حوکمی نەشتەرگەری جوانکاری لوت و سنگ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی نەشتەرگەری جوانکاری لوت و سنگ
پرسیار:

دەمەوێ لەبارەی نەشتەرگەری جوانکاری  لوتەوە پرسیار بکەم ئایا حەڕامە بەتایبەت گەر ئازارم بدات وکاریگەری هەبێت لەسەر ژیانم ، لەکاتێکدا دکتۆرەکان بڵێن پێویستی بە نەشتەرگەرییە  ؟

وە حوکمی فێر بوونی نەشتەرگەری جوان کاری چی یە ، و ئایا حوکمی گەورە کردنی یاخود بچووک کردنەوەی سنگ (مەمک) چی یە ؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

جوانکاری دوو جۆرە :
جۆرى یەکەم : جوانکاریەک کە بۆ لابردنی عەیبێکە کە بەهۆی حادیسە و ڕووداوێکەوە دروست بووە ، ئا ئەم جۆرەیان دروستە وهیچی تێدا نی یە .
جۆری دووەم :جوانکارییەکی زیادەیە کەئەمەیان بۆ لابردنی عەیب نی یە بەڵکو بۆ زیاتر جوانییە ، ئەم جۆرەیان حەڕامە ودروست نی یە
 بەنیسبەت قوتابیەوە کەدەرسی جوانکاری دەخونێت ولەمەنهەجی خوێندنەکەیدا هەیە ئەوا دروستە فێری ببێت ، بەڵام لەو حاڵەتانەی کە حەڕامە بۆ کەسی ناکات .
وە سەبارەت بە نەشتەرگەری بچووک کردن یاخود گەورە کردنی سنگ (مەمک) دروسته یاخود نا ؟
ئەم جۆرە بۆ خۆ جوان کردنە ، مەگەر ئافرەتێک نەبێت سنگی بچووک بێت و بیەوێ گەورەی بکات لەبەر ئەوەی شیری زۆر بێت ، واتە : گەر سنگی بچووک بێت شیرەکەی بەشی منداڵەکەی نەکات ئەم جۆرە ڕەنگە بڵێین : دروسته ، بەڵام بۆ جوانکاری دروست نی یە .

نەشتەرگەری جوانکاری دەبێته دوو بەشەوە :

یەکەم : نەشتەرگەری جوانکاری کە زەڕوور بێت  .

ئەمەش ئەو جۆرەیە کە بۆ لابردنی شتێکە کە بەهۆی نەخۆشی یاخود ڕووداوێکەوە تووشی بووە ، یاخود لابردنی عەیبێکی زکماکی وەک لابردنی پەنجەیەکی زیادە یاخود لێک جیا کردنەوەی دوو پەنجە و هاوشێوەی ئەمانە  .

جا ئەم جۆرە لەنەشتەرگەرییە دروسته ، و لەسوننەتدا هاتووە بەڵگەیە لەسەر ئەمە :

1-عەرفەجەی کوڕی ئەسعەد لوتی لەجەنگێکدا لەزەمانی جاهلی دا توشی ڕووداوێک بوو بوو ، جا لوتێکی لەزیو بۆ خۆی دروست کردبوو وبۆنی لێ دەهات پێغەمبەر فەرمانی پێ کرد لوتێک لەئاڵتون پەیدا بکات . رواه الترمذي ( 1770 ) وأبو داود ( 4232 ) والنسائي ( 5161 ) . والحديث : حسَّنه الشيخ الألباني في " إرواء الغليل " ( 824 ) .

2- عبد اللە ی کوڕی مەسعود رضي الله عنه دەڵێت  : (( سمعت رسول الله يلعن المتنمصات والمتفلجات للحسن اللاتي يغيرن خلق الله)) واتە : گوێم لەپێغەمبەری خودا بوو لەعنەتی لەو کەسانە دەکرد کەبرۆیان هەڵدەگرن و نێوان دانەکانیان جوودا دەکەنەوە بۆ جوانی ودروست کراوەکانی خودا دەگۆڕن . رواه البخاري ومسلم  .

ئیمامی النووي رحمه لله دەڵێت :

ڕستەی : ( الْمُتَفَلِّجَات لِلْحُسْنِ ) واتە : ئەو کارە بۆ جوانی دەکەن ، جا ئەم فەرموودە ئەوەی لێ فائیدە دەکرێت کە حەڕامیەتیەکەی لەبەر ئەوەیە لەبەر جوانی دەکرێت ،بەڵام گەر پێویستی پێی بوو وەک چارەسەر یاخود لەبەر هەبوونی عەیبێک لەدداندا ئەوا دروستە وهیچی تێدا نی یە، وَاللَّه أَعْلَم اهـ .

دووەم: نەشتەرگەری بۆ زیادە جوانکاری .
کە ئەمەش نەشتەرگەری کردنە بۆ جوان کاری بەنیسبەت ئەو کەسەی کەئەم کارە دەکات ، وەک جوان کردنی لوت بەبچووک کردنەوە ، یاخود جوان کاری لەسنگدا جا بەگەورە کردنی بێت یاخود بچووک کردنەوەی .

ئا ئەم جۆرە لەنەشتەرگەریە هیچ زەڕووڕەتێکی تێدا نی یە ، بەڵکو تەنها گۆڕینی دروست کراوەکانی خودایە ، وگاڵتە کردنە پێی بەپێی هەواو وئارەزووی خەڵک ، جا ئەم جۆرەیان حەڕامە ودروست نییە ، چونکە گۆڕینی خەلقی خودایە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنْ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ إِلا إِنَاثاً وَإِنْ يَدْعُونَ إِلا شَيْطَاناً مَرِيداً * لَعَنَهُ اللَّهُ وَقَالَ لأَتَّخِذَنَّ مِنْ عِبَادِكَ نَصِيباً مَفْرُوضاً * وَلأُضِلَّنَّهُمْ وَلأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الأَنْعَامِ وَلآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ) النساء/117-119 . 
واته :ئه‌و بتانه‌ى كه‌ موشریكان ئه‌یانپه‌رستن و هاواریان پێ ئه‌كه‌ن هه‌موویان ناوی مێن، وه‌كو لات و عوززاو مه‌نات، یاخود كافرانی قوڕه‌یش ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه ، وه‌ ئه‌وان دوعاو عیباده‌ت بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها بۆ شه‌یتان نه‌بێ كه‌ ئه‌مه‌ شه‌یتانه‌ وای لێ كردوون و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتانیان كردووه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ریك دانانه‌ی بۆیان ڕازاندۆته‌وه‌ (مَرِيدًا) واته‌: شه‌یتان ته‌مه‌ڕودی كردووه‌و هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و زۆر سه‌ركه‌شه‌.
نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ شه‌یتان بێ له‌ ئیبلیس بێ، وه‌ دور بێت له‌ ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره‌ ، كه‌ به‌خوای گه‌وره‌ی وت ئه‌بێ به‌شێك له‌ به‌نده‌كانی تۆ بخه‌مه‌ ژێر ڕكێفی خۆم وه‌ گومڕایان بكه‌م و وایان لێ بكه‌م كه‌ تۆ نه‌په‌رستن و شه‌ریك بۆ تۆ دابنێن و كافریان بكه‌م.
 وه‌ گومڕایان ده‌كه‌م و له‌ ڕێگای ڕاستی تۆ ده‌ریان ده‌كه‌م ، وه‌ هیواو ئومێدو ئاواتی پووچه‌ڵیان پێ ئه‌به‌خشم و له‌لایان جوانی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وبه‌ نه‌كه‌ن ، وه‌ فه‌رمانیان پێ ئه‌كه‌م كه‌ گوێی ئاژه‌ڵه‌كان ببڕن كه‌ كافرانی قوره‌یش له‌م شتانه‌دا شوێنی شه‌یتان كه‌وتبوون كه‌ گوێی هه‌ندێك له‌ ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌بڕی وه‌ حه‌رامیان ئه‌كرد له‌سه‌ر خۆیان ، وه‌ شه‌یتان ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌بێ فه‌رمانیشیان پێ بكه‌م ئه‌بێ دینه‌كه‌ى تۆ بگۆڕن، یان دروستكراوی تۆ بگۆڕن به‌وه‌ی كه‌ چاوی هه‌ندێك له‌ ئاژه‌ڵیان ده‌رئه‌كرد یان گوێی هه‌ندێكیان ئه‌بڕی، یاخود خاڵ كوتین و تاتۆیه‌، یان گۆڕینی سونه‌نی فیتڕه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ خه‌ڵكی له‌سه‌ر دروست كردووه‌ وا له‌ خه‌ڵكی ده‌كات كه‌ سونه‌نی فیتڕه‌ بیگۆڕن وه‌كو ڕیش تاشین، یاخود خه‌ساندنى ئاژه‌ڵ .

جا ئەوەی کەفەرمان دەکات بەگۆڕینی خەلقی خودا شەیتانە .

بڕوانە " أحكام الجراحة الطبية " للشيخ محمد المختار الشنقيطي .

وە پرسیار کراوە لە شيخ محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله - :
حوکمی نەشتەرگەری جوانکارى چی یە ؟ وە حوکمی فێر بوونی نەشتەرگەری جوان کاری چی یە ، و ئایا حوکمی گەورە کردنی یاخود بچووک کردنەوەی سنگ چی یە ؟ 

لەوڵامدا گوتوویەتی :

جوانکاری دوو جۆرە  :

جۆرى یەکەم : جوانکاریەک کە بۆ لابردنی عەیبێکە کە بەهۆی حادیسە و ڕووداوێکەوە دروست بووە ، ئا ئەم جۆرەیان دروستە وهیچی تێدا نی یە ، چونکە پێغەمبەر ئیزنی بەپیاوێک دا کەلوتی بڕابوو لەجەنگدا لوتی ئاڵتوونی دروست بکات .

جۆری دووەم : جوانکارییەکی زیادەیە کەئەمەیان بۆ لابردنی عەیب نی یە بەڵکو بۆ زیاتر جوانییە ، ئەم جۆرەیان حەڕامە ودروست نی یە ؛چونکە پێغەمبەر لەعەنەتی کردووە لەو ئافرەتانەی کەدەسکاری برۆیان دەکەن وئەوانەش کەخاڵ دەکوتن وئەوانەش بۆیان دەکوتن ئەمەش لەبەر ئەوەیە بۆ جوانی زیادەیە نەک لابردنی عەیب  .

بەڵام بەنیسبەت قوتابیەوە کەدەرسی جوانکاری دەخونێت ولەمەنهەجی خوێندنەکەیدا هەیە ئەوا دروستە فێری ببێت ، بەڵام لەو حاڵەتانەی کە حەڕامە بۆ کەسی ناکات ، بەڵکو ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات لێی دوور کەونەوە چونکە حەڕامە ، حەتمەن زۆر جار کاتێ دکتۆر ئامۆژگاری کەسێک بکات زیاتر قەبوڵ دەکرێت . " فتاوى إسلامية " ( 4 / 412 ) .

وە سەبارەت بە نەشتەرگەری بچووک کردن یاخود گەورە کردنی سنگ (مەمک) دروسته یاخود نا ؟ 
ئەم جۆرە بۆ خۆ جوان کردنە ، مەگەر ئافرەتێک نەبێت سنگی بچووک بێت و بیەوێ گەورەی بکات لەبەر ئەوەی شیری زۆر بێت ، واتە : گەر سنگی بچووک بێت شیرەکەی بەشی منداڵەکەی نەکات ئەم جۆرە ڕەنگە بڵێین : دروسته ، بەڵام بۆ جوانکاری دروست نی یە ، براکەم ئەمە پێوەرەکەیە ، واتە : گەر بۆ زیاتر جوانی بێت دروست نی یە بەڵام گەر بۆ لابردنی عەیبێک بێت دروست وکێشەی نی یە" انتهى من "اللقاء الشهري" (50/8) .

کورتەی وەڵام :

گەر لوت عەیب یاخود ناڕێکیەکی وتەشویشێکی تێدابوو ، و مەبەست لەنەشتەرگەریەکە لابردنی ئەو عەیبە بێت ئەوا دروسته .

بەڵام گەر بۆ زیاتر خۆ جوان کردن بێت ئەوا ئەو نەشتەر گەریە دروست نی یە .

والله أعلم .

سەردان: ٧,١٢١ بەش: ئافرەتان