هاتنى مانگى ڕەمەزان وە کۆتایی هاتنى چۆن دەست نیشان دەکرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هاتنى مانگى ڕەمەزان وە کۆتایی هاتنى چۆن دەست نیشان دەکرێت؟

یەکەم : هاتنى مانگى ڕەمەزان
كاتی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌س نیشان ده‌كرێت به‌بینینێكی حه‌قیقی كه‌دڵنیا بیت له‌بینینی ، یاخود شایه‌تی دانی كه‌سێك یاخود زیاتر به‌مه‌رجێك ڕاستگۆ وعه‌دل بن وشایه‌تی ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌به‌چاوی خۆیان مانگیان بینیوه‌ ، جا ئه‌گه‌ر بۆ خۆت نه‌تبینی وكه‌سێكی ڕاستگۆش نه‌بوو شایه‌تی ئه‌وه‌ بدات کە مانگی بینیوه‌ ، ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه‌ش هه‌ر حسابی مانگی شه‌عبانی بۆ ده‌كرێت و وا حساب ده‌كرێت كه‌ (30) مانگی شه‌عبانه‌ ، به‌م پێیه‌ش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان به‌یه‌كێك له‌م دوو شته‌ جێگیر ده‌بێت :
یه‌كه‌م : بینینی مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌رچه‌ند ته‌نها كه‌سێكیش بینیبێتی به‌مه‌رجێك ڕاستگۆ وجێی سیقه‌ و عادل و دادپەروەر بێت . (1)
دووه‌م : ته‌واو كردنی مانگی شه‌عبان ، واته‌ : هه‌ركه‌ (30) ڕۆژ له‌مانگی شەعبان ته‌واوكرا ئه‌وا ڕه‌مه‌زانه‌ هه‌رچه‌نده‌ مانگی ڕه‌مه‌زانیش نه‌بینرابێت .

دووەم :  مانگى ڕەمەزان  ته‌واو ده‌بێت به‌ :
یه‌كه‌م : یان بینینی مانگی شه‌وال هه‌رچه‌نده‌ دوو كه‌سی ڕاستگۆ و جێی سیقه‌ش بن ، واته‌ : بۆ ته‌واو بوونی مانگی ڕه‌مه‌زان پێویسته‌ دوو كه‌سی ڕاستگۆ شایه‌تی ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌ مانگی شه‌والیان بینیوه‌ .
دووه‌م : یاخود ته‌واو كردنی مانگی ڕه‌مه‌زان ، واته‌ : هه‌ركه‌ (30) ڕۆژ له‌ڕه‌مه‌زان تێپه‌ڕی ئه‌وا ته‌واو ده‌بێت هه‌رچه‌ند مانگی شه‌والیش نه‌بینرابێت .
جا ئه‌وه‌ی جێگای تێبینی وهه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردنه‌ بۆ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان گه‌ر یه‌ك كه‌سی ڕاستگۆش شایه‌تی بدات لێی وه‌رده‌گیرێت ومانگی ڕه‌مه‌زانی پێ سابت ده‌بێت ، به‌ڵام بۆ ته‌واو بوونی پێویسته‌ دوو كه‌سی ڕاستگۆ وجێی سیقه‌ شایه‌تی ئه‌وه‌ بده‌ن كه‌مانگی شه‌والیان بینیوه‌ ئه‌و كات لێیان وه‌رده‌گیرێت وبڕیاری ئه‌وه‌ ده‌درێت مانگی ڕه‌مه‌زان كۆتایی هاتووه‌ .زاد المعاد لابن القيم، 2/38-50 .
ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٢٥٤ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو