ئایا واجبە لەسەر ئافرەت شوو بکات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا واجبە لەسەر ئافرەت شوو بکات ؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە تەماشایەکی ئەم بابەتە دەکەین کەزانایان باسیان لێوە کردووە ، لەکتابی ( مواهب الجليل ) دا هاتووە : ويوجب النكاح على المرأة عجزها عن قُوْتِها أو سترتها إِلا بالنكاح .
واتە : زەواج واجبە لەسەر ئافرەتێک کەتوانای نەفەقە یاخود خۆ پاراستنی نی یە تەنها بەزەواج نەبێت .

 وەلە ( الشرح الكبير )دا هاتووە : زەواجی واجب ئەو جۆرەیە کە کەسەکە ترسی توش بوون بە زیناى هەبێت .
وە لەکتابی ( فتح الوهاب ) دا هاتووە : ئافرەتێک پێویستی بەنەفەقە هەبێت وەهەروەها ئافرەتێک ترسی توش بوونی تاوانی هەبێت  . 
وە له ( مغني المحتاج ) دا هاتووه : يجب إذا خاف الزنا .. واته : واجبه گەر ترسی زینای هەبوو ..
  وە ابن قدامة لەکتابی ( المغني )دا دەڵێت : واختلف أصحابنا في وجوبه فالمشهور في المذهب أنه ليس بواجب ، إلا أن يخاف أحد على نفسه الوقوع في محظور بتركه فيلزمه إعفاف نفسه ، وهذا قول عامة الفقهاء ..
واتە : هاوەڵانی ئێمە جیاوازن لەبارەی واجبیەتیەوە ، مەشهور وایە واجب نی یە ، مەگەر کەسێک ترسی هەبێت بەواز هێنان لێی توشی تاوان ببێت ، ئەمە بۆ چوونی عامی زانایانە ..

وە خەڵک لەڕووی زەواج کردنەوە دەبنە سێ بەشەوە : 
هەندێکیان ترسیار لەنەفسی خۆیان هەیە ئەم جۆرەیان واجبە زەواج بکەن وبەزەواج خۆیان لەحەڕام بپارێزن  . 

وە لە ( سبل السلام ) دا دەڵێت :  ابن دقيق العيد باسی لەوە کردووە کە هەندێ لەزانایان گوتویانە واجبە بۆ کەسێک کەترسی توش بوونی زینای هەبێت وتوانای زەواج کردنی هەبێت  .

وە لەکتابێ ( بدائع الصنائع)دا دەڵێت  : هیچ خیلافێک نی یە کە زەواج واجبە لەحاڵەتێکدا کەسێک حەزی بەئافرەت بێت بەشێوەیەک نەتوانێ ئارام بگرێت وتوانای مارەی ونەفەقەشی هەبێت ئەم کەسە گەر زەواج نەکا تاوان بار دەبێت  .

بۆمان دەرکەوت کەلەهەندێ حاڵەتدا زەواج کردن واجبە ، خۆ ئەگەر بوترێت : چۆن ئافرەت بەو واجبە هەستێت لەکاتێکدا عادەت وایە پیاو بەدوای ئافرەتدا دەگەڕێت ودەچێتە پێشەوە ؟ 
لەوەڵامدا دەڵێین : ئەوەی لەسەر ئافرەت واجبە نەبێته ڕێگر گەر کەسێکی گونجاو هاتە داوای .
وە پێویستە پیاوان وئافرەتان گرنگی زەواج کردن لەئیسلام دا بزانن  بۆ ئەوەی زیاتر سوور بن لەسەری .

ئەمە کورتەیەکی بەسوودە کە  ابن قدامة المقدسي رحمه الله لە کتابی ( المغني )دا ئاماژەی پێ داوە : 
ئەسڵ لەمەشروعیەتی زەواج دا قورئان وسوننە و کۆدەنگی زانایانە ، بەنیسبەت قورئانەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی  : { فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلاَث وَرُبَاع } (النساء: 3).
واتە : پیاو ئه‌توانێ دوو یان سێ یان چوار ژن بێنێت، به‌ڵام له‌ چوار به‌ولاوه‌ حه‌رامه‌.

وەهەروەها فەرموویەتی  : { وَأَنْكِحُوا الأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإمَائِكُمْ } (النور: 23) .
واتە : واته‌: پیاوى بێ ژن و ئافره‌تى بێ مێرد، ئیتر ئه‌گه‌ر كچ بێت یان بێوه‌ژن، واته‌: هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌ به‌نده‌ چاكه‌كانتان یان له‌ كه‌نیزه‌كانتان (ئه‌مه‌ فه‌رمان كردنه‌ به‌ هاوسه‌رگیرى كردن،  وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ زانایان ده‌فه‌رموون واجبه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ تواناى هه‌بێت) .

وەبەنیسبەت سوننەتەوە پێغەمبەر فەرموویەتی : « يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ، ومن لم يستطع فليصم فإن الصوم له وجاء » متفق عليه 
واتە : ئەی کومەڵەی گەنجان هەرکەسێک لەئێوە توانای زەواج کردنی هەیە با زەواج بکات چونکە ئەوا دەبێتە هۆکاری پاراستنی چاو وداوێن ، وەهەرکەسێک توانای نەبوو با بەڕۆژوو بێت چونکە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئارەزوو .

وە زانایان کۆدەنگن لەسەر دروستێتی زەواج کردن ..

وە ابن مسعود دەڵێت : لو لم يبق من أجلي إلا عشرة أيام وأعلم أني أموت في آخرها يوماً ولي طَوْل النكاح فيهن لتزوجت مخافة الفتنة .
واتە : گەر تەمەنم تەنها دە ڕۆژی مابێت وبزانم دەمرم وتوانای زەواجم هەبێت ئەوا زەواج دەکەم .

وە ابن عباس بە سعيد بن جبيری گوت : ژن بێنە باشی ئەم ئومەتە لەزۆری ژنەکانیدایە .
وە إبراهيم بن ميسرة دەڵێت : طاوس پێی گوتم : ژن دێنی یاخود ئەوەت پێ دەڵێم کە عومەر بە ئەبی زەوائیدی گوت  : ما يمنعك من النكاح إلا عجز أو فجور .
واتە : چ شتێک بۆتە ڕێگرت لەزەواج کردن جگە لەبێ توانایت یاخود خراپەکاریت .

 وە أحمد لە ( رواية المروذي)دا دەڵێت : هەرکەسێک بانگی کردی بۆ ژن نەهێنان ئەوا بانگی کردووی بۆ جگە لەئیسلام  .
پاشان گوتی : 
مەساڵحی زەواج زۆر زۆرە خۆی لەپاراستنی دین وپاراستنی ئافرەت وهەستان بەمافەکانی وبەجێ هێنانی شانازی کردنی پێغەمبەرە بەزۆری ئومەتەکەیەوە وجگە لەمانەش ..

ئالێرەوە دەردەکەوێت کەزەواج سوودێکی زۆری هەیە بۆیە پێویسته ئافرەتی موسوڵمان گەر کەسێکی گونجاو هاتە داوای پەلە بکات وکۆسپ دروست نەکات ، والله تعالى أعلم .

سەردان: ٣,٤٧٥ بەش: ژنهێنان و شوکردن