ئایا سەرەنجامى حەیوانات لە قیامەتدا چۆنە ؟وە تاوانى ئازاردانى حەیوانات چیە و چۆن باس کراوە لە شەرعدا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سەرەنجامى حەیوانات لە قیامەتدا چۆنە ؟وە تاوانى ئازاردانى حەیوانات چیە و چۆن باس کراوە لە شەرعدا ؟
پرسیار:

ئایا سەرەنجامى حەیوانات لە قیامەتدا چۆنە ؟
تاوانى ئازاردانى حەیوانات چیە ؟ وە پاداشتى چاک بوون لە گەڵ حەیوانات چۆن باس کراوە لە شەرعدا ؟
وە ئەگەر کەسێک ئازارى حەیوانى دابێت ئێستا چی بکات تا خوا لێى خۆش بێت؟

ئەم پرسیارە لەدوو بەش پێک هاتووە :
بەشی یەکەم :
مەسیڕ وسەرەنجامی حەیوانات لەڕۆژی دواییدا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : [وَإِذَا الْوُحُوشُ حُشِرَتْ] سورەتی: التكوير ئایەتی ژمارە: ٥
واتە : وه‌ كاتێك كه‌ دڕنده‌كان حه‌شر ئه‌كرێن، واته‌: كۆئه‌كرێنه‌وه‌و تۆڵه‌ له‌ ئاژه‌ڵی شاخدار ئه‌سه‌نرێ بۆ بێ شاخ، وه‌ پاش ئه‌وه‌ حه‌شر ده‌كرێن، واته‌: هه‌رچی گیانله‌به‌ران هه‌یه‌ جگه‌ له‌ مرۆڤ و جنی كه‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێ ئه‌وانی تر حه‌شر كردنیان واته‌: كۆ ئه‌كرێنه‌وه‌و دواتر ئه‌مرێنرێن و ده‌بن به‌ خۆڵ.

وەهەروەها فەرموویەتی : (وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ ) سورەتی: الأنعام ئایەتی ژمارە: ٣٨

واتە : هیچ ئاژه‌ڵێك نیه‌ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا بڕوات [وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ] وه‌ هیچ باڵنده‌یه‌ك نیه‌ كه‌ به‌ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی بفڕێت ئیلا هه‌موویان وه‌كو ئێوه‌ نه‌ته‌وه‌ن و زیكری خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن [مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ] له‌م كتابه‌دا كه‌ قورئانی پیرۆزه‌، یاخود (لوح المحفوظ) ه‌ هه‌موو شتێكمان تیادا باسكردووه‌و كه‌مته‌رخه‌میمان له‌ هیچ شتێكدا نه‌كردووه‌ كه‌ باسی نه‌كه‌ین و هه‌موو ڕووداوه‌كانی تیادا باس كراوه‌، یاخود كه‌سمان له‌ بیر نه‌كردووه‌ له‌ رزق و رۆزیدان و به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتى كردن [ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (38)] پاشان هه‌موو ئه‌م نه‌ته‌وانه‌ به‌مرۆڤ و باڵنده‌و گیانه‌وه‌ران هه‌موویان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و لای خوای گه‌وره‌ حه‌شر ئه‌كرێن، به‌ڵام ئاژه‌ڵان له‌ ڕۆژی قیامه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ له‌ شاخدار ئه‌سه‌ندرێ بۆ بێ شاخ له‌ پاشاندا ئه‌بن به‌خۆڵ.

ابن عباس دەڵێت : هەموو شتێک لێ پرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت تەنانەت مێشیش .

جا لەڕۆژی دوایدا مافی حەیوانات لەحەیوانی تر وەردەگیرێتەوە ، لەفەرموودەیەکدا کە ئەبو هوڕەیرە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی ( لَتُؤَدُّنَّ الْحُقُوقَ إِلَى أَهْلِهَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ حَتَّى يُقَادَ لِلشَّاةِ الْجَلْحَاءِ مِنْ الشَّاةِ الْقَرْنَاءِ ) رواه مسلم( البر والصلة والآداب/4679) .
واتە : لەڕۆژی دوایدا هەموو مافەکان دەگێڕدرێتەوە بۆ خاوەنەکانیان تەنانەت مافی (بزنێك) يان (مەڕێكى) بێ شاخ ( كۆريس) له (مەڕێكى) يان (بزنێكى) شاخدار وەردەگیردرێتەوە .

وەلەفەرموودەیەکی تردا هاتووە : ( يقضي الله بين خلقه الجن والإنس والبهائم ، وإنه ليقيد يومئذ الجماء من القرناء ، حتى إذا لم يبق تبعة عند واحدة لأخرى قال الله : كونوا ترابا ، فعند ذلك يقول الكافر :  يا ليتني كنت تراباً ) قال الشيخ الألباني : صحيح . برقم (1966) انظر السلسلة الصحيحة ج/4 ص/966 .
واتە : خودا قەزاوەت دەکات لەنێوان دروست کراوەکانیدا لەجن ومرۆڤ و حەیوانات ومافی بزنی کۆڵ لەبزنی شاخ دار وەردەگیرێت پاشان گەر کەسیان مافیان بەسەر کەسەوە نەما ئەوا خوای پەروەردگار پێیان دەڵێت : ببنە خۆڵ ، جا لەوکاتەدا کەسی بێباوەڕ دەڵێت : خۆزگە من خۆڵ بوومایە .

بەشی دووەم : ئازار دانى حەیوان
پێویستە لەسەر موسوڵمان بەزەیی بەحەیواناتدا بێتەوە وئازاریان نەدات ، لەفەرموودەیەکدا هاتووە ئافرەتێک سزا درا بەهۆی کوشتنی پشیلەیەکەوە ، هەروەک ئیمامی بوخاری لەعبداللەی کوڕی عومەڕەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی ( دَخَلَتْ امْرَأَةٌ النَّارَ فِي هِرَّةٍ رَبَطَتْهَا فَلَمْ تُطْعِمْهَا وَلَمْ تَدَعْهَا تَأْكُلُ مِنْ خَشَاشِ الأَرْضِ ) ( بدء الخلق/3071 )
واتە : ئافرەتێک چووە دۆزەخەوە بەهۆی پشیلەیەکەوە کەخواردنی پێ نەدادا وبەرەڵاشی نەدەکرد بۆ خۆی خواردن پەیدا بکات .

وەهەروەها خودا لەئافرەتێکی داوێن پیس خۆش بوو چونکە چاکەی لەگەڵ پشیلەیەکدا کرد ، ئیمامی بوخاری لەعبداللەی کوڕی عومەڕەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی ( بَيْنَمَا كَلْبٌ يُطِيفُ بِرَكِيَّةٍ كَادَ يَقْتُلُهُ الْعَطَشُ إِذْ رَأَتْهُ بَغِيٌّ مِنْ بَغَايَا بَنِي إِسْرَائِيلَ فَنَزَعَتْ مُوقَهَا فَسَقَتْهُ فَغُفِرَ لَهَا بِهِ ) ( أحاديث الأنبياء/3208 )

واتە : لەکاتێکدا کەسەگێگ سوڕی دەخوار بەدەروی چاڵێکدا وخەریک بوو لەتونا دەخنکا لەوکاتەدا ئافرەتێکی داوێن پیس لەبەنی ئیسڕائیل چاوی پێ کەوت ويیڵاوەکەی داکەند و ئاوی بەسەگەکە دا ، بەو هۆیەوە خودا لێی خۆش بوو .

جا هەرکەسێک ئازاری حەیوانێکی داوە ئەوا پێویستە تەوبە بکات ، چونکە خوای پەروەردگار فەرمانی پێمان کردووە چاک بین لەگەڵیاندا مەگەر حەیوانێک نەبێت کەزیان بەخش بێت .

سەردان: ٤,٣١٦ بەش: باوەڕبون بە ڕۆژى دوایى