ئایا فەجری (صادق) و فەجری (كاذب)چۆن مرۆڤ لەیەكیان جیا بكاتەوەو تێكەڵیان نەكات؟ وە مانای(الْخَيْطُ الأَبْيَضُ والْخَيْطِ الأَسْوَدِ) چییە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا فەجری (صادق) و فەجری (كاذب)چۆن مرۆڤ لەیەكیان جیا بكاتەوەو تێكەڵیان نەكات؟ وە مانای(الْخَيْطُ الأَبْيَضُ والْخَيْطِ الأَسْوَدِ) چییە؟

پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: (الْفَجْر فَجْرَانِ, فَأَمَّا الأَوَّل فَإِنَّهُ لا يُحَرِّم الطَّعَام، وَلا يُحِلّ الصَّلاة, وَأَمَّا الثَّانِي فَإِنَّهُ يُحَرِّم الطَّعَام، وَيُحِلّ الصَّلاة) (رَوَاهُ الْبَيْهَقِيّ فِي سُنَنه. )دوو بەیانی هەیە بەیانیەكیان ئەوەیە نە خواردن حەرام دەكات نە نوێژی بەیانیشی پێ حەڵاڵ دەبێت دروست نییە، چونكە جارێ كاتی بەیانی نەهاتووە وە شەویش تەواو نەبووە بۆت هەیە نان بخۆیت، فەجری دووەمیش هەیە كە فەجری صادقی پێ‌ دەوترێ ئەو بەرەبەیانەیە كە شەو نامێنێت ڕۆژ هات كە كاتی بانگی بەیانییە فەجری صادق فەجری دووەمە ئەوەیان: (یُحَرِّم الطعَام، ۆیُحِلّ الصَّلاە) كە ئەو فەجرە هات نان خواردن حەرام دەبێت، هەروەها نوێژی بەیانیش دروست دەبێت، جا ئەو دوو فەجرە هەیە وە لەسەردەمی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم وە دوای ئەویش وە بگرە تا ئێستاش لە هەندێك لە وڵاتدا وە لەهەندێ شاردا لە هەردوو فەجرەكە دوو بانگ دەدرێت لە فەجری یەكەم بانگێكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەیفەرموو(رواه البخاري ومسلم. ) (لا يَغُرّنّكُمْ أَذانُ بِلال) دەیفەرموو بانگی بیلال با نەتان خەڵەتێنێ واز لە خواردن مەهێنن وە نویژی بەیانیش مەكەن جارێ چونكە بانگی بیلال لە فەجری یەكەم دایە، دوایی بانگی دووەم داهات كە لە كاتی فەجری صادقدا لەو كاتەدا نوێژی بەیانی دێت‌و نوێژ دەكرێت، جا كە فەجری صادق نەبێت با فەجری یەكەمیش بێت یانی كاتێك كە سپیاییەك دەردەكەوێت بە ئەستونی هەڵدەستێتە ئاسمانەوە لە جیهەتی ڕۆژهەڵاتەوە تەماشا دەكەی پێش ئەوەی بانگی بەیانی ببێ سپیایەك دەردەكەوێت بەڵام عمودی هەڵدەستێت ئەو سپیایە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێ‌ بەوە مەخەڵەتێن ئەوە بەرەبەیان نییە ئەوە فەجری صادق نییە، ئەی فەجری صادق كامەیە؟ ئەوەیە كە ڕەنگێكی سور لە جیهەتی ڕۆژهەڵاتەوە بە موستەتیلی بڵاودەبێتەوە بەسەر شاخەكاندا وە دەچێتە ناو كۆڵان‌و دەورو بەرەوە رەنگاییەكی سور دەردەكەوێت ئەوە بریتیە لە فەجری صادق جا هەركاتێ ئەوە بەدەركەوت ئەو كاتە بۆت نییە خواردن‌و خواردنەوە بخۆی ئەو كاتە نوێژی بەیانی بووە.

 مانای(الْخَيْطُ الأَبْيَضُ والْخَيْطِ الأَسْوَدِ) چییە؟

خوای پەروەردگار باسی ئەوەی كرد كە لەشەودا حەڵاڵە بۆ موسوڵمان بچێتە لای خێزانی خۆی [فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ] [البقرة:187].
ئەوجا دوای ئەوە خواردن و خواردنەوە حەڵاڵە تا [وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ] [البقرة:187].
تاوەكو داوێك پەتێكی سپی لە ڕەش جیا دەبێتەوە، جا مەبەستی بریتیە لە چی؟ یەكێ لە صەحابە (خوایان لێ رازی بێت خێتێكی ڕەنگ سپی لە قاچی خۆی بەست وە یەكێكی ڕەشیش چاوەڕێی كردن خەریكی خواردن‌و خواردنەوە بوو تاوەكو ئەوانە لەیەك جیاكاتەوە، چونكە بەشەو دیار نییە كامەیان سپیەو كامەیان ڕەشە چاوەڕێی كرد كە ئەوەندە دونیا ڕوناك بوو فەرمووی ئەوە تەواو خوای پەروەردگار ئەوەی مەبەستە، كە هاتەوە پێغەمبەری خواصلى الله عليه وسلمبۆی ڕوون كردەوە، چونكە هەموو كاتێك پێغەمبەری خواصلى الله عليه وسلم خوای پەروەردگار قورئانی بۆ ئەوە ناردووە[لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ ] [النحل:44].
 بۆ ئەوەی قورئان بۆ خەڵك ڕوون بكاتەوە، مانای ڕاستەقینەی ئەم ئایەتەی بە صەحابەكەو بە تێكڕای موسڵمانان ووت كە مەبەست بریتیە لە چی؟ (الْخَيْطُ الأَبْيَضُ) واتە ڕووناكی ڕۆژ وە هەروەها خەیتە ڕەشەكەش بریتیە لە تاریكی شەو (سواد اللیل) ئەوجا ئایەتەكە دیاری كرد فەرمووی (من الفجر) كەواتە مەبەست ئەوە نییە خەیتێك بێنی سپی‌و ڕەشێك تەماشای بكەیت، مەبەست ئەوەیە كاتێك كە سپیەتی بەرەبەیان دەردەكەوێت رەشایی شەو نامێنێت، وەكو چۆن بەپێچەوانەشەوە لە كاتی ڕۆژوو شكاندا پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: (رواه البخاري (1954) ومسلم (1100). ) (إِذَا أَقْبَلَ اللَّيْلُ مِنْ هَاهُنَا) ئیشارەتی بۆ مەشریق كرد كە شەو لێرەوە هات تاریكایی شەو (وَأَدْبَرَ النّهَارُ مِنْ هَاهُنَا) وەلەو لاشەوە خۆر نەما (وَغَرَبَتِ الشّمْسُ فَقَدْ أَفْطَرَ الصَائِمُ)  وە خۆر ئاوا بوو ئەوە ڕۆژوو تەواو بووەو دەبێت مرۆڤ ڕۆژووەكەی بشكێنێت، جا مەبەست لە سپیەتی‌و ڕەشیەتیەكەیە سپیەتی بەرەبەیان كە هاتوو ڕەشایی شەو نەما ئەوە ڕۆژوو دەست پیدەكات، كە تاریكی شەو هات‌و ڕووناكی ڕۆژ نەما ئەوە ڕۆژوو كۆتایی پێدێت، ئەو نیشانەیەی داناوە بۆ ئەوەی هەموو كەسێك نەخوێندەواریش بێت با لە گوندێكیش بێت با بانگدانیشی تێدا نەبێت، بۆ نموونە لە دەشتێكە خوای پەروەردگار دوو نیشانەی ئەوەندە ئاشكرای داناوە بۆ بەرەبەیان‌و بۆ بەربانگ كە هەموو كەسێك بیزانێ.
ئەم پرسیارە لە لایەن (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤٥٢ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو