ئاو ڕادانە ناو دەم و لوت بۆ ڕۆژوەوان لە کاتى دەستنوێژدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئاو ڕادانە ناو دەم و لوت بۆ ڕۆژوەوان لە کاتى دەستنوێژدا
پرسیار:

ئایا دروستە بۆ ڕۆژوان ئاو ڕابدات بە دەم لوتیدا لە کاتى دەست نوێژدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

جێگیر بووە لە پێغەمبەری خواوە کە فەرموویەتی بە لقیط کوڕی صبرە : ( ٲسبغ الوضوء ، وخلل بين الٲصابع ،وبالغ في الاستنشاق ٳلا ٲن تكون صائما ) واتە : دەستنوێژەکەت بەجوانی بگرە ، نێوان پەنجەکانت پاک بکەرەوە ، وە زیادەڕەی بکە لە ئاودان  بەلوتتدا ئیلا مەگەر بە ڕۆژووبیت .

دەبینى سەرەتا فەرمانی پێدەکات بە جوان دەستنوێژ گرتن پاشان پێی دەفەرمووێت :  (وە زیادەڕەی بکە لە ئاودان بەلوتتدا ئیلا مەگەر بە ڕۆژووبیت) ئەم فەرموودەیە بەڵگەی ئەوەی تێدایە کە ڕۆژوەوان ئاو دەدات بە دەم و لوتیدا بەڵام زیادەڕەویەک ناکات کە ترس دروست بکات لەسەر گەشتنی ئاو بە قوڕگ ، بەڵام خودی ئاودان بە دەم و لوتدا  پێویستە و چونکە دوو فەرزن لە دەستنوێژدا جا بۆ ڕۆژوەوان بێت یان جگە لە ئەو .

فضيلة الشيخ عبد العزيز بن باز رحمه الله .
"مجموع فتاوى ومقالات متنوعة" (15/280) .

سەردان: ٣,٢١٣ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو