ئەگەر لە ناو نوێژدا بم و لە دەرگا بدرێت و کەس لە ماڵدا نەبێ چی بکەم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لە ناو نوێژدا بم و لە دەرگا بدرێت و کەس لە ماڵدا نەبێ چی بکەم ؟

ئەگەر نوێژی سوننەت بوو ئەوە کاتی فراوانە و ڕێگر نییە لە بچڕانی بۆ زانینی ئەو کەسەی کە لە دەرگا دەدات ، بەڵام بۆ نوێژی فەرز نابێت پەلە بکرێت ئیلا مەگەر شتێکی گرنگ و زۆر زەروور بێت و ترسی ئەوەت هەبێ بفەوتێت و لە دەستت دەرچێ ، یان ئەگەر بتوانرێت بە تەسبیح کردن واتە ووتنی سبحان الله بۆ پیاوا ن و بە لێدانی دەستی ڕاست بە سەر چەپدا بۆ ئافرتان بۆ ئەوەی ئەو کەسەی لە دەرگا دایە ئاگادار بکرێتەوە کە ئەو کەسەی لە ماڵەوەیە سەرقاڵی نوێژخوێندنە ئەوە بەسە بۆی ، وەک چۆن پێغەمبەر فەرموویەتی : (من نابه شئ في صلاته فلیسبح الرجال ولتصفق النساء) أخرجه الإمام أحمد في باقي مسند الأنصار حديث أبي مالك سهل بن سعد الساعدي برقم 22310.

جا ئەگەر ئەو کارە سوودی نەبوو بە هۆی دووری نوێژ خوێنەوه لە دەرگاکەوە و گوێی لێ نەبوو ئەوە هیچی تێدا نییە کە نوێژەکەی ببچرێنێت بە هۆی پێویستیەک بە تایبەت ئەگەر نوێژەکە نوێژی سوننەت بوو ، بەڵام بۆ نوێژی فەرز ئەگەر ترسا شتێکی گرنگی لە دەست بچێت ئەوا هێچ نابێت ئەگەر نوێژەکەی ببڕێت ، و دواتر لە سەرەتاوە و لە یەکەم رکعاتەوە نوێژەکەی بکاتەوە .(2).

وەڵامی زانای پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -
من أسئلة (المجلة العربية). (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 29/351).

سەردان: ٣,١٣٤ بەش: نوێژ