گرنگی و پێگەی قودس بەلای موسڵمانانەوە چیە؟ وە ئایا جولەكە هیچ مافێكیان هەیە تیایدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گرنگی و پێگەی قودس بەلای موسڵمانانەوە چیە؟ وە ئایا جولەكە هیچ مافێكیان هەیە تیایدا؟
پرسیار:

به حوكمی ئەوەی من موسڵمانم بەبەردەوام گوێم لەوە دەبێت كە قودس گرنگە بۆمان, بەڵام هۆكارەكە چیە؟
وە ئەشزانم كە پێغەمبەر یەعقوب عليه الصلاة و السلام مزگەوتی ئەقصای دروستكرد لەو شارەدا, وە پێغەمبەر محمدیش پێشنوێژی بۆ هەموو پێغەمبەران كرد تێیدا كە ئەوەش دووپات كردنەوەی یەك پەیامێتی و وەحی خواییە, جا ئایا هۆكاری تر هەن بۆ گرنگێتی ئەم شارە یاخود تەنها بەهۆی مامەڵەكردنمانەوە لەگەڵ جولەكەدا؟ وەها بۆم دەردەكەوێت كە جولەكە  پشكیان لە ئێمە زیاترە لەم شارەدا.

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەكەم:
گرنگێتی بیت المقدس: ڕەحمەتی خوات لێ بێت چاك بزانە كە فەزڵەكانی ئەم شوێنە زۆرن لەوانە:

1- خوای گەورە لە قورئاندا بە موبارەك وپیرۆز ناوی بردووە, وەكو دەفەرموێت: [سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ ] { الاسراء : 1 }واتە: پاكی و بێگەردی وستایش بۆ ئەو زاتەی كە شەوڕەوی كرد لەبەشێكی كەمی شەودا بەبەندەی خوی محمد لە مزگەوتی حرام ،كەعبەی پیرۆزەوە بۆ مزگەوتی ئەقصی لە بیت المقدس كە دەوروبەریمان پیرۆز وپڕبەرەكەت كردووە.
وە بێگومان دەوروبەری مزگەوتەكەش كە پڕبەرەكەت وپیرۆز كراوە پێك دێت لە قودس ، بۆیە پیرۆزە.
2- خوای گەورە وەصفی دەكات بەوەی موقەدەسە لەسەر زمانی پێغەمبەر موساوە عليه الصلاة والسلام وەكو دەفەرموێت: [يَاقَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ ]{ المائدة:21 } واتە: ئەی قەوم و عەشرەتم بچنە ناو ئەو زەویە پیرۆزەی القدس, كە خوا پێویستی كرد لەبەر سوودی خۆتان بچنە ناوی.
3- مزگەوتی ئەقصای تێدایە كە نوێژكردن تێیدا بەرانبەرە بە دووسەدو پەنجا نوێژ.
عن أبي ذر رضي الله عنه قال: تذاكرنا ونحن عند رسول الله : أيهما أفضل: مسجد رسول الله أم مسجد بيت المقدس؟
فقال: رسول الله :
(صلاة في مسجدي أفضل من أربع صلوات فيه ولنعم المصلى هو, وليوشكن أن يكون للرجل مثل شطن فرسه من الأرض حيث يرى منه بيت المقدس خير له من الدنيا جميعا . (1)
واتە: لە ئەبی زەرەوە دەڵێت: ئێمە لای پێغەمبەری خوا بووین وباسی ئەوەمان دەكرد كە كامیان فەزڵی زیاترە: مزگەوتی پێغەمبەری خوا یان مزگەوتی بیت المقدس؟ بۆیە ئەویش فەرمووی: نوێژێك لەم مزگەوتەی مندا باشترە لە چوار نوێژ كە لە بیت المقدسدا بكرێت لەكاتێكدا ئەوێیش نوێژگەیەكی باش وچاكە, وە نزیكە ( سەردەمێك بێت ) كە پیاو بەئەندازەی پەتی وڵاخەكەی زەوی هەبێت و لێیەوە بیت المقدس ببینێت باشترە بۆی لە هەموو دونیا.
4- دەجالی كوێر ناچێتە ئەم مزگەوتەوە لەبەر ئەم فەرموودەیە:
" وَإِنَّهُ سَيَظْهَرُ عَلَى الْأَرْضِ كُلِّهَا إلا الحَرَمِ وَبَيْتِ الْمَقْدِسِ" (2) واتە: بەسەر زەویدا دەگەڕێ‌ ودەچێتە هەموو شوێنێكی زەوی جگە لە حەرەم و بیت المقدس.
5- دەجال لە شوێنێكی نزیك لە بیت المقدس دەكوژرێت لەسەر دەستی عیسای مەسیح عليه السلام : وەكو لەم فەرموودەیەدا هاتووە: " يَقتُلُ ابنُ مَرْيَمَ الدَّجَّالَ بِبِابِ لُدٍّ " (3) واتە: عیسای كوڕی مەریەم لەلای دەرگای لود دەجال دەكوژێ.
وە ئاشكرایشە كە دەرگای لود بریتیە لە شوێنێكی نزیك لە بیت المقدسەوە.
6- پێغەمبەری خوا لە مزگەوتی حرامەوە شەوڕەوی پێكرا بەرەو ئەم مزگەوتە ، خوای گەورە دەفەرموێت: [سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى]
7- بیت المقدس یەكەم ڕووگە وقیبلەی موسڵمانانە, وەكو لەم فەرموودەیەدا هاتووە:
عَنِ الْبَرَاءِ قَالَ: لَمَّا قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ صَلَّى نَحْوَ بَيْتِ الْمَقْدِسِ سِتَّةَ عَشَرَ شَهْرًا أَوْ سَبْعَةَ عَشَرَ شَهْرًا...(4) واتە: بەرائی كوری عازب دەڵێت: كە پێغەمبەری خوا هات بۆ مەدینە بەرەو بیت المقدس نوێژی كرد بۆ ماوەی شازدە یان حەڤدە مانگ.
8- بیت المقدس شوێنی دابەزینی وەحیە و نیشتیمانی پێغەمبەرانە.
9- مزگەوتی ئەقصی یەكێكە لەو سێ مزگەوتەی كە دروستە سەفەری بۆلا بكرێت, لەبەر ئەم فەرموودەیە:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
" لاَ تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلَّا إِلَى ثَلاَثَةِ مَسَاجِدَ: المَسْجِدِ الحَرَامِ، وَمَسْجِدِ الرَّسُولِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَمَسْجِدِ الأَقْصَى " (5)
واتە: گەشت وسەفەر ناكرێت بۆ هیچ شوێنێك بەمەبەستی عیبادەت و نوێژكردن و تێدا مانەوە مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت كە ئەوانیش بریتین لە: مزگەوتی حەرام ، مزگەوتی پێغەمبەر صَلَّی اللهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ و مزگەوتی ئەقصی.
10- پێغەمبەرى خوا پێشنوێژی بۆ هەموو پێغەمبەران كرد تێیدا كە ئەوەش دووپات كردنەوەی یەك پەیامێتی و وەحی خواییە .

دووەم:
دروستكردن و بیناكردنی قودس لەلایەن یەعقوبەوە مانای ئەوە ناگەیەنێت كە جولەكە شایستەترن لە موسڵمانان بە بیت المقدس ئەوەش لەبەر ئەوەی یەعقوب یەكخواپەرست بووە و جولەكە ئێستا موشریكن و ئەوەش ناگەیەنێ كە باوكیان یەعقوب ئەگەر ئەو ماڵەی دروست كردبێت ئەوە بۆ ئەوانە ،بەڵكو یەعقوب دروستی كردووە بۆ ئەوەی یەكخواپەرستەكان نوێژی تێدابكەن ئەگەر نەوەو رۆڵەی خۆیشی نەبن ، و ڕێگری لە هاوبەش پەیداكەران بكرێت ئەگەرچی ڕۆڵە و نەوەی خۆیشی بن ، چونكە پێغەمبەران پەیام و بانگەوازیان نەتەوەیی و ڕەگەزپەرستی نەبووە بەڵكو وەستاوە لەسەر تەقوا و لەخواترسان.
سێ یەم:
كە ووتت پێغەمبەری خوا پێشنوێژی بۆ هەموو پێغەمبەران كردووە تێیدا و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر یەك پەیامێتی پێغەمبەران و وەحی خوایی ، ئەمە قسەیەكی ڕاست و تەواوە لەڕووی بنچینەی دین وبیروباوەڕی پێغەمبەرانەوە ، چونكە تەواوی پێغەمبەران لەیەك سەرچاوەوە شەرعیان بۆ هاتووە ئەویش وەحیە و بیروباوەڕیان یەكێكە ئەویش یەكخواپەرستیە, هەرچەندە لەڕووی شەریعەت و فیقهەوە جیاوازن بەپێی وردەكاریەكان ، پێغەمبەری خوایش بەفەرمایشتێكی خۆی ئەم ڕاستیە زیاتر دەسەلمێنێت و دەفەرموێت: " أَنَا أَوْلَى النَّاسِ بِعِيسَى ابْنِ مَرْيَمَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، وَالْأَنْبِيَاءُ إِخْوَةٌ لِعَلَّاتٍ، أُمَّهَاتُهُمْ شَتَّى وَدِينُهُمْ وَاحِدٌ " (6) واتە: من لە پێشترین كەسم بە عیسای كوڕی مەریەم لە دونیا و دوارۆژیشدا ، پێغەمبەران برای باوكین ، دایكانیان جیاوازە و دینەكەیان یەكێكە.
وە لێرەوە پێویستە ئاگاداریەك بدرێت لەسەر ئەوەی كە دەوترێت ئێستا جولەكە و گاور و موسڵمانان لەسەر یەك سەرچاوەن ، ئەمەش وەها نیە لەبەر ئەوەی جولەكە دینی پێغەمبەرەكەیان گۆڕیوە بەڵكو لە دینی پێغەمبەرەكەیاندا هاتووە كە دەبێت شوێنی پێغەمبەر محمد بكەون و باوەڕی پێ بهێنن, كەچی ئێستا بێباوەڕن بە پێغەمبەرێتی محمد و هاوكات شیركیش بۆ خوا دادەنێن.
چــوارەم:
جولەكە هیچ بەش وپشكێكی نیە لە قودسدا ، لەبەر ئەوەی ئەو خاك و زەویەی كە هەرچەند پێشووتریش لەسەری ژیاون بەڵام ئێستا هی موسڵمانانە ئەوەش لەدوو ڕووەوە:
1- جولەكە بێباوەڕبوون و نەگەڕانەوە سەر دینی باوەڕدارەكانی بەنی ئیسرائیل ئەوانەی شوێنی موسا و عیسا كەوتن و سەریانیان خست.
2- ئێمەی موسڵمان شایستەترین بە بیت المقدس نەوەك ئەوان ، لەبەر ئەوەی زەوی بۆ ئەو كەسە نیە كە سەرەتا ئاوەدانی دەكاتەوە ودروستی دەكات, بەڵكو بۆ ئەو كەسانەیە كە حوكمی خوای تێدا جێ بەجێ دەكەن ، چونكە خوای گەورە زەوی و خەڵكی دروستكردووە بۆ ئەوەی بیپەرستن لەسەری و دین و شەرعەكەی بەرپا ببێت, وەكو دەفەرموێت: [إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (128) ]{ الاعراف } واتە: بەڕاستی زەوی موڵكی خوایە و دەیسپێرێت بەهەركەس كە بیەوێت لەبەندەكانی, و سەرئەنجامی چاكیش هەربۆ پارێزكارانە.
هەربۆیە ئەگەر گەلێك لەعەرەب كە لەسەر دینی ئیسلام نەبوون هاتن و حوكمیان بە ئیسلام نەكرد بەڵكو بەكوفر وستەم بەڕێوەیان دەبرد ئەوا شەڕیان لەگەڵ دەكرێ هەتا ملكەچ دەبن بۆ ئیسلام ، جا بۆیە بابەتەكە پرس و دۆزی گەلان و نەتەوە وڕەگەزپەرستێتی نیە بەڵكو بابەتەكە باسی یەكخواپەرستی و ئیسلامە.

هەربۆ سوود وەرگرتن قسەی چەند توێژەرێك دەگێڕینەوە:
" مێژوو سەلماندوویەتی كە یەكەم خەڵكانێك كە نیشتەجێی فەلەستین بوونە بریتی بوونە لە كەنعانیەكان پێش شەش هەزار ساڵ ، كە ئەوانیش هۆزێكی عەرەبی ڕەسەن بوونە هاتوون بۆ فەڵەستین لە دوورگەی عەرەبیەوە و دوای هاتنیان بۆ ئەو شوێنە ناونراوە فەڵەستین." ( الصهيونية, نشأتها, تنظيماتها, أنشطتها: أحمد العوضي, ص: 7 )
" بەڵام جولەكە بۆ یەكەم جار هاتن بۆ فەڵەستین پاش چوونی پێغەمبەر ئیبراهیم عليه السلام بۆ ئەوێ‌ بەنزیكەی شەش سەد ساڵ ، واتە ئەوان لە پێش زاین چوون بۆ ئەوێ‌ بەنزیكەی هەزار و چوارسەد ساڵ ، ئەمەش واتە كاتێك جولەكە چوونەتە ئەوێ‌ ، كەنعانیەكان لەوێ‌ بوونەو ئاوەدانیان كردۆتەوەو تێیدا نیشتەجێ بوونە پێش جولەكەكان بە نزیكەی چوارهەزار و پێنج سەد ساڵ. ( هەمان سەرچاوەی پێشوو )
لەمەوە ئەوە دەردەكەوێت كە جولەكە هیچ مافێكیان نیە لەسەر زەوی فەڵەستین نە شەرعی دینی و نە مێژووییش ونە لەڕووی خاوەندارێتیەوە ، بۆیە ئەوان ستەمكار و خۆسەپێن وداگیركەرن ، داواكارین لەخوای بەدەسەڵات كە قودس ڕزگار بكات لەدەستیان بەم نزیكانە و چونكە هەرخۆی بیسەری دواعا و پاڕانەوەكانە والحمدلله رب العالمین.

ستافى وەڵامەکان

==============
1- صححه الألباني في السلسلة الصحيحة في آخر الكلام على حديث رقم 2909.
2- رواه احمد 19665, وصححه ابن خزيمة 2/327, وابن حبان 7/102.
3- رواه مسلم 2937.
4- صححه الألباني في صفة الصلاة.
5- رواه البخاري 1132 و مسلم827.
6- رواه البخاري3259 و مسلم 2365.

سەردان: ٧,٥٧٢ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان