ئەوانەی دژایەتی (ابن تیمیە) دەکەن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەوانەی دژایەتی (ابن تیمیە) دەکەن
پرسیار:

دەگۆترێت؛ بۆ ئەوەند باسی (ابن تیمیە) دەبیستین؟ دەبێ ئەم پیاوە کێ بێت؟ ئایا ڕاستە خاوەن هزرێکی تیرۆرستە چونکە داعش مەدحی دەکەن؟ کێن ئەوانەى کە دژایەتی (ابن تیمیە) دەکەن ؟  وەئایا جیاوازی ئەم زانایە لەگەڵ زانایانی دیکە چییە؟

یەکەم : ئەوانەی دژایەتی (ابن تیمیە) دەکەن سێ کەسن: کافرێکی دژە ئیسلام ، بیدعەچیەکی دژە سونەت!
نەزانێکی خاوەن هەوا و هەوەس!.
ئەگەرنا ابن (ابن تیمیە) یەکێکە لە زانا موجتەهیدەکانی ئیسلام وەکو هەر موجتەهیدێک ڕاست و هەڵەی هەیە.
دووەم : بە تیرۆر ناساندنی زانایەک؛ چونکە داعش مەدحی کردووە شتێکی نازانستییە، چونکە داعش و هاوشێوەکانی مەدحی قورئان و فەرموودە و هەڤاڵانی پێغەمبەریش دەکەن.

بەڵام لێرەوە پرسیارێکی دیکە دروست دەبێت ئەویش:

ئەی خاڵی جیاوازی ئەم زانایە لەگەڵ زانایانی دیکە چییە؟ تاوەکو بەم شێوەیە جێگای خۆی لەناو هەموو هەستانەوەیەکى ئیسلام بکاتەوە؟

وەڵامەکەش دووبارە لە دوو خاڵ دایە:

یەکەم : ابن تیمیە لە سات و زەمانێکی وەکو ئەمڕۆمان ژیاوە؛ بێ دەسەڵاتی و پەرتەوازەی موسڵمانان و دەستدرێژی سەربازی دوژمنان بۆ سەریان لەو پەڕی توندی دا بوو، و لە لایەکی دیکەوە گەشەسەندنی هزرە نامۆیەکانی دوورە ئیسلام بەناوی ئیسلام لە ناو موسڵماناندا لەو پەڕی گەشەسەندن دابوون، وەکو ئەمڕۆمان.
ابن تیمیە وەڵامی هەموویانی دایەوە، کە زۆربەی وەڵامەکانی ئەو کات بۆ کێشەکانى ئەمڕۆمان دەشێن!

دووەم: کەلتوری (تەیمی) لە لایەن خەڵک و قوتابیانییەوە پارێزرا تاوەکو لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ڕابردوو ،(مجموعة الفتاوى 37مجلد) بە چاب گەیشت و بە دونیا بڵاو بووە .
کە بەڕاستی ئەم بڵاوبوونەوەیە؛ بڵاوبوونەوەی نۆێ بوونەوەی ئیسلام بوو...
وە تاوەکو ئەمڕۆمانیش بە بەردەوامی دەستنووسەکانی ئەم زانایە، ساڵ بە ساڵ لە چاپ دەدرێن ، زانایان کاری بۆ دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە لەوانە بۆ نمونە:
* وەڵامدانەوەی بۆ شبوهاتی فلسیوفەکان لە (11 مجلد)دا بەناونیشانی: (درء تعارض العقل و النقل).
* وەڵامدانەوەی بۆ شوبهاتی شیعە له(9 مجلد) دا. بەناونیشانی: (منهاج السنة النبوية في نقض كلام الشيعة و القدرية).
* وەڵامدانەوەی شوبوهاتی نصارا لە (6مجلد)دا. بەناونیشانی:(الجواب الصحيح لمن بدل دين المسيح)....هتد
دەیان نوسراوی دیکە، کە جێگای ڕێزی زانایان بوون.

ئەمانە هەموویان وایانکرد هەموو لایەنەکانی بانگەوازی ئیسلام بۆ زانستی ئەم گەورە زانایە بگەڕێنەوە.
بەمە قسە و باس لەسەری زۆر بوو چونکە تاکە زانایە زانستەکەی بەم فراوانییەوە، لەگەڵ پتەوی ناوەڕۆک، و جۆراو جۆری بابەتی، لە مەیدانی زانستیدا بمینێت، زانایان بەم فراوانییەوە خزمەتی بکەن. دوژمنان بەم فراوانییەوە دژایەتی بکەن!.

مامۆستا سامی مصطفی حسن


سەرچاوەکان:
° دعاوى المناوئين لشيخ الاسلام ابن تيمية. تأليف: د. عبدالله الغصن. ط. دار ابن الجوزي.
°ابن تيمية رد مفتريات ومناقشة شبهات. تأليف: د. خالد عبدالقادر. ط . مكتبة الرشد.
° داعش العراق و الشام في ميزان السنة و الاسلام . تاليف: الشيخ علي الحلبي.

سەردان: ٣,٩٢٥ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان