گەر مرۆڤ لە گڵ دروست بووە ، ئەی حەیوانات لەچی دروست بوون ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر مرۆڤ لە گڵ دروست بووە ، ئەی حەیوانات لەچی دروست بوون ؟

یەکەم :
پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( خُلِقَتْ الْمَلَائِكَةُ مِنْ نُورٍ ، وَخُلِقَ الْجَانُّ مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ ، وَخُلِقَ آدَمُ مِمَّا وُصِفَ لَكُمْ ) أخرجه مسلم (2996) .
واتە : فریشتەکان لەنور دروست بوون ، وە جنیش لەبڵێسەی ئاگر دروست بوون ، وئادەمیش لەوە دروست بووە کەبۆتان وەسف کراوە .

جا ڕستەی : ( مما وصف لكم ) واتە : بەو شێوەیەیی کەلەقورئان وسوننەتدا بۆتان وەسف کراوە ، هەروەک خوای پەروەردگار فهرموویەتی : ( هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى مِنْ قَبْلُ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ) غافر/67 .
واتە : خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی له‌ خۆڵ دروست كردووه‌، (مه‌به‌ست پێی ئاده‌مه‌) [ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ] پاشان ئێوه‌ی له‌ دڵۆپه‌ ئاوێك دروست كردووه‌ [ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ] پاشان ئه‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ ئه‌بێته‌ خوێنێكی مه‌یوو [ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا] پاشان خوای گه‌وره‌ به‌ منداڵی ئه‌تانهێنێته‌ دونیاوه‌ [ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ] پاشان تا بگه‌نه‌ ئه‌وپه‌ڕی كامڵی و به‌هێزی و پێگه‌یشتوویی [ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا] پاشان ئه‌وه‌ی كه‌ بمێنێ ئه‌چێته‌ ناو ته‌مه‌نه‌وه‌و پیر ئه‌بێ [وَمِنْكُمْ مَنْ يُتَوَفَّى مِنْ قَبْلُ] وه‌ هه‌یشتانه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ پیر بێت له‌ ته‌مه‌نی لاوێتی ئه‌مرێت، یان له‌ سكی دایكیدا له‌بارده‌چێت [وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُسَمًّى] وه‌ هه‌یشتانه‌ ئه‌گاته‌ كاتی دیاریكراوی خۆی كه‌ مردنه‌كه‌یه‌تی [وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (67)] وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و ئه‌مانه‌ بتانگه‌یه‌نێته‌ یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌.

دووەم :
بەڵگەیەکی سەریحی سەحیحمان بەدەستەوە نی یە و نەمان زانیوە کە باس لەچۆنیەتی دروست بوونی حەیوانات بکات ، بەڵام هەندێک پیان وایە لەئاو دروست بوون بەبەڵگەی زاهیری ئایەتە پیرۆزە :
( وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِنْ مَاءٍ فَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى بَطْنِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى رِجْلَيْنِ وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) النور/ 45 .
واتە : وه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌موو ئاژه‌ڵێكی دروست كردووه‌ له‌ ئاو، یاخود له‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ كه‌ مه‌نی یه‌ [فَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى بَطْنِهِ] جا هه‌یانه‌ له‌سه‌ر سكی ئه‌ڕوات وه‌كو مارو كرم و نه‌هه‌نگ [وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى رِجْلَيْنِ] وه‌ هه‌یشه‌ له‌سه‌ر دوو پێ ئه‌ڕوات وه‌كو مرۆڤ و باڵنده‌ [وَمِنْهُمْ مَنْ يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ] وه‌ هه‌یشانه‌ له‌سه‌ر چوار پێ ئه‌ڕوات وه‌كو ئاژه‌ڵه‌كان [يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ] خوای گه‌وره‌ ویستی له‌ هه‌ر شتێك بێ دروستی ئه‌كات [إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (45)] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

بەڵام هەندێ لەزانایانی تەفسیر دەڵێن :
مەبەست لە (بالماء) لێرەدا (مەنی یە) .
ئیمامی القرطبي لە تفسيرەکەی (12/291) دا ، دەڵێت :
هەموو ئەو حەیوانانە دەگرێتەوە کەبەسەر ئەرزدا دەڕۆن ، و جن و مەلائیکە ناگرێتەوە ، چونکە ئێمە نەیانمان بینیوە ، وسابت نەبووە ئەوان لەئاو دروست بوون ، بەڵکو لەفەرموودەی سەحیح دا هاتووە : ( إن الملائكة خلقوا من نور والجن خلقوا من نار) .
واتە : مەلائیکە لەنور دروست بوون ، وجنیش لەئاگر دروست بوون .
زانایانی تەفسیر دەڵێن : " من ماء " واتە : لە ( نطفة ) مەنی دروست بوون .
وە(النقاش) دەڵێت : مەبەست لێی مەنی نێرینەیە .

وزۆربەی لێکۆڵەرەوان دەڵێن : مەبەستی ئەوەیە دروست بوونی هەموو حەیوانێک بەشێک لەئاوی تێدایە ، هەروەک چۆن ئادەم لەقوڕ وئاو دروست کرا ، هەر بۆیەشە پێغەمبەر بەو پیاوە پیرەی گوت کاتی پرسیاری لێ کرد وگوتی : ئێو کێن ، فەرمووی : ( نحن من ماء ) الحديث .

بەکورتی : ئێمە بەڵگەیەکی قورئان وسوننەتی یەکلا کەرەوەمان لەبەردەستدا نی یە باس لەوە بکات حەیوان لەچی دروست بووە ، ئەم بابەتە یەکێکە لەو بابەتە غەیبیانەی کەپێویستە بەوەحی یەکلای بکرێتەوە ، بۆیە نابێ شتێک سەد لەسەد دەسنیشان بکرێت کەلەوەحیدا نەهاتبێت ، باشتر وایە خۆمان خەریک بکەین بەگەڕان بەدوای زانستی بەسودا و واز لەشتانێک بێنین کەزانینی ونەزانینیشی هیچ سود وزیانێکمان پێ ناگەیەنێت .

والله أعلم .

سەردان: ٩,٤٣٩ بەش: هەمەجۆر