دروستە لە یەک کاتدا حەج بۆ دوو کەس بکەى؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە لە یەک کاتدا حەج بۆ دوو کەس بکەى؟

دروست نی یە بۆ هیچ کەسێک لەیەک حاڵەتدا حەج بۆ دوو کەس بکات ، بەڵام دەتوانێت عەمرە بۆ خۆی یاخود هەرکەسێکی تر بکات ، وحەجیش بۆ کەسێکی تر بکات .
زانایانی ( اللجنة الدائمة ) گوتویانە :
"دروستە کەسێک لەجێگەی کەسێکی تر حەج بکات ، گەر توانای حەج کردنی نەبوو ، ودروست نی یە کەسێک لەیەک کاتدا حەجێک بکات ونیەتی دوو کەسی لێ بێنێت ؛ چونکە حەج تەنها بۆ یەک کەس دەکرێت ، وبەهەمان شێوە عومڕەش ، بەڵام گەر لەیەک ساڵدا حەج بۆ کەسێک بکات وعەمڕەش بۆ کەسێکی تر ئەوا دروستە بەمەرجێگ کەسەکە پێشتر حەج وعومڕەی بۆ خۆی کردبێت " انتهى .
الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله بن غديان ، الشيخ عبد الله بن قعود .
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 11 / 58 ) .

سەردان: ١,٥١١ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج