چۆن ڕەدی ئەو کەسانە بدەینەوە کەناوی خۆیان ناوە (قورئانی) ؟وە زانایان چیان کردووە بۆ جیا کردنەوەى فەرموودەى صەحیح لە فەرمودەى لاواز و ناڕاست؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن ڕەدی ئەو کەسانە بدەینەوە کەناوی خۆیان ناوە (قورئانی) ؟وە زانایان چیان کردووە بۆ جیا کردنەوەى فەرموودەى صەحیح لە فەرمودەى لاواز و ناڕاست؟
پرسیار:

کەسانێک هەن چەند گومانێک بڵاو دەکەنەوە گوایە باوەڕیان تەنها بەقورئان هەیە ، وئەو فەرموودانەی کەیەک دەگرنەوە لەگەڵ سەریحی قورئاندا ، وڕیوایەتەکان بەئەفسانە وناڕاست لەقەڵەم دەدەن ئایا چۆن وڵامیان بدەینەوە ؟
وە زانایان چیان کردووە بۆ جیا کردنەوەى فەرموودەى صەحیح لە فەرمودەى لاواز و ناڕاست؟

یەکەم :
بێگومان هەر کەسێک تەعن بدات لەسوننەت ئەوا تەعنی داوە لەدینی خوا ، وەهەروەها تەعنی داوە لەئەمینی پێغەمبەری خوا وکەسە ئەمینەکانی دوای ئەو کەهاوەڵان وتابیعنن ، وەهەروەها تەعنی داوە لەسەلەفی ساڵح ، وئەو زانا بەڕێزانەش کەلەچاکەدا شوێنیان کەوتوون ، وەبێگومان تەعن دان لەسوننەت تەعن دانە لەقورئان ؛ چونکە ئەوانەی هەڵگر وپارێزەری قورئان بوون هەمان ئەو کەسانە هەڵگری فەرموودەن .

وەهەروەها هەر کەسێک تەعن بدات لەسوننەت ئەوا تەعنی داوە لەئەڕکانەکانی ئیسلام وئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلام .
حەتمەن هەرکەسێک تەعن بدات لەحوجییەتی سوننەت ئەوا کەسێکی گومڕا وسەر لێ شێواو ، وشوێن ئارەزووی کەوتووە .
وەهەرکەسێک بەڕیوایەتە سەحیحەکان بڵێت :
ئەفسانە وشتی نادروست وبێ مانا ئەوا گەر کەسێکی نەزان یاخود تازە موسوڵمان بێت یاخود لەکۆمەڵگایەکی دوور لەزانستدا پەروەردە بووبێت ئەوا فێر دەکرێت ، وبەڵگەی پێ نیشان دەدرێت ، وبەتوندی ئینکاری لێ دەکرێت ، خۆ ئەگەر هەر سوور بووە لەسەر ئەوبۆچوونە پیسە وکەلە ڕەقی کرد ئەوکات بێگومان کەسێکی گومڕا وسەرلێ شێواوە لەبازنەی ئیسلام دەچێتە دەروە .

دووەم :
وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە کەسانە کەئەم جۆرە بیر وبۆ چوونە سەیرانەیان هەیە ئاسانە ؛ چونکە قورئانی پیرۆز گوێڕایەڵی پێغەمبەری واجب کردووە ولەنزیکەی سەد ئایەتدا فەرمانی بەگوێڕایەڵی پێغەمبەر کردووە وهەڕەشەی کردووە لەو کەسانەی کەلەفەرمانی خودا دەردەچن : (مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ) سورة النساء/80 ،
واتە : هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكات- - به‌دڵنیایی ئه‌وه‌ گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌و سه‌رفراز ده‌بێت [وَمَنْ تَوَلَّى] وه‌ هه‌ر كه‌سێ پشت هه‌ڵكات له‌ گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا- - [فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (80)] ئه‌وه‌ تۆمان نه‌ناردووه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانیان بپارێزی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ت له‌سه‌ره‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نی، وه‌ خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

بەڵکو قورئانی پیرۆز ئەوەی کەئەوان بانگەشەی شوێن کەوتنی دەکەن نەفی ئیمانی کردووە لەهەر کەسێک کەبێ فەرمانی پێغەمبەر بکات وبەحوکمی خودا ڕازی نەبێت هەروەک فەرمویەتی : ( فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّىٰ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا ) سورة النساء /65 .
واتە : ئه‌ی محمد- - سوێند بێ به‌ په‌روه‌ردگارت ئیمان ناهێنن تا تۆ نه‌كه‌نه‌ حاكم و دادوه‌ر له‌و ناكۆكیانه‌ی كه‌ له‌ نێوانیاندا ڕوو ئه‌دات [ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ] پاشان كه‌ تۆ بڕیارت دا له‌ نێوانیاندا نابێ له‌ نه‌فس و ناخیشیاندا هیچ پێ ناخۆش بوونێك هه‌بێ له‌و بڕیاره‌ی كه‌ تۆ داوته‌، وه‌ ئه‌بێ له‌ناخی دڵیاندا پێی ڕازی بن و دڵیان پێی خۆش بێ [وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا (65)] وه‌ خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن به‌و بڕیاره‌ی تۆ ته‌سلیم بوونێكی ته‌واو به‌بێ ره‌تكردنه‌وه‌

وەهەروەها فەموویەتی : ( وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَىٰ وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّىٰ وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ ۖ وَسَاءَتْ مَصِيرًا ) النساء/115 ، وغير ذلك من الآيات .
واتە : هەر کەسێک بەگوێی پێغەمبەر نەکات ولەفەرمانی دەرچێت دوای ئەوەی کەڕێگای ڕاستی بۆ ڕوون دەبێتەوە وشوێنی ڕێچکەی جگە لەباوەڕداران بکەوێت ئەوا ڕووی دەدەینە ئەو ڕێگەیەیی کەهەڵی بژاردووە ودەیکەنە دۆزەخەوە کەخراپترین سەرەنجامە .

سێیەم :
قسەی زانایان لەکۆن ونوێدا زۆر زۆرن لەم بارەیەوە و وەڵامی ئەو کەسانەیان داوەتەوە کەئینکاری سوننەت دەکەن ، لەوانە :

حافظ جلال الدين السيوطي رحمه الله دەڵێت :
بزانن ڕەحمەتی خواتان لێ بێت هەرکەسێک ئینکاری بوون بەحوجە وبەڵگەی فەرموودەیەکی پێغەمبەر صلى الله عَلَيْهِ وَسلم بکات ، جا قسە بێت یاخود کردەوە ، کەمەعڕوفە لە ئوسوڵدا ، ئەوا کافر دەبێت ولەبازنەی ئیسلام دەچێتە دەرەوە ولەگەڵ جولەکە ومەسیحیەکاندا حەشر دەکرێت ، یاخود هەر تاقمێک لەتاقمە کافرەکان کەخودا بیەوێ حەشریان بکات لەگەڵیان .

ڕۆژێکیان ئیمامی شافعی فەرموودەیەکی گێڕایەوە وفەرمووی سەحیحە .
کەسێ پێی گوت : ئەی باوکی عەبدوڵا ئایا تۆش هەمان بۆ چوونت هەیە ؟
ئیمامی شافعی تێک چوو وگوتی :
تۆ من بەچی دەزانی ئایا من بەمەسیحی دەزانی ؟
ئایا وادەزانی من لەکەنیسە هاتوومەتە دەر ؟
من فەرموودەیەک لەپێغەمبەرەوە صلى الله عَلَيْهِ وَسلم دەگێڕمەوە وهەمان بۆچوونم نابێت ؟! " .

جا ئەسڵی ئەم بۆچوونە فاسدە :
کۆمەڵێک کەسی زیندیق وتاقمێک لەڕافیزە بۆ چوونیان وا بوو ئینکاری سوننەتیان دەکرد وتەنها قورئانیان بەحوجە وبەڵگە دەزانی .

وە شيخ ابن باز رحمه الله دەڵێت :
ئەم کەسانەی کەلەم دوایەدا هاتوون وئینکاری حوجیەتی سوننەت دەکەن خراپە ومونکەرێکی گەورەیان هێناوە وتوشی تاوانێکی گەوره بوون کاتێک دەڵێن :
سوننەت نابێتە بەڵگە وتەعن دەدەن لەڕاوی فەرموودەکان وکتێبی فەرموودەکان و زۆر کەس لەمیسر وغەیری میسریش هەمان بۆ چونیان هەیە وناوی خۆیان ناوە قورئانی ،
جا ئەم جۆرە کەسانە نەزانن بەرانبەر قسە و هەوڵی زانایان ، کەزۆر بەحەزەوە تەعامولیان لەگەڵ فەرموودەدا کردووە وبەتەواوی لەبەریان کردووە وگێڕاویانەتەوە بۆ دوای خۆیان ، پاشان لەقەڕنی دووەم وسێیەمدا زۆر بوون و چەندین کتێبیان لەو بارەیەوە نوسیووە وفەرموودەکانیان کۆ کردۆتەوە وپاراستویانە وسەحیح وزەعفیان لێک جودا کردۆتەوە وبەدوا چونیان بۆ ئەو ڕاویانە کردووە کەفەرموودەیان گێڕاوەتەوە وبەوردی دیراسەی ژیانیان کردووە ولێکۆڵینەوەیان کردووە بزان کامیان لەبەر کردنی چاک بووە وکامیان خڕاپ بووە وڕونیان کردۆتەوە کام لەڕاویەکان دەکرێت فەرموودەی لێ ڕیوایەت بکرێت وکێش جێی سیقە نی یە ونابێ فەرموودەی لێ ڕیوایەت بکرێت .

وە گرنگیان داوە بەوەی کەهەندێکیان بەهەڵەدا چوون لەگێڕانەوەی فەرموودەدا ، کەسانی ڕاستگۆیان لەدرۆزن جودا کردۆتەوە ، لەو بارەیەوە کتابیان نوسیوە وناوی هەموو درۆزن ودانەری فەرمودەکانیان بەدرۆ باسکردووە ، خوای پەروەردگار لەڕێگەی ئەمانەوە سوننەتی پاراستووە ، وڕێگری کردووە لەدرۆ وگومانی گومان دروست کەران ، وسوننەتیان پاراست و دەبینی زانایان زۆر گرنگیان بەم بوارە دەدا وهەرکاتێ کەم تەرخەمیان لەزانایەک ببینایە ئینکاریان لێ دەکر تا وای لێهات الحمد لله پەشێوەیەک هیچ گومانێک لەو بوارەدا نەما " مجموع فتاوى ابن باز " (8/141) .

سەردان: ٢,٨٤٢ بەش: گروپ و ئاینەکان