ئایا دروستە کەسێک بنێردرێت بۆ حەج لەبری کەسێکی تر لەحەجی سوننەتدا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە کەسێک بنێردرێت بۆ حەج لەبری کەسێکی تر لەحەجی سوننەتدا ؟

ئایا دروستە کەسێک بنێردرێت بۆ حەج لەبری کەسێکی تر لەحەجی سوننەتدا ؟ .
زانایان جیاوازن لەم بابەتەدا و الشيخ ابن عثيمين رحمه الله ئەو بۆچوونەی لاپەسەند بووە کە تەنها لەحەجی فەرزدا دروستە کەسێک لەبری کەسێکی تر حەج بکات .
وەهەروەها الشيخ ابن عثيمين رحمه الله دەفەرموێ :
گەر کەسێک حەجی فەرزی کردبێت ، وبیەوێت کەسێک لەبری خۆی بنرێت بۆ حەج ، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایاندا لەم بارەیەوە ، هەندێکیان بەدروستی دەزانن ، وهەندێکی تریان ڕێگریان لێ کردووە ، ئەوەی پەسەندترە لەلای منەوە ئەو بۆچوونەوەیە کە ڕێگریان لێ کردووە ، ودروست نی یە بۆ هیچ کەسێک کەسێک لەجێگەی خۆی بنێرێت حەجی سوننەت یاخود عومڕەی سوننەتی بۆ بکات ؛ چونکە ئەسڵ لەعیبادەتدا ئەوەیە کەسەکە خۆی ئەنجامی بدات ، هەروەک چۆن دروست نی یە هیچ کەسێک لەبری کەسێکی تر ڕۆژو بگرێت بەهەمان شێوەش حەج دروست نی یە، حەتمەن حەجیش عیبادەتێکە کەمرۆڤ بەلاشەی خۆی ئەنجامی دەدات ، وعیبادەتێکی ماڵی نی یە تاوەکو کەسێکی تر بۆی جێ بەجێ بکات ، هەربۆیە دروست نی یە کەسێکی تر پێی هەستێت مەگەر ئەوە نەبێت کەلەسوننەتدا هاتووە ، مەعلومیشە کەلەسوننەتدا نەهاتووە کەسێک لەبری کەسێکی تر حەجی سوننەت بکات ، وەئەمەش یەکێکە لەڕیوایەتەکان لەئیمام ئەحمەدەوە: واتە : دروست نی یە لەحەج وعومڕەی سوننەتدا کەسێکی تر بنێردرێت جا ئەو کەسەی کەکەسەکە دەنێرێت خۆی توانای هەبێت یاخود نا .
جا ئێمە کاتێک ئەو بۆچوونەمان هەڵبپژارد ئەوا دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کەسانی دەوڵەمەند بۆ خۆیان حەج بکەن ؛ چونکە زۆر کەس ساڵانێکی زۆری بەسەردا تێپەڕ دەبێت وناچێت بۆ حەج وئیعتمادی خستۆتە سەر ئەو کەسانەی کەحەجی بۆ دەکەن ، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەس چونی حەج بەبیانوی ئەوەی کەسێکی تری لەبری خۆی ناردووە" .
" فتاوى إسلامية " ( 2 / 192 ، 193 ) .

سەردان: ٢,١٥٥ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج