ئایا حوکمی گرتنی خزمەتکار چی یە ؟ ئێستا بەشێک لە خەڵکى خزمەتکارى بیانى دەگرن کە لە ماڵەوە کاریان بۆ دەکەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حوکمی گرتنی خزمەتکار چی یە ؟ ئێستا بەشێک لە خەڵکى خزمەتکارى بیانى دەگرن کە لە ماڵەوە کاریان بۆ دەکەن
پرسیار:

ئایا حوکمی گرتنی خزمەتکار چی یە بۆ خزمەت کردنی دایک وباوکی مێرد لەکاتێکدا کەخێزانەکەی لەبەر سەرقاڵ بوونی بەکار وباری ماڵەوە مەجالی خزمەت کردنیانی نەبێت ئەمە لەکاتێکدایە ئەو مێردە توانای مادی چاک بێت ؟
بەڵام بۆ زانیاری دایک وباوکەکە ئەم کارەیان زۆر پێ باش نی یە

قسەو باس زۆرە لەبارەی خزمەتکار وهێنانیان بۆماڵەوە وئەنجامە خراپەکانی زۆر زۆرە ، هەر بۆیە پێویستە موسوڵمان پەنا نەباتە بەر خزمەتکار بەتایبەت گەر لەماڵدا کەسی تازە پێگەیشتوو وهەرزەکار هەبوو ، جا کاتێک کەخزمەتکارەکە غەیرە دینە وموسوڵمان نی یە ئەوا زیاتر پێویستە مرۆڤ خۆی لێ بەدوور بگرێت ، چونکە زیانەکانی زۆر زیاتر دەبێت لەم حاڵەتەدا کەلەئەژمار کردن نایەت .

چونکە ئەو کەسەی کەخزمەتکار دێنێتە ماڵەوە دەکەوێتە چەند شتێکی قەدەغە کراوەوە :
هێنانی ئەو خزمەتکارە ئافرەتە لەوڵاتانەوە بەبێ مەحڕەم ، و توشبوونى خەڵوەت لەگەڵی لەژووری نوستن و ماڵدا ، وەهەروەها تەماشا کردنی وبەپێچەوانەشەوە .

هەربۆیە زاناکامان زۆر ئاگاداریان کردوینەتەوە لەوەی پەنا بۆ خزمەتکار نەبەین ئیلا لەحاڵەتی زۆر زەروری وپێویستیدا نەبێت .

شيخ محمد بن صالح العثيمين دەڵێت :

یەکەم :
پێویستە پەنا نەبەینە بەر گرتنی خزمەتکار جا پیاو بێت یاخود ئافرەت ئیلا لەحاڵەتی زەروری وپێویستیدا نەبێت ؛ ئەوەش لەبەر ئەوەی ئەو کارە دەبێتە هۆی بار گرانی نەفەقە کە مرۆڤ پێویستی نی یە ، ومەعلوومە کە پێغەمبەر " ڕێگری کردووە لەماڵ بەفیڕۆ دان " .

دووەم :
هەندێکیان بەو شێوەیە جێی سیقە نین کەئێمە سیقەمان پێیەتی ، بۆیه دەڵێین :
نابێ خزمەتکار بگیردرێت مەگەر بەچەند مەرجێک نەبێت :

بەنیسبەت خزمەتکاری ئافرەتەوە :

یەکەم :
پێویستە مەحڕەمێکی لەگەڵ بێت ، خۆ ئەگەر مەحڕەمی لەگەڵ نەبوو ، ئەوا دروست نی یە بهێندرێت لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : " لا تسافر امرأة إلا مع ذي محرَم " ،واتە : نابێ ئافرەت سەفەر بکات تەنها لەگەڵ مەحڕەمێکیدا نەبێت .

خۆ ئەگەر تۆ هێنات بەبێ مەحڕەم ئەوا موخالەفەی فەرمانی پێغەمبەرت کردووە .

دووەم :
دەبێ پێویستی پێی بێت ، گەر پێویستی پێی نەبوو بەڵکو تەنها بۆ خۆشی ولابردنی ناڕەحەتی لەسەر خێزان گەر کەمیش بێت : ئەوا لەم حاڵەتەدا دروستیەتی جێی تێڕامانە .

سێیەم :
ترسی فیتنەی نەبێت ، خۆ ئەگەر ترسی فیتنەی لەخۆی یاخود یەکێک لەمنداڵەکانی هەبوو ـ گەر منداڵی هەبوو ـ ئەوا دروست نی یە خۆی تووشی ئەو کێشەیە بکات .

چوارەم :
پێویستە ئەو خزمەتکارە حیجابی شەرعی بپۆشێت ودەم وچاوی داپۆشێت وکەشفی نەکات ، ونابێت ئەم ئایەتە بکاتە بەڵگە : ( وَقُلْ لِلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُيُوبِهِنَّ وَلا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ آبَائِهِنَّ أَوْ آبَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَائِهِنَّ أَوْ أَبْنَاءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي إِخْوَانِهِنَّ أَوْ بَنِي أَخَوَاتِهِنَّ أَوْ نِسَائِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُنَّ) النور / 31 ،
نابێت ئەمە بکاتە بەڵگە لەسەر ئەوەی دروستە خزمەتکاری ئافرەت دەم وچاوی دانەپۆشێت ؛ چونکە ئەو کەسەی ئەم خزمەتکارەی گرتووە خاوەنی نی یە نا بەڵکو تەنها بەکرێ گرتوویەتی ، حەتمەن کرێکاریش نامەحڕەمە لەبابەتی حیجابدا .

پێنجەم :
لەگەڵیدا لەجێگەیەکدا کۆنەبێتەوە ، خۆ ئەگەر لەماڵدا کەسی تر نەبوو جگە لەخۆی ، ئەوا بەهیچ شێوەیەک دروست نی یە خزمەتکار بگرێت ، خۆ ئەگەر کەسی تر هەبوون لەماڵدا بەڵام لەماڵ دەردەچوون وئەو پیاوە بەتەنها لەگەڵ خزمەتکارەکەدا دەمایەوە لەم حاڵەتەشدا دروست نی یە ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : " لا يخلون رجل بامرأة إلا مع ذي محرَم " .
واتە : با هیچ پیاوێک بەتەنها لەگەڵ ئافرەتێکدا لەجێگەیەکدا کۆنەبێەوە مەگەر مەحڕەمێکیان لەگەڵ بێت .
" أسئلة الباب المفتوح " ( رقم 619 ) .

وەهەروەها گوتوویەتی :
بەنیسبەت هێنانی خزمتکارەوە لەوڵاتانی ترەوە بەبێ مەحڕەم حەڕامە ودروست نییە لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر " لا تسافر المرأة إلا مع ذي محرَم " ، واتە : نابێ ئافرەت سەفەر بکات تەنها لەگەڵ مەحڕەمێکیدا نەبێت .

خۆ ئەگەر خزمەتکارەکە لەهەمان شار و وڵات بوو ، ئەوا گەر ئیشەکانی بکات وئێوارە بچێتەوە بۆماڵی خۆیان ئەوا هیچی تێدا نی یە ودروستە ، بەڵام گەر لەماڵدا دەمایەوە ئەمە خەتەرە ، بەتایبەت گەر گەنجی هەرزەکاری هەبوو لەو حاڵەتەدا ڕەنگە شتی خراپ ڕوو بدات ، بەڵام گەر گەنج لەماڵدا نەبوو ئومێدمان وایە دروست بێت إن شاء الله ، بەڵام خۆپاراستن لێی باشترە ، وباشتر وایە ئەو خزمەتکارە لەجێگەیەکی تر بێت ولەبەیانییەوە بێت وئێوارە بگەڕێتەوە .
" أسئلة الباب المفتوح " ( رقم 526 ) .

بەکورتی : لەبەر ئەو شتە خراپانەی ئاماژەمان پێ دا ولەبەر نەبوونی پێویستیان پێی ، وەهەروەها لەبەر ئەوەی دایک وباوکی حەزیان پێی نی یە ئێمە ئامۆژگاریان دەکەین خزمەتکار نەگرێت .

والله أعلم .

سەردان: ٣,١٢٧ بەش: هەمەجۆر