مەنع کردن لەسەرەتای زەواجەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مەنع کردن لەسەرەتای زەواجەوە
پرسیار:

من ئافرەتێکم تەمەنم ۲٦ ساڵە وچوار مانگە شووم کردە ، و زۆر حەز بە منداڵ دەکەم ، بەڵام مێردەکەم بڕیاری داوە نابێ منداڵمان ببێت تا دوای ساڵێک یاخود دوو ساڵ تاوەکو هەندێ ماڵ کۆ دەکاتەوە . 

یەکێک لەمەبەستەکانی زەواج لەئیسلام دا بوونی منداڵ وزۆر بوونی ئومەتی ئیسلامی یە ، ئیمامی أبو داود (2050) لە مەعقەلی کوڕی یەسارەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەری خودا فەرموویەتی : ( تَزَوَّجُوا الْوَدُودَ الْوَلُودَ فَإِنِّي مُكَاثِرٌ بِكُمْ الأُمَمَ ) صححه الألباني في " صحيح أبي داود " (1805) .
واتە : ئافرەتی ڕوو خۆش وئەوانە مارە بکەن کەمنداڵیان زۆر دەبێت ، من شانازی دەکەم بەزۆری ئێوەوە بەسەر ئومەتەکانی ترەوە .

جا منداڵ بوون مافێکی دوو لایەنەیە لەنێوان ژن ومێرددا ، و بۆ هیچ کەسێکیان نی یە ئەو مافە قۆرخ بکات ، وە هەرکاتێ ژن حەزی لەمنداڵ بوو بۆ پیاو نی یە ڕێگری لێ بکات ، دواتر دواخستنی منداڵ بوون لەترسی ڕزق گومانی خراپ بردنە بەخودا ؛ چونکە خوای پەروەردگار کەفالەتی ڕزقیان کردووە وفەرموویەتی  : ( نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ ) الإسراء / 31 ، 
واتە : ئێمە ڕزقی ئەوان وئێوەش دەدەین .

ئەمە لەکاتێکدایە شەرعەیەتی ئیسلام هانی داوین بۆ زۆر خستنەوەی منداڵ ، وکەسی باوەڕدار گومانی باش بەخودا دەبات وپێی وایە خوا ڕازقە ، خۆ ئەگەر خەڵک ترسی ڕزقیان هەبێت ئەوا منداڵ کەم دەبێتەوە ئەوەش پێچەوانەی شەرعە  .
هەر بۆیە : پێویست نی یە لەسەرت گوێ ڕایەڵی بکەیت بەوەی ڕێگری بکەیت لەمنداڵ بوون ، چونکە ئەوە پێشێل کردنی مافی تۆی تێدایە ، بەڵام ئێمە ئامۆژگاریت دەکەین بەوەی لێک تێگەیشتن دروست ببێت لەنێوانتاندا ، وبابەتەکەی بۆ باس بکەیت ، بەوەی ڕزق بەدەستی خودایە ، کێ دەزانێ ڕەنگە ئەو منداڵە ببێتە هۆکاری کردنەوەی دەرگای ڕزق بەڕووتاندا ؛ پاشان سنوور دار کردنی منداڵ لای خەڵک مەعلومە : کە بەڕێگری کردن نی یە لەمنداڵی یەکەم  !! 
دواتر ئەسڵەن چ شتێک وای کردووە ئەو کەسە ژن بێنێت؟ ؛ عادەت وایە منداڵێک یاخود دوو منداڵ وسێ منداڵ ببێت دواتر سنوور دار بکرێت تا ماوەیەکی دیاریکراو نەک لەمنداڵی یەکەمەوە . 

خۆ ئەگەر وا ڕێک کەوت ماوەیەک منداڵتان نەبوو ، ونەتوانی مێردەکەت قەناعەت پێ بکەیت ، ئەوا ئارام بگرە ، بەڵکو خودا دڵی چاک بکات ، وپێویستیەکانت بۆ جێ بەجێ بکات ، وە نەکەی واز لەدوعا کردن بێنیت ، چونکە دوعا باشترین عیبادەتە ، وگەورەترین هۆکاری جێ بەجێ کردنی داوا کاریەکانتە ، وە لەهەموو شتێکدا گومانی باش بەخودا ببە . 

والله أعلم .

سەردان: ٥,٠٢٣ بەش: مافەکانى ژن و مێرد