چ کاتێک ڕۆژو لەسەر کچ واجب دەبێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چ کاتێک ڕۆژو لەسەر کچ واجب دەبێت ؟
پرسیار:

وە ئایا چ شتێکی لەسەرە گەر دوای کەوتنە سوڕی مانگانەوە وازی لەڕۆژو هێنابێت بەو گومانەی ڕۆژو لەتەمەنی پازدە ساڵیدا واجب دەبێت ؟

هەرکات باڵغ بوو ئەوا ڕۆژوی لەسەر واجب دەبێت ، جا باڵغ بوونیش بەچەند شتێک دەبێت :
گەشتن بەتەمەنی پازدە ساڵی ، ویاخود کەوتنە سوڕی مانگانەوە ، ویاخود دەرکردنی توکی بەر ، ویاخود هاتنەوەی ئاو (مەنی) بەئارەزووەوە بێت یاخود لەخەوندا هەرچەند تەمەنی هێشتا نەگەشتبێتە پازدە ساڵ .
هەر بۆیە پێویستە ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کەدوای باڵغ بوون نەیگرتووە ، ودەبێ ئەو ڕۆژانەش بگرێتەوە کەلەڕەمەزاندا بەهۆی سوڕی مانگانەوە بەڕۆژو نەبووە ، هەروەها کەفارەتیشی لەسەر پێویستە کەئەوەش خورادن دانە بەهەژارێک لەبری هەر ڕۆژێک کەبەڕۆژوو نەبووە بەهۆی دوا خستنی ڕۆژو بۆ ڕەمەزانی دواتر لەسەر بۆچونى بەشێک لە زانایان ،و ئەندازەکەشی نیو صاعە لەخواردنی ئەو وڵاتەی تێدا دەژی (یەک کیلۆ و ڕوبعێک برنج بۆ هەر ڕۆژێک) ئەمە گەر توانای خواردن دانی هەبوو ، خۆ گەر هەژار بوو ئەوا خوردن دانی لەسەر پێویست نی یە بەڵکو تەنها ڕۆژووەکە دەگرێتەوە . مجموع(15/173)

سەردان: ٢,٤٨٢ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو