ئەو شتانە چی یە کەسود بەخشە کەسی ڕۆژوەوان ئەنجامی بدات لەڕۆژدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو شتانە چی یە کەسود بەخشە کەسی ڕۆژوەوان ئەنجامی بدات لەڕۆژدا

ئەو شتانەی کەسود بەخشن و باش وایە ڕۆژوەوان ئەنجامی بدات لەڕۆژدا زۆر زۆرن ، لەوانە :
خوێندنی قورئان بەتێفکرین وبیر لێکردنەوەوە ، وزۆر ئەنجام دانی نوێژی سوننەت جگە لەو کاتانەی کەنوێژ کردن تیایدا دروست نی یە ، وەهەروها چوون بۆ مزگەوت ودانیشتن تیایدا ؛ چونکە ئەوە جۆرێکە لەئیعتیکاف ومانەوە لەمزگەوتدا ، بێگومان مانەوە لەمزگەوتدا لەڕەمەزاندا وخوێندنی قورئان تیایدا یەکێکە لەباشترین کردەوەکان ، سەلەف کاتێ بەڕۆژو بوونایە لەمزگەوتدا دەمانەوە ودەیان گوت : ڕۆژوەکەمان دەپارێزین وغەیبەتی کەس ناکەین ، بۆیە باش وایە کەسی ڕۆژوەوان زۆربەی کاتەکانی لەمزگەوتدا بەسەر ببات ؛ چونکە خێرێکی زۆری تێدایە وئاوەدان کردنەوەی ماڵی خودایە .‏
وەهەروەها پێویستە کاری خێر زۆر ئەنجام بدات وچاک بێت لەگەڵ هەژاراندا ، بێگومان خێر وسەدەقە کردن لەو مانگەدا خێری زۆر ترە لەمانگەکانی تر بەتایبەت گەر خێرەکە لەکاتی پێویست وبرسێتیدا بکات ، بێگومان خێر کردن لەو مانگەدا یارمەتی ڕۆژەوان دەدات لەسەر ڕۆژووەکەی پێغەمبەر ‏ فەرموویەتی :‏ ‏(‏من فطر صائمًا فله مثل أجره من غير أن ينقص ذلك من أجره شيئًا‏)‏ ‏[‏رواه الإمام أحمد في مسنده ج4 ص114، 115 بنحوه‏.‏ ورواه الترمذي في سننه ج3 ص149 بنحوه‏.‏ ورواه ابن ماجه في سننه ج1 ص555 بنحوه‏.‏ كلهم من حديث زيد بن خالد الجهني رضي الله عنه‏]‏‏.‏ 

واتە : هەرکەسێک خواردن بدات بەڕۆژوەوانێک وڕۆژووەکەی پێ بشکێنێت ئەوا وەک ئەو خێری بۆ دەنوسرێت بەبێ ئەوەی خێری ئەویش کەم ببێتەوە .

 

سەردان: ٢,٣٥٢ بەش: ڕۆژوو