دروستە ئافرەت بەدەل حەج بکات بۆ پیاو یان بە پێچەوانەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە ئافرەت بەدەل حەج بکات بۆ پیاو یان بە پێچەوانەوە؟

بەڵێ هەروەک چۆن دروستە پیاو لەبری ئافرەت حەج بکات بەهەمان شێوە دروستە ئافرەتیش حەج لەبری پیاو بکات .
زانایانی ( اللجنة الدائمة ) گوتویانە :
دروستە کەسێک لەجێگەی کەسێکی تر حەج بکات ، بەمەرجێک کەسەکە پێشتری حەجی بۆ خۆی کردبێت ، وەهەروەها دروستە بۆ ئافرەت حەج بۆ دایکی بکات ، وەدروستە ئافرەت لەجێگای ئافرەت یاخود پیاو حەج بکات ؛ لەبەر ئەو بەڵگانەی لەو بارەیەوە هاتوون لەپێغەمبەری خواوە صلى الله عليه وسلم " انتهى .
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 11 / 52 ) .