ئایا نیەتى ڕۆژوو بە دەم دەوترێ یان لە دڵدایە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نیەتى ڕۆژوو بە دەم دەوترێ یان لە دڵدایە؟
پرسیار:

 زۆرێك لە مزگەوتەكانە لەدوای تەواو بوون لە نوێژی تەڕاویح یان پێش ئەوەی دەست پێبكەن یەكێك بە دەنگی بەرز داوا لە خەڵكەكە دەكات دەڵێت: ڕەحمەتی خواتان لێ بێت نیەتی ڕۆژووی بەیانی بهێنن، ئایا دروستە نیەت بەدەم بهێنرێت یان صیغەیەكی تایبەتی هەیە یاخود تەنها لە دڵەو ئەوەندە بەسە كە مرۆڤ نیەتی هەبێت؟

بێگومان نییەت بریتیە لە كردەوەیەكی دڵ باطنی مرۆڤ كە نیەتی شتێك بێت لە دڵدا مەبەستیەتی ئەما ووتنی نیەت بەدەم زانایان دەفەرموون بیدعەیە.

ئیمامی نەوەوی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرمووێت: نیەت شوێنەكەی دڵە بۆ نموونە كاتێك مرۆڤ بیەوێ سەفەر بكات لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر نیەتی هەیە سەفەر بكات ئەو نیەتە وای لێدەكات كە خۆی ئامادە بكات‌و خۆی ڕێك بخات‌و سەفەرەكەی دەكات نیەتی هەبوو بەبێ ئەوەش بڵێ خەڵكینە (بسم الله الرحمن الرحیم) من ئەمڕۆ دەچمە سەفەرێك دەچمە ئەو شوێنە (الله اكبر)، ئەو شتانە نییە نیەت دڵە، یان بۆ نموونە نیەتت هەیە نان بخۆی دەنا نای خۆی، دەتەوێ خۆت بشۆی نیەتت هەیە دەتەوێ كارێك بكەی نیەتت هەیە ئەو نیەتە پاڵت پێوە دەنێت بەرەو ئەو شتە كە تۆ دەتەوێت‌و مەبەستە بیكەی، كەواتە نیەت بریتیە لە مەبەستی دڵ كە پاڵنەری مرۆڤە بۆ كردنی شتێك یان واز هێنان لە شتێك بریتیە لە ئیشێكی دڵ بەتەنها، زمان‌و دەم هیچ كارێكی نیە لە نیەتدا.

ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٤٩٤ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو