ئه‌و گه‌نجانه‌ى تواناى ژن هێنانیان نیە و ئارەزوویان زۆرە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئه‌و گه‌نجانه‌ى تواناى ژن هێنانیان نیە و ئارەزوویان زۆرە
پرسیار:

من گه‌نجێكم تەمەنم بیست ساڵە ئه‌مه‌وێت نيوه‌ى دينه‌كه‌م ته‌واو بكه‌م بە ژن هێنان به‌ڵام توانام نيه‌ ، ئامۆژگاريتان چيه‌ بۆ من ؟ وە ئایا دەکرێ هەندێ دەرمانى لاواز کردن و کەمکردنەوەى ئارەزوو بەکاربێنم؟

جێگير بووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله عليه وسلم كه‌ فه‌رموويه‌تى :

(يا معشر الشباب! من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج، فمن لم يستطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء)

واتا : ئه‌ي كۆمه‌ڵى گه‌نجان هه‌ر كه‌سێک له‌ ئێوە تواناى ژنهێنانى هه‌يه‌ با ژن بهێنێت چونكه‌ ژن هێنان ده‌بێته‌ مايه‌ى زياتر داخستنى چاو له‌ نامه‌حره‌م ، و زياتر پاراستنى داوێن ، وه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌ ناتوانێت ئه‌وا با ڕۆژوو بگرێت ئه‌وا ڕۆژوو ده‌بێته‌ مايه‌ى پاراستن له‌ ئاره‌زوو . 
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ڕێنمونى كردووه‌ بۆ ڕۆژوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ( تواناى ژنهێنانى نيه‌ ) واتا : تواناى دابينكردنى پێداويستيه‌كانى هاوسه‌رگيرى ، پێويسته‌ له‌سه‌رى ڕۆژوو بگرێت وه‌ پشت ببه‌ستيت به‌ رۆژوو بۆ گرتنه‌وه‌ى ئاره‌زوو و كه‌مكردنه‌وه‌ى ، وه‌ سه‌لامه‌ت بوون له‌ شه‌ڕ و خراپه‌كانى چه‌ند له‌ توانادايه‌ .
ڕۆژوو به‌يارمه‌تى خوا پاراستنى له‌ ئاره‌زوو پێ به‌ده‌ست دێت ، واتا : دامركانه‌وه‌ى ئاره‌زوو ، كه‌مردنه‌وه‌ى ئاره‌زوو ، وه‌ به‌هۆيه‌وه‌ پاراستن له‌ توندى ئاره‌زوو به‌ده‌ست دێت . 
ئه‌وه‌ى گرنگه‌ ڕۆژوو : 
چاره‌سه‌رى تێدايه‌ بۆ  ئاره‌زوو و شه‌هوه‌ت .
و چاره‌سه‌رى تێدايه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاره‌زوه‌كانى مرۆڤ بۆ هاوسه‌رگيرى ،
 وه‌ يه‌کێکە له‌ هۆكاره‌كانى چاو داگرتن له‌ ئاستنى تێڕوانينى حه‌رام ، 
وه‌ يه‌کێکە له‌ هۆكاره‌كانى لاوازكردنى ده‌سه‌ڵاتى شه‌يتان ، چونكه‌ شه‌يتان به‌ناو ده‌ماره‌كانى مرۆڤدا دێت و ده‌ڕوات وه‌كو خوێن ، ڕۆژووگرتنيش ئه‌مه‌ لاواز ده‌كات . 
واتا : ڕۆژوو ئه‌م ئاره‌زوو و ويسته‌ بۆ جنس لاواز ده‌كات ، و به‌هۆيه‌وه‌ زۆرێك له‌ ئامانجه‌كه‌ به‌ده‌ست دێت  .
وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌كاربهێنێت كه‌ ئاره‌زوه‌كان لاواز ده‌كات به‌ڵام ئاره‌زوه‌كه‌ نابڕيت و له‌ناوى نابات به‌ڵكو ئاره‌زوه‌كه‌ ده‌مێنێت بۆ كاتى پێويست ئه‌وه‌ هيچي تێدا نيه‌ و ده‌كرێت ئه‌مه‌ش هه‌ندێک جار چاره‌سه‌ر بێت ديسان .

وەڵامی زانای پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

سەردان: ١,٠٠٠ بەش: کۆسپەکانى بەردەم لاوان