منداڵێک لەخێزانێکی کافر لەدایک ببێت ، ئیتر بۆ خودا دەیخاتە ئاگرەوە گەر ئەو کەسە گەورە بوو و لەسەر ئەو کوفرە مرد ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
منداڵێک لەخێزانێکی کافر لەدایک ببێت ، ئیتر بۆ خودا دەیخاتە ئاگرەوە گەر ئەو کەسە گەورە بوو و لەسەر ئەو کوفرە مرد ؟
پرسیار:

ئێمە وەک موسوڵمان باوەڕمان بەقەزاو قەدەر هەیە ، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا گەر لەسەر منداڵێک نوسرابێت لەخێزانێکی کافر لەدایک ببێت ، ئیتر بۆ خودا دەیخاتە ئاگرەوە گەر ئەو کەسە گەورە بوو و لەسەر ئەو کوفرە مرد ؟

بەڵێ برا بەڕێزەکەم باوەڕمان بەقەزاو قەدەر هەیە ، بەڵام پێش ئەوە باوەڕمان بەکامڵی ودادپەروەری خودا هەیە ، وباوەڕمان وایە خودا دوورە لەبچوک ترین ستەم ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ لا يَظْلِمُ النَّاسَ شَيْئاً وَلَكِنَّ النَّاسَ أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ) (يونس:44) ،
واتە : بەتەئکید خودا ستەم لە هیچ کەسێک ناکات ، بەڵکو ئەوە مرۆڤەکان خۆیانن ستەم لەنەفسی خۆیان دەکەن .

ئایەت لەم بارەیەوە زۆر زۆرە ، لەکاتێکدا ئێمە دەزانین خودا نەرم ونیانە وبەبەزەییه ، وخاوەن ڕەحمەتێکی زۆرە و ڕەحمەتی زۆر زۆرترە لەتوڕە بوونی ، هەروەک لەو فەرموودەیەدا هاتووە کە ئەبو هوڕەیرە گێڕاویەیەوە ودەڵێت :پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( إِنَّ اللَّهَ كَتَبَ كِتَابًا قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ الْخَلْقَ إِنَّ رَحْمَتِي سَبَقَتْ غَضَبِي فَهُوَ مَكْتُوبٌ عِنْدَهُ فَوْقَ الْعَرْشِ ) رواه البخاري (7554)
واتە : خوای پەروەردگار پێش ئەوەی دروست کراوەکان دروست بکات کتابێکی نوسیوە بەوەی ڕەحمەتی پێش سزا و توڕەیی کەوتووە ئەو کتابە لەلای خودایە ولەسەر عەڕش نوسراوە .

هەرلەبەر ئەمەشە پێی خۆشە مەجالی بەندەکانی بدات ولێیان ببورێت وعوزریان لێ قەبوڵ بکات ، پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : ( .. لَا أَحَدَ أَحَبُّ إِلَيْهِ الْعُذْرُ مِنْ اللَّهِ وَمِنْ أَجْلِ ذَلِكَ بَعَثَ الْمُبَشِّرِينَ وَالْمُنْذِرِينَ ..) رواه البخاري (7416)
واتە : هیچ کەسێ بەقەد خودا عوزر هێنانەوەی پێ خۆش نی یە هەر لەبەر ئەوەشە موژدە دەران وترسێنەرانی ناردووە .

جا کاتێ لەمە دڵنیا بووی ، کەباوەڕی هیچ کەسێک دروست نابێ تەنها بەمە نەبێت ، ئەوا هەرچی نەزانین ودوو دڵی هەیە بیگێڕەوە بۆ ئەمە ئەوکات دڵت ئارام دەبێت ، ئەمە لەکاتێکدا تۆ دەزانیت خودا لەخۆت دڵسۆز ترە بۆت بەڵکو لەدایک دڵسۆز ترە بەمنداڵەکەی ، عومەری کوڕی خەتاب گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : (قَدِمَ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَبْيٌ فَإِذَا امْرَأَةٌ مِنْ السَّبْيِ قَدْ تحلّب ثَدْيهَا تَسْقِي إِذَا وَجَدَتْ صَبِيًّا فِي السَّبْيِ أَخَذَتْهُ فَأَلْصَقَتْهُ بِبَطْنِهَا وَأَرْضَعَتْهُ فَقَالَ لَنَا النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَتُرَوْنَ هَذِهِ طَارِحَةً وَلَدَهَا فِي النَّارِ قُلْنَا لَا وَهِيَ تَقْدِرُ عَلَى أَنْ لَا تَطْرَحَهُ فَقَالَ لَلَّهُ أَرْحَمُ بِعِبَادِهِ مِنْ هَذِهِ بِوَلَدِهَا ) رواه البخاري (5999) ومسلم (2754)
واتە : کۆمەڵێ دەس کەوتیان بۆ پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هێنا لەناو ئەو دەس کەوتانەدا ئافرەتێک بوو کە مەمکەکانی پڕ بوو بوو لەشیر بەدوای منداڵەکەیدا دەگەڕا ومنداڵێکی لەناو دەست کەوتەکاندا بینی ونوساندنی بەخۆیەوە وشیری پێ دا ، پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ئایا پێتان وایە ئەم دایەکە منداڵەکەی فڕێ بداتە نێو ئاگرەوە ؟
گوتمان : نەخێر ئەو ناتوانێت ئەو کارە بکات ، فەرمووی دەی دڵنیابن خودا بەبەزەیی ترە بەرانبەر بەندەکانی لەو ئافرەتە بەمنداڵەکەی .

خوای پەروەردگار زۆر لەوە بەڕەحم ترە کەتۆ پرسیاری دەکەیت وموناقەشەی لەبارەوە دەکەیت ، دڵنیابە لەخۆت بەڕەحم ترە بەخودی خۆت ، جا گەر ئە کەسە ئەهلی ئەوە بێت خودا ڕەحمی پێ بکات ئەوا بەتەئکید خودا ڕەحمی پێ دەکات وئەوە شتێکی مەعلومە .
بەڵام گەر کەسە لەکەسە کەلە ڕەقەکان بوو ، ئەو کات تۆ خەریکی نەفسی خۆت بەو مەبە محامی کەسانی خراپەکار وبەدکار .

ئاگادار بە بێ ئاگا نەبی لەو ئەسڵەی ئاماژەمان پێ دا ، پاشان ئاگادار بە تەماشای قەدەر مەکە پێش ئەوەی حیکمەتەکەی بزانیت ، دواتر بزانە بابەتی قەدەر وەک خۆر وایە هەرکات باوەڕت پێی هێنا ئەوا سەلامەت دەبیت ودڵت ئارام دەبێت وەک ئەو کەسەی بەڕۆژ بەڕێگادا بڕوات وبەرچاو ڕوون بێت .

بەڵام گەر زۆر ورد بوویتەوە وزۆر لێکۆڵینەوەت کرد ئەو کات تەماشا کردنی خۆر وورد بوونەوە لێی چ سودێکت پێ دەگەیەنێت جگە لەزیان گەیاندن بەچاو ؟!

پاشان ئێمە دێینە سەر ئەو بابەتەی کە تۆ پرسیارت لەبارەیەوە کردووە ، نەوەک وا گومان بەریت بەو قسانەی پێشومان خۆمان لەوڵامەکەت لاداوە ، بۆیە دەڵێین :
دڵنیابە خودا کار ئاسانی بۆ هەموو مرۆڤێک کردووە تاوەکو خێر وشەڕ لەیەک جودا بکاتەوە ، هەروەک فەرموویەتی : (أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ) (البلد:8) ،
واتە : ئایا دوو چاومان پێ نەبەخشین ، واتە : دوو چاومان پێ نەداون تاوەکو حەقی پێ ببینن ، (وَلِسَاناً وَشَفَتَيْنِ) (البلد:9) ، واتە : زمانێک ودوو لێومان پێنەداون ، واتە : زمانێک کە ئەو شتانە دەربڕێت کەلەدەرونیدایە ، ( وهَدَيْنَاهُ النَّجدين ) البلد/10 ، واتە : ڕێگای خێر و شەڕمان بۆ ڕوو نەکردوونەتەوە ؟.

ابن مسعود دەڵێت : مەبەست لە (النَّجدين) خێر وشەڕە .

وەهەروها خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنَّا خَلَقْنَا الْأِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعاً بَصِيراً * إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِراً وَإِمَّا كَفُوراً) (الانسان:2-3) ،
واتە : ئێمه‌ مرۆڤمان دروست كردووه‌ له‌ دڵۆپه‌ ئاوێكی تێكه‌ڵ له‌ ئاوی پیاو و ئاوی ئافره‌ت كه‌ تێكه‌ڵ ئه‌بێ و یه‌ك ئه‌گرێ وه‌ به‌ چه‌ند قۆناغێك مرۆڤی لێ دروست ئه‌بێ [نَبْتَلِيهِ] دواتر مرۆڤ تاقی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ [فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا (2)] وه‌ وامان له‌ مرۆڤ كردووه‌ كه‌ بیسه‌رو بینه‌ر بێت و شت ببیستێ و ببینێ، تا به‌هۆیانه‌وه‌ بتوانێ به‌ ویستی خۆی گوێڕایه‌ڵى خوا بكات یان سه‌رپێچى و خراپه‌یان پێ ئه‌كات * [إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ] ئێمه‌ هه‌ردوو ڕێگای خێرو شه‌ڕمان بۆ مرۆڤ ڕوون كردۆته‌وه‌و پێی ناساندووه‌ [إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا (3)] ئیتر به‌ ویستی خۆی یان ئه‌وه‌تا شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ئه‌كات، یان ئه‌وه‌تا كوفرانه‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌كات و سه‌رپشكه‌و تواناى هه‌یه‌.

خوای پەروەردگار لەو ئایاتەنەی پێشودا ڕوونی کرۆتەوە کەکۆمەڵێ ئامڕاز و هۆکاری بەمرۆڤ بەخشیوە تاوەکو بتوانێت حەق وشەڕی پێ لێک جودا بکاتەوە .

پاشان خودا ئەمانەی بەتەنها نەکردووە بەبەڵگە بەسەر بەندەکانیەوە ، بەڵکو دەرگای عوزری بۆ واڵا کردوون ، تاوەکو نوری وەحیان لەئاسمانەوە بۆ هات ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( رُسُلاً مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ) النساء/165 ،
واتە : پێغەمبەرانی موژدە دەر وترسێنەرمان ناردووە تاوەکو مرۆڤەکان بیانویان بەدەستەوە نەمێنێت دوای هاتنی پێغەمبەران .

وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً) الإسراء/ 15
واتە : ئێمە هیچ گەلێک سزا نادەین تاوەکو پێغەمبەریان بۆ ڕەوانە نەکەین .

هەر لەبەر ئەمەیە خودا سەرزەنشتی بێباوەڕان دەکات لەبەرانبەر ئەو خۆ بێئاگا کردنەیان بەرانبەر بەخودا وپێغەمبەرانی وئایەتەکانی ، هەروەک فەرموویەتی : ( َيا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالإِنسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَاء يَوْمِكُمْ هَـذَا قَالُواْ شَهِدْنَا عَلَى أَنفُسِنَا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُواْ عَلَى أَنفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُواْ كَافِرِينَ * ذَلِكَ أَن لَّمْ يَكُن رَّبُّكَ مُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا غَافِلُونَ ) (الأنعام 130-131 )
واتە : ئەی کۆمەڵی جن ومرۆڤ ئایا پێغەمبەرانتان لەخودی خۆتان بۆ نەهات بۆئەوەی ئایەتەکانی خوداتان بەسەردا بخوێننەوە وئاگادارتان بکاتەوە ئالەم ڕۆژەی کەپێی دەگەن ؟!
گوتیان : بەڵێ ئێمە شاهیدین لەسەر نەفسی خۆمان ، ژیانی دونیا فریوی دان ، وشایەتیان لەسەر خۆیان دا بەوەی ئەوان کافر بوون ، ئائەمە لەبەر ئەوەیە پەروەردگاری تۆ هیچ گەل وشارێک لەنێو نابات بەهۆی ستەمێکەوە لەکاتێکدا دانیشتوانەکەی بێئاگا بن وپێشتر ئاگادار نەکرابێتنەوە لەو سزایە .

پاشان بەنیسبەت ئەو کەسەوە کەچاوی لەباوکی کردووە لەکوفردا ، ولەسەر ئەو کوفرە مردووە ، ابن القيم رحمه الله دەڵێت :
" َيُفَرّق بين مُقَلّدٍ تَمَكّن من العلم ومعرفة الحق ، ومُقَلّد لم يتمكن من ذلك بِوَجْهٍ ، والقسمان واقعان في الوجود فالمُتَمَكِّن المُعْرِض ، مفرطٌ تاركٌ للواجب عليه ، لأنه لا عذر له عند الله ، وأما العاجز عن السؤال والعلم ، الذي لا يتمكن من العلم بوجه ، فهم قسمان أيضا :
أحدهما : مُرِيدٌ للهدى مُؤْثِر له ، مُحِب له ، غير قادر عليه ، ولا على طلبه ، لعدم من يُرْشِده ، فهذا حكمه حكم أرباب الفترات ومن لم يبلغه الدعوة .
الثاني : معرض لا إِرَادة له ، ولا يحدث نفسه بغير ما هو عليه ، فالأول يقول : يا رب لو أعلم دينا خيرا مما أنا عليه لَدِنْتُ به وتركت ما أنا عليه ، والثاني راضٍ بما هو عليه ، لا يُؤْثِر غيره عليه ، ولا تَطْلُب نفسه سواه ، ولا فرق عنده بين حال عجزه وقدرته ، وكلاهما عاجز ، فالأول كمن طلب الدين في الفترة ولم يَظْفَر به ، فعدل عنه بعد استفراغ الوسع في طلبه عَجْزاً وجهلاً ، والثاني كمن لم يطلبه ، بل مات على شركه " أهـ . طريق الهجرتين 678 .
واته : جیاوازی دەکرێت لەنێوان موقەلیدێک کەتوانیوەتی عیلم فێر ببێت وحەق بناسێت لەگەڵ موقەلیدێک ئەو هەلەی بەهیچ شێوەیەک بۆ نەڕەخساوە ، ئەو دوو جۆرە لەواقیع دا بوونیان هەیە ، ئەو کەسەی کەتوانای هەبووە حەق بناسێت بەڵام پشتی هەڵکردووە ، بەتەئکید کەم تەرخەمە و واجبێکی ئەنجام نەداوە ؛ چونکە لەلای خودا عوزری نی یە ، بەڵام بەنیسبەت کەسێکەوە کەتوانای عیلم وپرسیار کردنی نەبێت وبۆی نەڕەخسابێت ئەمەشیان بەهەمان شێوە دوو جۆرە :

یەکەمیان : کەسێکە حەقی دەوێت وپێی خۆشە وبەدوایدا دەگەڕێت بەڵام دەستی ناکەوێت ، لەبەر نەبوونی کەسێکی ڕێنیشاندەر ئا ئەمەیان حوکمی ئەو کەسانەی هەیە کەئەهلی فەترەیان پێ دەوترێت وعوزریان هەیە لەلای خودا .

دووەمیان : کەسێکە پشت هەڵدەکات ، وگوێ بەحەق نادات ، یەکەمیان دەڵێت :
خودایە گەر من دینێکم پێ بزانیبایە ئەوا شوێنی دەکەوتم و وازم لەوە دەهێنا کەلەسەریم ، بەڵام دووەمیان بەو دینە چەوتە ڕازیە کەلەسەریەتی وبەدوای شتێکی باشتردا ناگەڕێت وهیچ جیاوازیەک نی یە بەنیسبەت ئەوەوە لەنێوان حاڵەتی توانا وبێ دەسەڵاتیدا چونکە ئەو لەهەردوو حاڵەتدا هەوڵ نادات بۆ گەشتن بەحەقیقەت ، یەکەمیان وەک ئەوە وایە بەدوای دیندا گەڕابێت ودەستی نەکەوبێت ووازی هێنابێت ، بەڵام دووەمیان بەدوایدا نەگەڕابێت ولەسەر شیرک مردبێت .

جا جیاوازی هەیە لەنێوان کەسێکدا کەتوانای گەڕانی بەدوای حەقدا نەبێت لەگەڵ کەسێکدا کەگوێ بەحەق نەدات ، جا لەم شتە ورد بەرەوە ، خوداش لەڕۆژی دوایدا بەدادپەروەری قەزاوەت دەکات لەنێوان بەندەکانیدا ، وهیچ کەسێک سزا نادات گەر بەڵگەی پێغەمبەرایەتی پێ نەگەیشتبێت وئیقامە حوجە نەکرابێت ، ئەم شتە بڕاوەتەوە بۆ هەموو مرۆڤەکان ، بەڵام بەنیسبەت کەسێکی دیاری کراوەوە کەئایا بەڵگە وحوجەی بەسەردا ساغ بۆتەوە یاخود نا ، ئەوا پەیوەندی بەخوداوە هەیە وناکرێت بۆ ئێمە تەداخولى نێوان خودا وبەندەکانی بکەین ، ئائەمە بەنیسبەت ئەحکامەکانی پاداشت وسزاوە لەدواڕۆژدا ، بەڵام بەنیسبەت ئەحكامی دونیاوە ئەوا حوکم بەسەر زاهیڕ وڕواڵەتدا دەدرێت ، منداڵی کافران وشێتەکانیانیش کافرن لەئەحکامی دونیادا ، وهەمان ئەحکامی گەورەکانیان هەیە ، دواتر ئەو کەسانەی کە دەعوەیان پێ نەگەیشتووە ، وحوجەی پێغەمبەرایەتیان بەسەردا جێ بەجێ نەبووە ، بۆچوونی ڕاست ئەوەیە لەڕۆژی دواییدا تاقی دەکرێنەوە ، ولەوێ پێغەمبەرێکیان بۆ ڕەوانە دەکرێت ، هەرکەسێک بەگوێی بکات ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە وهەرکەسێکیش لەفەرمانی دەرچێت دەچێتە دۆزەخەوە ، هەروەک لە ( مسند الإمام أحمد (18566) و جگە لەویشدا هاتووە ئەسوەدی کوڕی سەریع دەڵێت پێغەمەبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی :
( أرْبَعَةٌ يَوْمَ الْقِيَامَةِ رَجُلٌ أَصَمُّ لَا يَسْمَعُ شَيْئًا وَرَجُلٌ أَحْمَقُ وَرَجُلٌ هَرَمٌ وَرَجُلٌ مَاتَ فِي فَتْرَةٍ فَأَمَّا الْأَصَمُّ فَيَقُولُ رَبِّ لَقَدْ جَاءَ الْإِسْلَامُ وَمَا أَسْمَعُ شَيْئًا وَأَمَّا الْأَحْمَقُ فَيَقُولُ رَبِّ لَقَدْ جَاءَ الْإِسْلَامُ وَالصِّبْيَانُ يَحْذِفُونِي بِالْبَعْرِ وَأَمَّا الْهَرَمُ فَيَقُولُ رَبِّي لَقَدْ جَاءَ الْإِسْلَامُ وَمَا أَعْقِلُ شَيْئًا وَأَمَّا الَّذِي مَاتَ فِي الْفَتْرَةِ فَيَقُولُ رَبِّ مَا أَتَانِي لَكَ رَسُولٌ فَيَأْخُذُ مَوَاثِيقَهُمْ لَيُطِيعُنَّهُ فَيُرْسِلُ إِلَيْهِمْ أَنْ ادْخُلُوا النَّارَ قَالَ فَوَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَوْ دَخَلُوهَا لَكَانَتْ عَلَيْهِمْ بَرْدًا وَسَلَامًا )
واته : چوار کەس لەڕۆژی دوایدا تاقی دەکرێنەوە :
پیاوێکی کەڕ کەگوێی لەهیچ شتێک نەبووە ، وپیاوێکی گێل وپیاوێکی پیر ، وپیاوێک کەلەسەردەمێکدا ژیاوە کەپێغەمبەری پێنەگەیشتووە ، بەنیسبەت پیاوە کەڕەکەوە دەڵێت :
ئەی خودایە ئیسلام هات ومن گوێم لەهیچ شتێک نەبوو ، وپیاوە گێلەکەش دەڵێت :
ئەی خودایە ئیسلام هات ومنداڵە پشقلیان تێ دەگرتم ، وپیاوە پیرەکە دەڵێت :
ئەی خودایە ئیسلام هات ومن ئاگام لەهیچ شتێک نەبوو ولەهیچ تێنەدەگەیشتم ، وبەنیسبەت ئەو کەسەوە کەلەسەردەمێکدا ژیاوە کەپێغەمبەری پێنەگەیشتووە دەڵێ ئەی خودا پێغەمبەری تۆ بۆلای من نەهاتووە ، بۆیە پەیمانیان لێ وەردەگیردرێت بەوەی بەقسەى بکەن وفەرمانیان پێ دەکرێت بچنە نێوە ئاگرەوە ، دەی سوێند بەو کەسەی گیانی منی بەدەستە گەر بچنه نێویەوە ئەوا زۆر سار وسەلامەت دەبێت لەسەریان .

لەڕیوایەتێکی تردا دەڵێت : ( فَمَنْ دَخَلَهَا كَانَتْ عَلَيْهِ بَرْدًا وَسَلَامًا وَمَنْ لَمْ يَدْخُلْهَا يُسْحَبُ إِلَيْهَا) رواه أحمد
واتە : هەرکەسێک بچێتە نێو ئەو ئاگرەوە ئەوا ئاگرەکە سارد وسەلامەت دەبێت لەسەری ، وهەرکەسێکیش نەچێتە نێوی ئەوا ڕادەکێشرێت بۆ ناوی .

والله الموفق

سەردان: ٦٣٣ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان