەگەر بۆ پێویستی نەبێت ، وەک تەماشا کردن بۆ مەبەستی مارە کردن ، وەتەماشا کردنی دکتۆر بۆ نەخۆش لەکاتی پێویستیدا ، وهاو شێوەی ئەمانە .

پێویستە لەسەر ئەو قوتابیە بەپێی توانا هەوڵ بدات چاوی بپارێزێت ، وخۆی سەرقاڵ بکات بەکتاب وسەبورەکەوە ، وتەماشای مامۆستاکە نەکات ، بەتایبەت گەر مامۆستاکە سفور بوو ، وجوانی خۆی پیشان دەدات وجۆرەها تەجمیلی دەکرد ، جا ئەگەر قوتابیەکە هەست بەوە دەکات توشی هەڵدێر بووە ویاخود واخەریکە توشی لادان دەبێت ، ئەوا پێویستە لەسەری ئامادەی ئەو دەرسانە نەبێت ؛ چونکە پاراستنی دین لەپێش ترە لەخوێندن ، و بێگومان ناگونجێت هیچ کەسێکی عاقڵ خوێندن پێش دین بخات .

وە شێخ عبد الله بن جبرين رحمه الله سەبارەت بەو قوتابیە پزیشکانەى کە مامۆستاکانیان ئافرەتن دەفەرموێ :
ئەو جۆرە کەسانە هیچ مەجالێکیان نی یە ، بۆیە پێویستە چاوی خۆیان بپارێزن ، ودوور کەونەوە لەو شتانەی کە توشی حەڕامیان دەکات ، بەڵام هەرکات زانی کەوتووەتە حەڕامەوە ئەوا لەو وانانە ئامادە نابێت " انتهى .

وە پێویستە ئامۆژگاری ئەو مامۆستایانە بکرێت تەقوای خودا بکەن ، وحیجابی شەرعی بپۆشن .
أعاذنا الله والمسلمين من الفتن ، ما ظهر منها وما بطن .
والله أعلم .

سەردان: ٢,٩٣١ بەش: ئادابەکان