جۆره‌كانى شه‌فاعه‌تى تایبه‌ت به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جۆره‌كانى شه‌فاعه‌تى تایبه‌ت به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم
پرسیار:

جۆره‌كانى شه‌فاعه‌تى تایبه‌ت به‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ - صلى الله عليه وسلم - چین له‌ رۆژى دواییدا و گه‌وره‌ترینیان كامه‌یه‌؟

پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌رۆژى قیامه‌تدا سێ جۆر شه‌فاعه‌تى هه‌یه‌:
یه‌كه‌م: شه‌فاعه‌تى بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌له‌ گۆڕه‌پانى مه‌حشه‌ر وه‌ستاون بۆ ده‌ست پێكردنى قه‌زاوه‌ت له‌نێوانیاندا، كه‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترینیانه‌ و پێى ده‌وتریت: (مقام المحمود).
دووه‌م: شه‌فاعه‌تى بۆ به‌هه‌شتیه‌كان كه‌ بڕۆنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌.
سێ یه‌م: شه‌فاعه‌تى بۆ مامى خۆى كه‌ أبو تالیبه‌ به‌وه‌ى كه‌ هه‌ندێك سزاى له‌سه‌ر سووك بێـت.
وه‌ چه‌ندین شه‌فاعه‌تى تریشی هه‌یه‌ كه‌ فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیده‌كان و پیاوچاكانیش به‌شدارن له‌گه‌ڵیدا، كه‌ شه‌فاعه‌ت كردنه‌ بۆ تاوانبارانى یه‌كخواپه‌رست به‌وه‌ى كه‌له‌ دۆزه‌خ ده‌ربكرێن، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌رۆژى دواییدایه‌، پاشان خواى میهره‌بان به‌ ره‌حمه‌تى خۆى كه‌سانێك له‌ ئاگر ده‌رده‌كات، به‌ڵام بێباوه‌ڕان هیچ شه‌فاعه‌تكارێكیان بۆ نیه‌ له‌و رۆژه‌دا و خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ فَمَا تَنْفَعُهُمْ شَفَاعَةُ الشَّافِعِينَ (48) ] واته‌: بۆیه‌ تكای هه‌موو تكاكاران له‌ فریشته‌ و په‌یامبه‌ران و جگه‌ له‌مانیش سوودى بۆیان نیه‌، چونكه‌ شه‌فاعه‌تكردن بۆ كه‌سانێكه‌ خواى په‌روه‌ردگار لێى ڕازى بێت، و ڕێگه‌ بدات به‌ شه‌فاعه‌ت كاره‌كه‌ش شه‌فاعه‌ت و تكاى بۆ بكات .


وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٤١٩ بەش: پێغەمبەری خودا