زۆر جار پێم دەڵێن سەلام لە دایکت یان باوکت بکە منیش بیرم دەچێ سەلامەکە بگەینەم ئایا تاوانبارم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆر جار پێم دەڵێن سەلام لە دایکت یان باوکت بکە منیش بیرم دەچێ سەلامەکە بگەینەم ئایا تاوانبارم؟

ئەگەر مرۆڤ وابوو کە ئەو جۆرە شتانە لەبیر بکات با مەرجی لەبیر نەکردن بە مەرج بگرێت ـ کاتێ پێیان ووت : سڵاومان بگەیەنە بە فڵان کەس ـ با ئەمیش بڵێ: باشە گەر لەبیرم نەکرد۰
لەسەر هیچ کەسێک تاوان نیە لە لەبیرچوونی شتێکدا ـ بەڵام ئەگەر ئەرکی سڵاو هەواڵپرسینیان خستە ئەستۆی ئەوا لەسەری واجبە کە بیگەیەنێ ۰
قال الإمام البخاري : بَاب إِذَا قَالَ فُلانٌ يُقْرِئُكَ السَّلامَ .
ثم روى بإسناده إلى عَائِشَةَ ، أَنَّ النَّبِى قَالَ لَهَا : إِنَّ جِبْرِيلَ يُقْرِئُكِ السَّلامَ ، قَالَتْ : وَعَلَيْهِ السَّلامُ وَرَحْمَةُ اللَّهِ .
واتە"عائیشە دەفەرموێ پەیامبەری خوا پێی فەرمووە ئەی عائیشە جوبرەیل سڵاوت لێ ئەکات و عائیشەش فەرموی سەلام و ڕەحم و بەزەیی خوای لەسەر بێ۰"
ئیبن بتال دەفەرموێ:
ئەم فەرمودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەرکەسێ ئەرکی گەیاندنی سڵاو و هەواڵپرسینی کەسێکی ئامادەنەبوو و غائیبی پێ سپێردرا ئەوا لەسەریەتی ئەو سەلام و هەواڵپرسینە بگەیەنێ و وەڵامی بداتەوە وەک چۆن وەڵامی کەسێکی ئامادەبوو دەداتەوە ۰"
وە أبی قلابة دەفەرموێ : پیاوێک هاتە لای سلمانی فارسی و پێی فەرموو کە ئەبی دەرداء سەلامى لێ کردووى، سەلمانیش فەرمووی کەی ؟
پیاوەکەش وتى ماوەی سێ ڕۆژە پێى وتوم
سەلمانیش فەرمووی ئەگەر ئەم کارەت ئەنجام نەدایە و سەلامەکەت نەگەیاندایە ئەوا ئەمانەتێک بو لەلات .
کەواتە گەر کەسێک پێى وتوى سەلامم بگەیەنە بە فڵانە کەس واجبە لەسەرت بیگەیەنى ، بەڵام گەر وتت إن شاء الله گەر بیرم نەچوو ، ئەوکاتە گەر بیریشت چوو تاوانبار نابیت 
وە شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێ :
ئەگەر کەسێک سڵاوی کەسێکی دیکەی بۆ هێنای ، ئەو کات تۆش دەڵێی (علیك وعلیه السلام) ، واتە : سەلامی خودا لەتۆو لەئەویش ، ئەگەریش ویستت لێبوو دەتوانی بڵێی (علیه السلام) ، بەڵام ئەگەر نوسراویان بۆت هێناو لێی نوسرابوو (السلام علیکم ورحمة الله وبركاته) ، تۆش لەکاتی وەڵامدانەوەی دەنوسیت (وعلیکم السلام ورحمة الله وبركاته).

سەردان: ٢,٥٥٢ بەش: ئادابەکان