چ کاتێک دروست نیە ژن و مێرد کارى سەرجێى و جیماع بکەن؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک دروست نیە ژن و مێرد کارى سەرجێى و جیماع بکەن؟
پرسیار:

چ کاتێک دروست نیە ژن و مێرد کارى سەرجێى و جیماع  بکەن؟ وە چ شتێک ڕێگە پێدراوە بۆ پیاو کاتێک کە خێزانى لە عادەدایە ئەنجامى بدات لەگەڵى؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

جا ئەو کات و شێوازانەى کە دروست نیە پیاو سەرجێى لەگەڵ خێزانى دا بکات بریتین لە : 
یەکەم : لە كاتی (حیض) سوڕی مانگانەی ئافرتان:
دووەم : لەكاتی (نیفاسدا) واتە: كاتی زەیستان: ئافرەت كاتێك منداڵی دەبێت دەكەوێتە حاڵەتی بێ‌ نوێژی
سێیەم : لە كاتی ئیحرامدا: ئەو كاتەی پیاو یان ئافرەت لە ئیحرامی حەج یان عومرە دایە دروست نیە سەرجێی بكرێت
چوارەم : لە ڕێگای كۆمەوە : دروست نیەو حەڕامە پیاو لە ڕێگای كۆمی خێزانیەوە سەرجێی بكات
پێنجەم : لە كاتی بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان : 
شەشەم : لەوكاتەی زیانی بۆ خێزانەكەی هەیە و نەخۆشە .

الحمد الله رب العالمين و الصلاة و السلام على نبينا محمد وعلى أله و صحبه و من تبيعهم بإحسان إلى يوم الدين و بعد.
بە پشتیوانی خوای گەورە  لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا باسی ئەو كات و شێوازانە دەكەین كە دروست نیە سەر جێی و كاری شەرعی لەگەڵ خێزاندا بكرێت ، چونكە زۆرێك لە موسڵمانان هەیە بێ‌ ئاگان لەم بابەتە و زۆر جار بەهەڵە تووشی گوناح و ناشەرعی دەبن .

جا ئەو کات و شێوازانەى کە دروست نیە پیاو سەرجێى لەگەڵ خێزانى دا بکات بریتین لە :
یەکەم : لە كاتی (حیض) سوڕی مانگانەی ئافرتان: كاتێك ئافرەت دەكەوێتە ئەم حاڵەتە دروست نیە پیاوەكەی (جیماعی) سەرجێی لەگەڵ بكات ،خوای گەورە فەرموویەتی: (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ) . (البقرة :٢٢٢) . واتە : وه‌ ئه‌ی محمد پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێنوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه‌ ئه‌و خوێنه‌ پیسه‌ [فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ] بۆیه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیماعدا، كه‌ جوله‌كه‌ ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته‌ حه‌یزه‌وه‌ لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه‌، هاوه‌ڵن پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ] وه‌ لێیان نزیك مه‌بنه‌وه‌ به‌ جیماع كردن تا سووڕی مانگانه‌ و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه‌ [فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ] ئه‌گه‌ر غوسلیان ده‌ركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته‌ بچنه‌ لایان به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێتان كردووه‌ واته‌: له‌ شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ [إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه‌ ته‌وبه‌كارن و له‌ تاوان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ [وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (222)] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی خۆش ده‌وێت كه‌ خۆیان پاك ئه‌كه‌نه‌وه‌ له‌ تاوان، یان غوسل ده‌رئه‌كه‌ن.

دووەم : لەكاتی (نیفاسدا) واتە: كاتی زەیستان: ئافرەت كاتێك منداڵی دەبێت دەكەوێتە حاڵەتی بێ‌ نوێژی و بۆ ماوەی چل ڕوژ یان كەمتر بەردەوام خوێن دەبینێت , دروست نیە لەو كاتەدا سەرجێی لەگەڵ بكرێت هەتا تەواو پاك دەبێتەوەو خۆی دەشوات .

سێیەم : لە كاتی ئیحرامدا: ئەو كاتەی پیاو یان ئافرەت لە ئیحرامی حەج یان عومرە دایە دروست نیە سەرجێی بكرێت هەتا ئەو كاتەی عیبادەتەكەیان تەواو دەبێت و ئیحرامە كە دەشكێنن

چوارەم : لە ڕێگای كۆمەوە : دروست نیەو حەڕامە پیاو لە ڕێگای كۆمی خێزانیەوە سەرجێی بكات ، ئەم كارە كوفرە و گوناحێكی زۆر گەورەیە و دروست نیە، بەڵام چوونە لای خێزان لەدواوە بەڵام لە شوێنی منداڵ بوون دروستە و ئاساییە .

پێنجەم : لە كاتی بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان : دروست نیە و حەڕامە پیاوان و ئافرەتان لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزاندا لە كاتی بەڕۆژوبوندا سەرجێیی بكەن بەڵام لە شەوانی ڕەمەزان دروستە .

شەشەم : لەوكاتەی زیانی بۆخێزانەكەی هەیە : ئەگەر پیاوێك خێزانی نەخۆش بوو لە ڕووی تەندروستیەوە و ئەو كارە شەرعیە زیانی بۆ هەبوو ئەوە دروست نیە پیاوەكەی لێی نزیك بێتەوە بەڵکو دەبێت پیاوەکەى موراعاتى حاڵى خێزانى بکات .

چەند تێبنیەك:
1-دروستە پیاو چێژ لە خێزانەكەی وەربگرێت لە كاتی سوڕی مانگانە یان لەكاتی زەیستان بەمەرجێك تەنها لێی نزیك بێتەوەو خۆی تەواو بكات و بەمەرجێك دخول لەنێوانیان روونەدات .
2-دروستە پیاو سەرجێی لەگەڵ خێزانی بكات كاتێك خێزانەكەی لەكاتی سوڕی مانگانە تەواو بووەو خوی شوشتووە بەڵام خوێنی (استحاضە) ی هەیە ، واتە: خوێنی نەخۆشی ، یان لەو كاتەی خێزانەكەی چل رۆژ بەسەر كاتی زەیستانی تێ‌ پەڕیوە بەڵام هەر خوێنی هەیە لەو كاتەش دروستە سەرجێی لەگەڵ بكرێت چونكە لەكاتی زەیستانی تێ‌ پەڕیوە یان ئافرەت كاتێك پێش چل رۆژ لە زەیستان تەواو پاك دەبێتەوە لەو كاتیش دروستە خۆی بشوات و هەموو كارە شەرعیەكان بكات .
3-ئەگەر ئەندامی زاوزێی ژن و مێرد تەنها بەر یەك بكەون و هیچی نەچێتە ژوورەوە ئەوە خۆشوشتن واجب ناكات ، بەڵام ئەگەر چووە ژوورەوە ئەوە خۆشوشتن لەسەر هەردووكیان واجب دەبێت ئەگەر ئاویشیان لێ نەیەت و كارەشەرعیەكەیان تەواو نەبوبێت غوسل هەر واجب دەبێت .
4-دروستە بۆ ژن و مێرد سەیری لاشەی یەكتری بكەن و ئاساییە ، یان بەیەكەوە خۆیان بشۆن دروستە و ئاساییە .
5-لەكاتی سەرجێی كردندا بۆ پیاو دروست نیە واز لە خێزانەكەی بێنێت كاتێك خۆی تەواو بوەو خێزانەكەی تەواو نەبووە .
6- نابێت ژن و مێرد ئەندامی زاوزێی یەكتر بمژن چونكە دبێتە مایەی خواردنی ئاوی پیس كە لەم دوو شوینە دێتە دەرەوە .
7- نابێت پیاو یان ئافرەت بەدەستی خۆیان تەواو بكەن بەڵام بەدەستی یەكتری بۆ یەكتری دروستە.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم

سود وەرگیراوە لە نامیلکەى : (ئەو کات و شێوازانەى کە دروست نیە ژن و مێرد کارى سەرجێی بکەن ) لە نوسینى : مامۆستا هەڵگورد مصطفى

سەردان: ١٦,٦٢١ بەش: پرسیارە جنسیەکان