ئایا کاتێ کەسێک حەج بۆ کەسێک دەکات پاداشتی تەواو وەردەگرێت ولەتاوان پاک دەبێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کاتێ کەسێک حەج بۆ کەسێک دەکات پاداشتی تەواو وەردەگرێت ولەتاوان پاک دەبێتەوە؟

زانایانی ( اللجنة الدائمة ) گوتویانە :
بەنیسبەت هەڵسەنگاندنی حەج کردنی مرۆڤ بۆ غەیری خۆی ئایا وەک حج کردن وایە بۆ خۆی یاخود زیاتر ویاخود کەمتر ، ئەوا لەلای خودایە وخودا خۆی دەزانێت .
الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله بن غديان ، الشيخ عبد الله بن منيع .
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 11 / 100 ) . 

وەهەروەها گوتویانە :
هەرکەسێک حەج یاخود عومڕە بۆ کەسێکی تر بکات جا بەپارە بێت یاخود بەخۆڕایی ئەوا پاداشتەکەی بۆ ئە کەسەیە کەحەجەکەی بۆ کردووە، وئومێد وایە ئەو کەسەش پاداشتێکی گەورەی دەس کەوێت بەگوێرەی نیەتەکەی ، حەتمەن هەرکەسێک بچێت بۆ کەعبە وسوننەت وعیبادەتێکی زۆر بکات ، ئەوا خێرێکی زۆری هەیە گەر نیەتی بۆ خودا یەکلایی کاتەوە .
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 11 / 77 ، 78 ) .

وە الإمام ابن حزم رحمه الله دەڵێت :
داود دەڵێت : بەسەعیدی کوڕی موسەیبم گوت : ئەی باوکی محمەد، ئایا پاداشتەکە بۆ کێیە بۆ ئەو کەسەیە کەحەجە دەکات یاخود بۆ ئەو کەسەیە کەحەجەکەی بۆ کراوە؟ گوتی : خوا پاداشتی بۆ هەموان داناوە .
ابن حزم دەڵێت : سەعید ڕاست دەکات .
" المحلى " ( 7 / 61 ) .

جا ئەو کەسە کەحەجەکە بۆ کەسێکی تردا دەکات کاتێ کە نوێژ لەکەعبەی پیرۆزدا دەکات و قورئان دەخوێنێت وجگە لەمانەش ئەوا پاداشتەکەی بۆ خۆیەتی نەک ئەو کەسەی کەحەجەکەی بۆ دەکات .

وە الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله دەڵێت :
هەموو ئەو پاداشتانەی کەتایبەتە بەحەجەوە ئەوا بۆ ئەو کەسەیە کەحجەکەی بۆ دەکرێت ، بەڵام پاداشتەکانی تر وەک نوێژ و تەوافی سوننەت وخوێندنی قورئان ئەوا بۆ ئەو کەسەیە کەحەجەکە دەکات نەک ئەو کەسەی حەجەکەی بۆ دەکرێت .
" الضياء اللامع من الخطب الجوامع " ( 2 / 478 ) .

سەردان: ١,٤٧٧ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج