حوکمى خوێن بەخشین و فرۆشتنى پلازماى خوێن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى خوێن بەخشین و فرۆشتنى پلازماى خوێن
پرسیار:

ئایا دروستە بۆ موسوڵمان خوێنی خۆی ببەخشێت ؟ وە حوکمى فرۆشتنى پلازماى خوێن چیە؟ وە ئەگەر خوێنی بەخشی دەتوانێت یەکسەر نوێژ بکات دوای خوێن بەخشین ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

دروستە خوێن ببەخشرێت و ئاساییە ، وە سەبارەت بە فرۆشتنى خوێن بێ گومان دروستە نیە بۆ ئەو کەسەى کە خوێن دەبەخشێ یان پلازماى خوێنى لێ وەردەگرن بۆ نەخۆش بڕە پارەیەک وەربگرێ ، وە سوننەتە ئەو کەسەی کەخوێن دەبەخشێت دوای خوێن بەخشینەکە دەس نوێژ بگرێت ، خۆ ئەگەر دەس نوێژی نەگرد هیچی لەسەر نی یە و ئاساییە .

گەر پێویست بوو خوێن ببەخشێت هیچی تێدا نی یە و هیچ لەسەر نەخۆش و دکتۆر و خوێن بەخش نی یە ، لەبەر ئەم خاڵانە :
1- خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( ومن أحياها فكأنما أحيا الناس جميعاً )
واتە : هەر کەسێک کەسێک لەمردن ڕزگار کات وەک ئەوە وایە هەموو خەڵکی ڕزگار کردبێت .

ئا ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کارێکی چاکە مرۆڤ ببێتە هۆکاری ڕزگار کردنی کەسانی تر ، بێگومان دکتۆر وئەوانەش کەخوێن دەبەخشن هۆکارن بۆ ڕزگار کردنی خەڵک لە مردن .

2- وەلەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( إنما حرم عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير وما أهل به لغير الله فمن اضطر غير باغ ولا عاد فلا إثم عليه إن الله غفور رحيم ) .
واتە : ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ لێتانی حه‌رام كردووه‌ بزانن مرداره‌وه‌ بووی وشكانی نه‌ك ده‌ریا هی ده‌ریا حه‌ڵاڵه‌ وه خوێنیش جگه‌ له‌ جه‌رگ و سپڵ كه‌ حه‌ڵاڵه‌ ، وه‌ گۆشتی به‌راز كه‌ حه‌رامه‌ به‌هه‌موو شێوازێك، وه‌ هه‌ر ئاژه‌ڵێك كه‌ بۆ جگه‌ له‌ خوا سه‌ر ئه‌بڕدرێت یان ناوی جگه‌ له‌ خوای له‌سه‌ر ئه‌هێنرێت ، له‌م مرداره‌وه‌بوو له‌ خوێن و له‌ گۆشتی به‌رازو له‌ ئاژه‌ڵێك كه‌ بۆ جگه‌ له‌ خوا سه‌ربڕابێ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ناچار بوو له‌ ناچاری و زه‌روره‌تدا لێی بخوات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ برسا نه‌مرێت دروسته‌ ، به‌ڵام زیادڕه‌وی نه‌كات و تێری لی نه‌خوات به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ بخوات كه‌ نه‌مرێ ، وه‌ جارێكی تریش نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری ، ئه‌وه‌ تاوانبار نابێ خوای گه‌وره‌ ڕوخسه‌تی پێداوه‌ بۆ زه‌روره‌ت و ناچاری یه‌ ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌.

ئەم ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی مرۆڤ تاوان بار نابێت کاتێ دەچێتە فریای کەسێکی نەخۆشەوە وخوێنی پێ دەبەخشێت .

3- یاسا وقاعیدە شەرعیەکان وا دەخوازن دروستە خوێن ببەخشرێت چونکە یەکێک لەقەواعیدەکانی بریتی یە لە ( الضرورات تبيح المحظورات )
واتە : لەکاتی زەڕووڕاتدا شتی حەڕام حەڵاڵ دەبێت .

بێگومان کەسی نەخۆش ناچارە ،وتوشی زیان بووە ، بۆیە دروستە خوێنی پێ ببەخشرێت .

وە سەبارەت بە فرۆشتنى خوێن 

بێ گومان دروستە نیە بۆ ئەو کەسەى کە خوێن دەبەخشێ لە جیاتى خوێن بەخشینەکە بڕە پارەیەک وەربگرێ ، هەروەک زاناى پایەبەرز (محمد بن على فرکوس) سەبارەت بە فرۆشتنى خوێن دەفەرموێ : فدَمُ الآدميِّ لا يجوز بيعُه؛ لدخوله في عموم النهي في قوله تعالى: ﴿حَرَّمَ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةَ وَالدَّمَ﴾ [المائدة: ٣]

 ونهيِ النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم «عَنْ ثَمَنِ الدَّمِ، وَثَمَنِ الكَلْبِ، وَكَسْبِ الأَمَةِ»(١)، وبيعُ الدم كبيع الميتة والخنزيرِ إجماعًا(٢)، وهو يتناوله النهيُ عن ثمن المحرَّم كما دلَّ عليه قولُه صلَّى الله عليه وسلَّم: «قَاتَلَ اللهُ الْيَهُودَ، إِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ لَمَّا حَرَّمَ عَلَيْهِمْ شُحُومَهَا أَجْمَلُوهُ، ثُمَّ بَاعُوهُ فَأَكَلُوا ثَمَنَهُ»(٣)،

وفي لفظِ ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما عند أبي داود بزيادةِ: «إِنَّ اللهَ إِذَا حَرَّمَ عَلَى قَوْمٍ أَكْلَ شَيْءٍ حَرَّمَ عَلَيْهِمْ ثَمَنَهُ»(٤)، وهذا جريًا على مقتضى القاعدة العامَّة: «كُلُّ مَا حُرِّمَ لِذَاتِهِ حُرِّمَ ثَمَنُهُ».

کەواتە دروست نیە بۆ ئەو کەسانەى کە خوێن دەبەخشن یان پلازماى خوێنیان لێ وەردەگیرێ بۆ نەخۆش داواى پارە بکەن .

بەڵام بەنیسبەت شکانی دەست نوێژەوە بەهۆی دەرچوونی خوێنەوە ،ئەم بابەتە زانایان جیاوازن تیایدا ، وهەندێکیان پێیان وایە دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە بەبەڵگەی ئەم فەروودەیەیە کەئەبو دەرداء گێڕاویەتیەوە ودەڵێت " أن النبي قاء فتوضأ " .
( رواه أحمد 4/449 وأبوداود 2981 والترمذي 87)
واتە : پێغەمبەر ڕشایەوە ودەس نوێژی گرت .
جا قیاسی خوێنیان کردۆتە سەر ڕشانەوە ؛ چونکە هەردوکیان لەلاشەوە دەردەچن .

وەئیمامی تورموزی دەڵێت : چەند کەسێک لەهاوەڵانی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وتابعین گێڕاویانەتەوە کەدەس نوێژی دەگرد بۆ ڕشانەوە وخوێن لە لوت هاتن ، ئەمەش بۆ چوونی ( سُفْيَانَ الثَّوْرِيِّ وَابْنِ الْمُبَارَكِ وَأَحْمَدَ وَإِسْحَقَ) .

وە هەندێ لەزانایانی تر دەڵێن :
ڕشانە وخوێن لەلوت هاتن دەس نوێژ ناشکێنێت ئەمەش بۆ چوونی(مَالِكٍ وَالشَّافِعِيِّ) و ڕیوایەتێکە لەئیمام ئەحمەدەوە ، وئیمامی البغوي دەڵێت : ئەمە بۆ چوونی زۆربەی هاوەڵان وتابعین ـە .

وە بۆچوونی ڕاجح وڕاست ئەوەیە :
خوێن دەس نوێژ ناشکێنێت ، هەرچەند باشتر وایە دەس نوێژی بۆ بگیردرێت ؛ لەبەر :
1-ئەسڵ وایە دەس نوێژ ناشکێت مەگەر بەڵگەیەک هەبێت لەسەری ، ولەپێغەمبەرەوە نەهاتووە کەببێتە بەڵگە لەسەر ئەوەی دەس نوێژ دەشکێت ، هەر بۆیە ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت : لم يثبت قط أن النبي أوجب الوضوء من ذلك .
واتە : ، بەهیچ شێوەیەک لەپێغەمبەرەوە نەهاتووە بەواجبی زانیبێت دەس نوێژی بۆ ئەمە گرتبێت .

وە شيخ ابن سعدي رحمه الله دەڵێت :
بۆ چوونی ڕاست ئەوەیە خوێن وڕشانەوە وهاوشێوەکانی دەس نوێژ بەتاڵ ناکەنەوە جا کەم بن یاخود زۆر ؛ چونکە هیچ بەڵگەیەک نی یە لەسەر بەتاڵ بوونەوەی دەس نوێژ و ئەسڵیش وایە دەس نوێژ ناشکێت .

2- ناگونجێت قیسای خوێن بکرێتە سەرغەیری خۆی ؛ چونکە یەک عیلەت و هۆکاریان نی یە .

3-شکاندنی دەس نوێژ بەهۆی دەرچوونی خوێنەوە پێچەوانەی ئەوەیە کەلەسەلەفەوە هاتووە ، لەوانە :
نوێژ کردنی ئیمامی عومەری کوڕی خەتاب لەکاتێکدا خوێن لەبرینەکەی دەهات .
وەحەسەنی بەسڕی دەڵێت :
بەردەوام موسوڵمانان نوێژیان بەبرینەکانیانەوە کردووە .

4- پاشان کاتێ کە پێغەمبەر دەس نوێژی گرتووە بەهۆی ڕشانەوەوە حەتمەن ئەو کارەی بەڵگە نی یە لەسەر ئەوەی واجبە دەس نوێژ بگیردرێت ؛ چونکە قاعیدەیەکمان هەیە دەڵێت :
تەنها کاری پێغەمبەر وبەبێ ئەوەی شتێک هەبێ بەڵگە بێت لەسەر واجبی دەلالەت ناکات لەسەر واجبی ، تەنها دەتوانرێت چاو لەپێغەمبەر بکرێت لەو کارەدا ، هەر بۆیە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت : استحباب الوضوء من الحجامة والقيئ ونحوهما متوجه ظاهر .
واتە : زاهری بەڵگەکان وا دەخوازن سونەتە دەسنوێژ گرتن بەهۆی ڕشانەوە وحوجامە وهاوشێوەکانی .

کورتەی ئەوەی ئاماژەمان پێ دا :
دروستە خوێن ببەخشرێت ، و سوننەتە ئەو کەسەی کەخوێن دەبەخشێت دوای خوێن بەخشینەکە دەس نوێژ بگرێت ، خۆ ئەگەر دەس نوێژی نەگرد هیچی لەسەر نی یە و ئاساییە . والله تعالى أعلم .

سەبارەت بە بابەتى خوێن بەخشین بڕوانە : 
المختارات الجلية للشيخ عبدالرحمن بن سعدي 327 ، أحكام الأطعمة في الشريعة للدكتور عبد الله الطريقي 411 مجلة المجمع الفقهي عدد 1 ص 32 ، نقل الدم وأحكامه للصافي 27 أحكام الجراحة الطبية للدكتور الشنقيطي 580
وفي مسألة نقض خروج الدم للوضوء :
مجموع الفتاوى 20/526 شرح عمدة الفقه لابن تيمية 1/295 المغني لابن قدامة 1/234 توضيح الأحكام للبسام 1/239 الشرح الممتع لابن عثيمين 1/221


(١) أخرجه البخاريُّ في «البيوع» بابُ ثمنِ الكلب (٢٢٣٨) مِنْ حديثِ أبي جُحَيْفَة رضي الله عنه.
(٢) انظر: «الإجماع» لابن المنذر (١٠١).
(٣) أخرجه البخاريُّ في «البيوع» بابُ بيعِ المَيْتة والأصنام (٢٢٣٦)، ومسلمٌ في «المساقاة» (١٥٨١)، مِنْ حديثِ جابر بنِ عبد الله رضي الله عنهما.
(٤) أخرجه أبو داود في «الإجارة» بابٌ في ثمن الخمر والمَيْتة (٣٤٨٨) مِنْ حديثِ ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٥١٠٧).

سەردان: ٢,٦٤٥ بەش: کڕین و فرۆشتن