کڕین و فرۆشتنە حەرامەکان کامانەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کڕین و فرۆشتنە حەرامەکان کامانەن ؟

ئەسڵ لەکڕین و فرۆشتندا ئەوەیە دروستە ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە : ( وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وحَرَّمَ الرِّبَا ) [البقرة : 275] .
واتە : خودا کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ کردووە و ڕیبای حەرام کردووە .
بێگومان ئەو کڕین و فرۆشتنانەی کەخوا حەڵاڵی کردوون زۆر ترن لەوانەی حەرامی کردوون ، هەموو کڕین و فرۆشتنێک حەڵاڵە گەر ستەم یاخود نادیاری یاخود غەشى تێدا نەبێت وئەو جۆرانەی تر کەبەبەڵگە ڕێگریان لێ کراوە ، جگە لەوانە ئەسڵ وایە حەڵاڵن .
وە کڕین و فرۆشتنە حەرامەکان چەند جۆرێکی هەیە ، لەوانە ئەوەی کە عبدالله ی کوڕی عومەر ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : « أن رسول الله ـ ـ نهى عن النجش » متفق عليه.
واتە : پێغەمبەری خوا ڕێگری کردووە لە (النجش) جا نەجەش ئەوەیە کەسێک هەڵدەسێت بەزیاد کردنی سعری کاڵایەک لەبەر چاو کەسانی تر و مەبەستی کڕینی نی یە (!) ، بەڵکو مەبەستیەتی کە ئەمان لەخشتە بەرێت و ئەو کاڵایە بکڕن بەسعرێکی زیاده .
وە لە ئەبو هوریرەوە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ هاتووە کە پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرموویەتی : « لا تلقوا الركبان ، ولا يبع بعضكم على بيع بعض ، ولا تناجشوا ، ولا يبع حاضر لباد » متفق عليه .
واتە : مەچن بەپیری بارەوە ، وکڕین و فرۆشتن لەسەر کڕین و فرۆشتنی یەکتر مەکەن ، وسعر لەسەر یەک گران مەکەن بەفێڵ ، وبا کەسی شاری شت بۆ کەسی لادێ نەفرۆشێت .

وەهەروەها لە ئەبو هوریرەوە ـ خوا لێی ڕازی بێت ـ هاتووە و دەڵێ : «نهى رسول الله عن بيع الحصاة وعن بيع الغرر» رواه مسلم .
واتە : پێغەمبەری خوا ـ ـ ڕێگری کردووە لە (بيع الحصاة) کە بریتی یە لەهەڵدانی بەرد بەشێوازێک بەردەکە چەندێک بڕی کرد ئەوەندە ئەرزی پێدەفرۆشێت بەسعرێکی دیاری کراو ، وهەروەها ڕێگری کردووە لە(بيع الغرر) کە هەموو کڕین و فرۆشتنێکی نادیار و ناڕون دەگرێتەوە .

وە(بيع الغرر) بنەمایەکی گرنگە لە کڕین و فرۆشتندا و زۆر بابەت دەگرێتەوە ، وەک (بيع الآبق) کەکڕین و فرۆشتنی شتی ڕاکردووە ، وهەروەها شتێک کەنەبێت و مەعدوم بێت و شتی نادیار ومەجهول ، وئەو شتەی کەناتوانی تەسلیمی بکەیت ، وئەوەی کەهێشتا کەسی فرۆشیار بەتەواوی نەبۆتە ماڵی ، وفرۆشتنی ماسی لەئاوێکی زۆردا ، وشیر لەگواندا ، وبێچو لەسکی دایکیدا ، وجگە لەمانەش .

وەلەو کڕین و فرۆشتنانەی کە ڕێگریان لێکراوە (بيع العينة) کەبریتی یە لە فرۆشتنی شتێک بەقەرز یاخود بەپارەیەک کە وەری نەگرتبێت ، پاشان بیکڕێت بەکەمتر لەوەی کەفرۆشتوویەتی بەپارەی حازر ، جا گەر لەدوای کۆتایی مودەکەیەوە بێت ، ئەوا دوەمیان بەتاڵ دەبێتەوە .
وە عبدالله ی کوڕی عومەر ـ خوا لێیان ڕازی بێت ـ گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : پێغەمبەری خوا ـ ـ فەرمووی : « إذا تبايعتم بالعينة وأخذتم أذناب البقر ، ورضيتم بالزرع ، وتركتم الجهاد في سبيل الله عز وجل ، سلط الله عليكم ذلاً لا ينزعه عنكم حتى ترجعوا إلى دينكم » رواه أبو داود .
واتە : گەر کڕین و فرۆشتنی (العينة)تان کرد ، ودوای کلکی مانگا و دونیا کەوتن ، وڕازی بوون بەزەرعات ، و وازتان لەجیهاد کردن هێنا لەپێناوی خوادا ، ئەوا خودا زەلیلیەکتان بەسەرا دێنێت و لای نابا لەسەرتان تاوەکو نەگەڕێنەوە سەر دینەکەتان .

وەڵامى : شێخ محمد بن عبد الله السبيل رحمه الله تعالى
إمام وخطيب المسجد الحرام ، وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٣١٦ بەش: کڕین و فرۆشتن