ئەگەر کەسێک پێشتر بۆ خۆى حەجی نەکردبێ دەتوانێ حەج بۆ کەسی تر بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک پێشتر بۆ خۆى حەجی نەکردبێ دەتوانێ حەج بۆ کەسی تر بکات؟

دروست نی یە بۆ هیچ کەسێک حەج بۆ کەسێکی تر بکات پێش ئەوەی حەجی بۆ خۆی کردبێت لەوەوپێش ، خۆ ئەگەر حەجی کرد بۆ کەسێی تر ئەوا ئەو حەجە بۆ خۆی حساب دەکرێت نەک ئەو کەسەی کەویستویەتی حەجی بۆ بکات .

زانایانی ( اللجنة الدائمة )دەڵێن :
دروست نی یە مرۆڤ حەج بۆ کەسێکی تر بکات پێش ئەوەی حەج بۆ خۆی بکات ، بەڵگەشیان ئەو فەرموودەیەیە کە ابن عباس رضي الله عنهما گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : ( أن النبي سمع رجلاً يقول : لبيك عن شبرمة ، قال : حججت عن نفسك ؟ قال : لا ، قال : حج عن نفسك ، ثم عن شبرمة"
واتە : پێغەمبەر گوێی لەپیاوێک بوو دەیگوت : حەج لەبری شەبەرمە ، پێی فەرموو :
حەجت بۆ خۆت کردووە ؟
گوتی : نەخێر .
فەرمووی : حەج بۆخۆت بکە پاشان بۆ شەبەرمە .
الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الله بن غديان .
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 11 / 50 ) .

سەردان: ١,٤٣٩ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج