کەسێک پارە و تواناى هەبێ بچێت بۆ حەج ئایا دروستە کەسێکى تر لە جیاتى خۆى بنێرێ حەجى بۆ بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسێک پارە و تواناى هەبێ بچێت بۆ حەج ئایا دروستە کەسێکى تر لە جیاتى خۆى بنێرێ حەجى بۆ بکات؟

دروست نی یە بەدەل حەج بۆ کەسێک بکرێت کەخۆی توانای حەجی هەبێت .
ابن قدامة رحمه الله دەڵێت :
بەکۆدەنگی زانایان دروست نی یە بۆ هیچ کەسێک کە خۆی توانای هەبێت کەسێک لەجێگەی خۆی بنێرێت بۆ حەج .
وە ابن المنذر دەڵێت :
زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی دروست نی یە کەسێک کەخۆی توانای حەج کردنی هەیە کەسێکی تر لەبری خۆی بنێرێت بۆ حەج " انتهى .
" المغني " ( 3 / 185 ) .

سەردان: ١,٤٣٦ بەش: حوکم و ئادابەکانى بەدەل حەج